دراماى هه‌یئه و گله‌یى منیش!!!
February 14, 2011
وتار و بیروڕا
من له‌دایك بووى ساڵى 1953 - له‌شارباژێر، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كارى و لاوێتیمیه‌وه كاركردن بۆ بژێوى ژیانم له‌گه‌ڵ تێكۆشانى كوردایه‌تى له‌جه‌سته و گیانى مندا ئاوێته‌ى یه‌كتربوون .
له‌ساڵى 1976 كه ئه‌وكات ته‌مه‌نم 23 ساڵ بوو له‌رِێگاى هاتووچۆم بۆ كاسبى و په‌یداكردنى بژێوى ژیانم رِێگام نه‌كه‌وته ناوچه ئازاد كراوه‌كان و رِۆژانه ئاشنایه‌تى یه‌كى زۆرم په‌یدا ده‌كرد له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایى یه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه ، هه‌ر له‌م كاته دا په‌یوه‌ندیه‌كى رِاسته و خۆم له‌گه‌ڵ (حاجى چاوشین ) له‌ناوچه‌ى شارباژێر دروست كرد هه‌ڵده‌ستام به كارى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى نامه و زانیاریه‌كان بۆ رِێكخستنه‌كانى ناوشار وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و كاته به هێزترین هۆكارى گه‌یاندن له نێوان رِێكخستن و هێزى پێشمه‌رگه دابه‌نده‌بوو رِۆژ له دواى رِۆژ حه‌زم زیاتر به‌خزمه‌تى پێشمه‌رگه‌و به‌هێزكردنى شۆرش ده‌كرد به ڵگه‌ى ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ كه‌ل و په‌لى بازرگانى خومدا له‌ناو شاره‌وه پێویستى گرنگى
وه‌ك تاقمى تفه‌نگ و بابه‌تى پزیشكى و جل و به‌رگ و پیلاَوو....هتد ده‌برد بۆ خزمه‌تى هێزى پێشمه‌رگه .
تاك و رِۆژێك له‌كات و ساتێكى چاوه‌رِوان نه‌كراو دا كه‌وتمه ناو كه‌مینى سه‌ربازى رِژێمى ئه‌وكاته‌وه ، بوونى ئه‌م كه‌ل و په‌لانه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه بوو بۆ ده‌ستگیركردنم و گه‌وه‌ریى تاوانه‌كه‌م لاى رِژێم ، له‌وساته‌وه رِاپێچى زیندانى ئه‌منى سلێمانى كرام و دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش بۆ مه‌نزومه‌و ئینجا بۆ هیئه‌ى خاێه‌ى كركوك به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌م رِاپێچ بوونه‌مدا لێدان و ته‌عزیب خۆراكى به‌رده‌وامى من بوو ، پاش به‌رێكردنى چه‌ند رِۆژگارێكى سه‌خت خۆم و هاورێیانم ده‌رباز بووین و له زیندان رِامان كرد !!!
به‌لاَم من ئه‌م ده‌رباز بوو نه‌م به‌ردرِێژایى ئه‌م چه‌ند ساڵه چه‌ند جارێك له‌ناو هاورِىَ و كه‌س و كار‌و منداڵه‌كانم و .... هتد باس كردووه له هه‌موو باس كردن و گێرِانه‌وه یه كدا گوێبیستانم به‌رز نرخاندویانه ، ته‌واوى بروایان به راستى رِووداوه‌كه هه‌بووه ، به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه هه‌ر ئه‌م به‌سه‌رهاته مێژوویى یه یه‌له دراماكه‌دا گوێبیستانم كه خۆم بۆم گێراونه‌ته‌وه به‌شێوازێكى ترده‌كه‌وته به‌رچاویان ، كاتى په‌خش كردن له‌لایه‌ن هاورىَ و دۆستانمه‌وه به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم پێوه‌ده‌كراو ده‌یان ووت ئه‌وه‌ى تۆ گێراوته‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ى له tvى ئه‌بینین (هه‌ر خوایان یه‌كه) ، هه‌ندێكیان پێیان ئه‌ووتم تۆ زیندانیه‌كى ئه‌و رِووداوه‌یت و بۆچى هه‌وڵى راگرتنى په‌خشى ئه‌م درامایه ناده‌یت كه دووره له باس كردن و ئه‌و راستى یانه‌ى كه تۆباست كردوون .
خوێنه‌رانى به‌رِێز ئه‌گه‌ر بڵێم به‌م ته‌مه‌ن و سه‌روسیمایه‌مه‌وه جار جاره ئاره‌قى شه‌رمه‌زاریم ده‌رشت كه روو به‌رووى ئه‌م جیاوازى باس كردنه‌وه‌ى خۆم و ئه‌م په‌خش كردنه‌وه بوومه‌وه درۆینه ؟!
من له‌ساڵى 1985 ژیانى هاوسه‌ریم پێكه‌وه ناو سوپاس بۆ خودا ئێستا خاوه‌نى (سىَ كچ و دووكورم) ، شه‌وانه هه‌ركاتى په‌خش كردنى ئه‌م درامایه منداڵه‌كانم له به‌رمبه‌ر شاشه‌ى tv
داده‌نیشتن له چاوه‌رىَ ى ده‌ركه‌وتنى باوكیاندا بوون به‌لاَم هیچ كام له منداڵه‌كانم ئێستاش (مارف)ى باوكیان نه‌دى له ته‌واو بوونى دراماكه‌دا (لانه)ى كچم به پێكه‌نینێك كه‌له ناخى گریانه‌وه هه‌ڵده‌قولاَ پىَ ى ووتم بابه دیاره ئه‌م هه‌یئه یه ئه‌و هه‌یئه‌یه نیه كه تۆ بۆت گێرِاونیه‌ته‌وه !!!
