فه‌لسه‌فه ئاسۆیه‌كه بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی شیعر
January 23, 2011
وتار و بیروڕا
نزیكه‌ی ده‌ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌هێشتا هێڵی ئه‌نته‌رنێت به‌باشی به‌كوردستان نه‌گه‌یشتبوو له ده‌زگای راگه‌یاندنی گولاَنه‌وه ، بۆ گه‌یشتن و شاره‌زابوون به‌تازه‌ترین بابه‌ت و زانیاری رۆشنبیری به كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌و كتێب و گۆڤاری هه‌مه‌جۆر كه له سوریا‌و لوبنانه‌وه ده‌هاتن هاوبه‌شیمان كردبوو، یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ش كه هه‌فتانه به‌ده‌ستم ده‌گه‌یشتن رۆژنامه‌ی (زه‌مان و پاشكۆی ئه‌لف یای)رۆشنبیری بوو كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا چ به‌خۆزیاری وحه‌زیاری خۆم یان وه‌ك ئه‌ركی رۆژانه‌ی پیشه‌ییم له گۆڤاری رامان دا ده‌یان بابه‌ت و وتاری رۆشنبیری و هونه‌ری و ئه‌ده‌بیم لێیه‌وه بۆ كوردی وه‌رده‌گێرِا و بلاَومده‌كردنه‌وه ، له‌م شه‌وانه‌دا به‌مه‌به‌ستی دانانی ئه‌رشیفێكی شه‌خسی بۆ بابه‌ته‌كانی كه ئه‌وسا وه‌رمگێرِاون و بلاَومكردونه‌ته‌وه ، شه‌ن و كه‌وی كۆنه په‌رِاوو كاغه‌زانم ده‌كرد، بابه‌تێكی (ره‌سول عه‌دنان)م له عاره‌بیه‌وه بۆ كوردی به ده‌سكارییه‌وه وه‌رگێرِابوو هه‌ربه‌ده‌ستنووسی له‌ناو كتێبخانه‌كه‌مدا مابووه‌وه كه له ژێر ناوی (فه‌لسه‌فه ئاسۆیه‌كه بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی شیعر)له‌به‌ر به‌پێزی و گرنگی بابه‌ته‌كه ده‌موده‌ست تایپم كرد تا له‌سایتی میدیا ــ گولاَن دیدی شاعیران و فه‌لسه‌فه‌دۆستانی پێ رۆشن بكه‌مه‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
(( فه‌لسه‌فه‌و شیعر له یه‌ك خاڵدا پێك ده‌گه‌نه‌وه ، ئه‌ویش خاڵی شه‌یدابوونه به مه‌عریفه ، مه‌به‌ست له مه‌عریفه هه‌موو جۆر‌و شێوازه‌كانییه‌تی ، كه‌واته ئاساییه ئه‌م دوو دنیایه له‌و خاڵه‌دا یه‌كتر ببرِن و به‌یه‌كتر ئاوێته‌ببنه‌وه ، له داهێنانیشدا هاوبۆچوون و هاو رِوانین بن و له ئاستی بوون و گه‌ردوون و زانیندا هاورِابن ، هه‌رئه‌م فاكته‌ره‌یه وای كردووه زۆربه‌ی فه‌لسه‌فه‌كارانی سه‌رده‌می ئه‌رستۆ تا سه‌رده‌مانی ئیبن روشد و ئیبن سینا دواتریش تا ده‌گات به سه‌رده‌مانی نیتچه و هایدگه‌رو جوبران خه‌لیل جوبران ، روو له فه‌لسه‌فه‌ی شیعر‌و حیكمه‌ت بكه‌ن ، ئاوێته‌بوونی ئه‌م دوو حاڵه‌ته به رِێكه‌وت نه‌بووه ، هه‌ڵكشان و بالاَبوونی هزریی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو دنیایه له ده‌لاقه‌یه‌كدا به یه‌كتر بگه‌نه‌وه ، ئه‌ویش ده‌لاقه‌ی هه‌ڵوێستی مرۆڤ له ئاست بوون و هه‌بوون و دیاریكردنی پێگه‌ی خۆی له نێو گه‌ردووندا ، ئه‌مانه خه‌مه‌كانی به‌شێكی ئه‌م ئاوێته‌سازییه بوون ، له مێژوودا هه‌ر بزاڤێكی شیعری پێشینه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی هه‌بووه ، یان با بڵێین تێز‌و بۆچوونه فه‌لسه‌فیه‌كان رێگه‌خۆشكاری به‌رده‌م دروست بوونی بزاڤی شیعریی بوون ، هه‌وانته نییه كه یه‌كێك له فه‌یله‌سووفان ده‌ڵێت / هه‌ركاتێك به دۆزینه‌وه‌ی شتێك گه‌یشتبم ، ده‌بینم شاعیرێك به‌ر له من ئه‌و شته‌ی د‌رك پێ كردووه /
یه‌كه‌مین تیۆری ره‌خنه‌ی شیعری له لایه‌ن ئه‌رستۆتالیسی فه‌یله‌سوفه‌وه به ناوی ــ گێرِانه‌وه ــ بلاَوكراوه‌ته‌وه ، هه‌ر تالیس كۆنترین كتێبیشی له‌سه‌ر شیعر به‌ناوی ــ هونه‌ری شیعر ــ نووسی بوو ،
له‌سه‌ده‌ی چواره‌می زایینیشه‌وه كاتێك فه‌لسه‌فه له‌ناو ئیسلامدا بره‌وی سه‌ند بزاڤێكی ره‌خنه‌یی به دوای خۆیدا هێنا و ئه‌ده‌ب و ئایین و فه‌لسه‌فه‌یان ئاوێته‌ی یه‌كتر ده‌كرد ، سۆفیزمه‌كان و راوبۆچوونه‌كانی ئیبن روشدو ئیبن سینا گه‌واهی ئه‌م راستییه ده‌ده‌ن ، جاحڤ له كتێبی البیان و التبیان دا ئاماژه به دیالێكتیكی زمان ده‌كات ؛ جرجانی ــ یش له‌سه‌ر تیۆری سیستم ده‌دوێت ؛ ئیبن سینا باس له ئیدراكی ئیدراك ده‌كات و هه‌رچی ئیبن روشده بابه‌ته‌كانی له ده‌وری دنیای فه‌لسه‌فه‌و دیالێكتیك و ماهییه‌تی شیعر ده‌دوێن ، له ئه‌لمَانیاشه‌وه چه‌ندین ره‌وتی فه‌لسه‌فی دروست بوون له‌وانه
ـــ بوونگه‌رایی به‌سه‌رپه‌رشتی هیگڵ/ كه چه‌ندین بزاڤ و ره‌وتی ره‌خنه‌كاری له دنیادا لێی سوودمه‌ندبوون ..
