به‌کارهێنانی ووشه‌ و فه‌رهه‌نگی هه‌ڵه‌ له‌ میدیا و دیپلۆماسیه‌تی کوردییدا !

به‌کارهێنانی ووشه‌ و فه‌رهه‌نگی هه‌ڵه‌ له‌ میدیا و دیپلۆماسیه‌تی کوردییدا !
میدیا و دیپلۆماسیه‌تی کوردی له‌ نێوه‌نده‌کانی جیهانیدا ده‌تووانین بڵێین نوێیه‌ و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه‌وه‌ تائێستا نه‌تووانراوه‌ به‌شێوه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ووشه‌ و فه‌رهه‌نگه‌که‌یدا بکرێت ،له‌ میدیا و دیپلۆماسییه‌تی کوردییدا زۆر خاڵی هه‌ڵه‌ ده‌بینرێت و هه‌ر بۆیه‌ پێوویسته‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م ووشانه‌ بدۆزرێته‌وه ، له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ندێك نموونه‌ هه‌یه‌ به‌رچاوی ده‌خه‌م و به‌و هیوایه‌م بتووانرێت سوودی لێی وه‌ربگیرێت و بۆ ئه‌وه‌ی له‌م و دوا کاری له‌سه‌ردا بکرێت چ له‌نێوه‌نده‌کانی دیپلۆماسی و یاخوود میدیایدا .. ئێمه‌ی کورد زۆر په‌رۆش بووین حکومڕانی کوردی ببینین و ئێستاش و ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌باشووری کوردستان کورد له‌سه‌ر خاکی خۆی واتا کوردستان به‌شێوازێکی دیمۆکراتیانه‌ حکومڕانی ده‌کات ،به‌ڵام له‌زاراوه‌و فه‌رهه‌نگی دیپلۆماسیدا نایتووانیوه‌ بگاته‌ ئاستی پێوویست ، ئه‌م نموونانه‌ی ده‌یخه‌مه‌ ڕوو ئه‌مانه‌ن له‌زۆربه‌ی میدیاکاندا گۆبیستی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بین بێگوومان ئه‌مه‌یان هه‌ڵه‌یه‌ وله‌به‌ر چه‌ند هۆکار یه‌که‌میان حکومه‌ت ووشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه‌ به‌واتای ده‌سه‌ڵات یان هێز دێت و له‌نێوه‌نده‌کانی سیاسی و دیپلۆماسیدا ناگووترێت سه‌رۆكی حکومه‌ت ، به‌ڵکو سه‌رۆك وه‌زیران و نموونه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا یا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆستڕاڵیا و یاسوێد و نۆروێژ و هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی لێیه‌و ووشه‌ وفه‌رهه‌نگی سه‌رۆك وه‌زیران به‌کاردێنن نه‌وه‌ك حکومه‌ت ، دووه‌م په‌ڕڵه‌مان له‌هیچ شوێنی ئه‌م دوونیایه‌ نییه‌ شوێنێك به‌ناوی په‌رڵه‌مان بێت ، به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌م په‌ڕڵه‌مانه‌ ناوێکی هه‌بێت بۆ نموونه‌ له‌ئه‌مریکا کۆنگرێس له‌ ئیسڕائیل که‌نیسێت و له‌ به‌ریتانیا کۆمونوست ، له‌ ڕووسیا دۆما و به‌م شێوه‌یه‌ له‌ هه‌موو ووڵاتانی جیهانی ناو بۆ په‌ڕڵه‌مان هه‌یه‌ و زۆر جاران له‌که‌ناڵه‌کان گۆبیستی ووشه‌ی په‌ڕڵه‌مان ده‌بین وله‌و کاته‌دا په‌ڕڵه‌مان به‌کار دێت ئه‌گه‌ر نه‌زانرێت له‌و ووڵاته‌دا ناوه‌که‌ی چییه‌ و له‌بریتی ئه‌وه‌ی نازانرێت ناوی په‌ڕڵه‌مانی لێده‌نرێت ، نموونه‌یه‌کی دیکه‌ زۆرجاران یائه‌وه‌تا زۆربه‌ی جاران له‌میدیاکانی کوردی ده‌بینین یا گۆبیست ده‌بین یائه‌وه‌تا ده‌خوێنینه‌وه وه‌زیری (فلان) ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مه‌شیان هه‌ڵه‌یه‌ و ده‌بێت بگوترێت وه‌زیری (فلان)ی کوردستان یان هه‌رێمی کوردستان ،چونکه‌ وه‌زیر کاره‌کانی بۆ میلله‌ت جێ به‌جێ ده‌کات که‌واتا وه‌زیری خه‌ڵکه‌ نه‌وه‌ك وه‌زیری ده‌سه‌ڵات که‌ئێمه‌ پێی ده‌ڵێین حکومه‌ت .. خاڵێكی دیکه‌ و پێوویسته‌ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ردا بکه‌ین له‌هه‌موو شوێنی دوونیا یه‌ك هێمای هه‌یه‌ که‌ گوزارشت له‌ ووڵات ده‌کات ئه‌مه‌ش به‌جۆری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م کۆماره‌ یاخوود سیسته‌می پاشایه‌تی یائه‌وه‌تا هه‌رێمایه‌تی ، به‌ڵام له‌ فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و له‌هه‌مان کاتدا حکومه‌تی هه‌رێمیش هێمای خۆی هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی دیپلۆماسیه‌ته‌ و لێره‌دا پێوویسته‌ ته‌نیا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هێمای خۆی هه‌بێت و به‌فه‌رمی له‌سه‌ر دام وده‌زگاکانی فه‌رمی کوردستان هه‌ڵواسرێت و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شانی پۆسته‌کانی سه‌ربازی و پۆلیس دابنرێت و نموونه‌یه‌کی دیکه‌ نوێنه‌رایتیه‌کانی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌دا زۆر ده‌بیستین و ده‌گوترێت نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌دا ، ئه‌مه‌شیان هه‌ڵه‌یه‌ و ده‌بێت به‌فه‌رمی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بناسرێت نه‌وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت ،چونکه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ته‌واوی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانه‌ ،نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا بۆ کارووباری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
Top