به‌رده‌وام گله‌یى و نیگه‌رانى من له زیاد بووندا بوو تاوه‌كو له‌ناكاو له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا دوو رِۆژنامه‌ى (هاولاَتى و ئاوێنه) م به‌رچاوكه‌وت كه دوو نوسراوى (گله‌یى و ره‌خنه له ئامێز) م له‌سه‌ر هه‌یئه خوێنده‌وه یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هید سه‌روه‌رو دووه‌میان له‌لایه‌ن هاوولاَتى یه‌كى دڵسۆز‌و خه‌م خۆرى مێژووى ئه‌م رِووداوه وه كه ناوى (حمه علی حارس) بوو ته‌واوى ده‌ست خۆشى له هه‌ردوو لایه‌ن ده‌كه‌م ....... به‌كارى گه‌رى ئه‌م دوو نووسینه‌و هاندانى هاورِێیان و خێزانه‌كه‌م گه‌یشتمه ئه‌و برِوایه‌ى كه خه‌م و گله‌یى منیش هیچ له‌مانه كه متر نیه ، ئه‌م گله‌یى یه نه‌به‌مه ژێر خاكه‌وه خه‌ریكه له‌ئاستى ئه‌م ناحه‌قى یه‌دا بێده‌نگ بوونم و بێته‌جىَ ى گومان لاى خۆم و دۆستانم تۆ بڵىَ ى مارف له زینداندا بووبىَ !!!
گله‌یى یه‌كانم له جیاوزاى رِاستى رِووداوه‌كه‌و دراماكه‌دا .
1- ئێمه 12 كه‌س بووین كه ئه‌م كاره‌مان ئه‌نجام دا ، هیچ رِۆژێك له رِۆژانى پێكه‌وه‌یى مان له‌ناو ژوورى زینداندا هیچ كام له ئێمه جیاوازیه‌كى ئه‌و تۆى نه‌بوو له چاوكه سه‌كانى تر‌ى ، زیندانه‌كه‌دا نه له ئازایه‌تى ، نه له زیره‌كى ، نه له‌چالاكى بیر‌و هۆشدا به‌یه‌كه‌وه وه به‌یه‌كسانى رِۆژانه له كونێكى بچوكى ده‌رگاكه‌وه كىَ بێتوانیایه به‌یه‌ك چاو سه‌یرى ده‌ره‌وه‌ى ده‌كرد (بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى) جگه له غازى ئاوچى كه جێگه‌ى گومان بوو لامان . ، به‌لاَم نازانم بۆ له دراماكه‌دا هه‌موو قوتابى و ژێر ده‌ستى یه‌ك رِاهێنه‌رین ؟!!
2- رِۆژێك پێش ئه‌نجام دانى ئه‌و كاره شه‌رمان له‌گه‌ڵ غازى ئاوچى دا كرد و غازیمان لاى ده‌رگاكه‌وه نه‌هێشت بردمانه سوچێكى ژووره‌كه تاك و له‌مه‌ترسى ئاگاداربوونى رِاكردنمان رِزگارمان بێت ، به‌لاَم له دراماكه‌دا هه‌ر لاى ده‌رگاكه‌وه‌یه .
3- بینینى ته‌كسى یه‌كه‌ى ده‌ره‌وه ته‌نها سه‌روه‌ر نه‌بوو به‌ڵكو من و سه‌روه‌ر بووین و ته‌كسى نه‌بوو به‌ڵكو لۆرى بوو ، چونكه ته‌نها چه‌مچه‌ى لۆرى له ئاستى به‌رزى ئه‌و دیواره‌دا ده‌بینرێت نه‌ك ته‌كسى به‌و نزمى یه .
4- لووتى سه‌لام پێش هاتنى بۆ هه‌یئه شكابوو به‌لاَم له دراماكه‌دا هیچ ئاسه‌وارێكى شكاوى پێوه‌نى یه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ گرنگى پێدانى رِووكه‌شى سه‌رو سیماى سه‌لام له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌وه له كاتێكدا كه رِوخسارى ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو كه‌سایه‌تى یه‌كانى تر‌ى ئاو زیندانه‌كه زیاد له‌رِاستى شێوێندرابوو .
5- گرنگى نه‌دان به زیندانیه‌كى تر‌ى ناو ئه‌و ژووره‌كه كه (عبدالله)ى ناو بوو ئامر به تالیونى شۆرشى 1974 بوو .
6- به‌هۆى شاره‌زایى بوونم له ده‌ره‌وه‌ى حه‌وشه‌ى هه‌یئه‌دا یه‌كه‌م كه‌س من له حه‌وشه‌وه گه‌یشتمه ده‌ره‌وه‌ى هه‌یئه ، كه له دراماكه‌دا هه‌ر ناشزانم كامیانم!!! 7- له‌هه‌ردوو نووسینى پێشووى رِۆژنامه‌كاندا باس له ناراستى شه‌رِو پێكدادان كراوه ، وه زیاتر ئه‌م دیمه‌نه رِووداوه‌كه‌ى لاى بینه‌ران كه‌م نرخ كرد ، له‌ئاستى به‌رزى دابه‌زاند ، بوو به‌مایه‌ى گاڵته و برِوا پێنه‌كردنى هه‌موو رِووداوه‌كه .
هه‌روه‌ك و به‌رِێز (حمه علی حارس ) له نووسینه‌كه‌ى دا ده‌ڵێت رِووداوى راستى مێژوویى به‌ویژدانه‌وه پاراستنى له ئه‌ستۆیى نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ردایه .
به‌هیواى گه‌رِانه‌وه‌ى متمانه‌ى خه‌ڵكى به‌راستى رِووداوه‌كه