ـــ گومانكاریی به سه‌رپه‌رشتی نیتچه/ كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر گۆرِینی روانینه‌كانی بزاڤی ره‌خنه‌و شیعر ..
ـــ قوتابخانه‌ی ئایدیالیستی به‌سه‌رپه‌رشتی كانت / ئه‌میان له ده‌روازه‌ی فیكری دیكارته‌وه ئاوێته‌ی دنیای ره‌خنه‌كاری بوو..
ــ هێرمینیۆتیكا به سه‌رپه‌رشتی هایدگه‌ر / ره‌نگرِێژی چه‌ندین بزاڤی ره‌خنه‌یی و هزری دوای خۆی بوو كه دواتر بلیمه‌تانی وه‌ك رۆلان بارت و جاك دریدا به‌سه‌ریدا هاتنه‌وه ..
ــ قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت /دارِێژه‌رانی چه‌ندین ره‌وتی فكری و فه‌لسه‌فی تێدا دروست بوون له‌وانه یۆرگن هابرماس كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێ كتێبی زۆر پرِ بایه‌خه له دنیای فیكریدا له‌وانه ـــ ئه‌پستمۆلۆژیا لای نیتچه ــ گوتاریی فه‌لسه‌فیی مۆدێرنیته ـــ مۆدێرنیته پرۆژه‌یه‌كی ناته‌واو ـــ ته‌كنیك و زانست وه‌ك ئیدیۆلۆژیا .....
وێرِای ئه‌م زاتانه ناكرێت لێكۆڵینه‌وه پرِ زانینه‌كانی دی سۆسێرــ یش سه‌باره‌ت به زمان له یاد بكه‌ین چونكه ده‌روازه‌ی له‌به‌رده‌م دریداو رۆلاَن بارت ئاوه‌لاَكرده‌وه تا به چه‌مكێكی نوێ بگه‌ن به ناوی / هه‌ڵوه‌شانگه‌رێتی/ كه چه‌مكێكی پۆست بونیادگه‌رییانه‌ی ئه‌ده‌بییه ، له‌م چه‌مكه‌وه سه‌رله‌نوێ ئه‌ده‌ب و شیعر و ره‌خنه تیۆرێزه‌یه‌كی نوێیان بۆ كرایه‌وه ، به شێوازێك له‌هه‌ر ده‌قێكدا ده‌لالات و واتا و كۆدو مانا و ته‌لیسمی تێدا بدۆزرێته‌وه ، به‌و شێوه‌یه ده‌قیان ده‌گێرِایه‌وه بۆ ناو چه‌ندین ره‌گه‌زی دیكه‌ی وه‌ك زمان و ریتمی ناوه‌كی و فره‌یی له ده‌لاله‌ت و مانا و كۆدی تر كه ئه‌مانه وا له ده‌ق ده‌كه‌ن هاوشان بێت له‌گه‌ڵ فره خوێندنه‌وه‌دا ، ده‌قیان وا لێ‌كرد به‌بێ حیساب كردن و گه‌رِانه‌وه بۆ شوێنكات هه‌ر به زیندوویی بمێنێته‌وه و نه‌مر بێت ، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش له ره‌وته‌كانی پێشوودا ده‌سگیرنه‌كرابوون واتا هه‌ر له تیۆری گێرِانه‌وه تا رۆمانسیزم و ریالیزم و ریالیزمی سۆسیالیزمی و ره‌مزگه‌رایی و مێژووگه‌رێتی و ده‌روونشیكاری به هه‌موویان نه‌توانرا وه‌ك رێبازی هه‌ڵوه‌شانگه‌رێتی ژیان و كارایی به ده‌ق ببه‌خشنه‌وه ، بۆیه هه‌ر یه‌ك له‌و رِێبازانه‌ی ناومان هێنان ، پاڵه‌وانی سه‌رده‌مێكی دیاریكراو بوون و دواتر پووكانه‌وه ، ته‌نانه‌ت دادائی و سوریالیستیه‌كانیش كه بۆ سه‌رده‌می خۆیان راپه‌رِینێكی نوێ بوونه‌وه‌یان به‌رپاكردو پره‌نسیپی هونه‌ر بۆ هونه‌رو شیعر بۆ شیعریان به‌رزده‌كرده‌وه‌و میتۆده‌كانی پێشوویان رِه‌ت ده‌كرده‌وه ئه‌و میتۆدانه‌ی كه بۆ گه‌یشتن به دۆزینه‌وه‌و ئاشكراكردنی ده‌ق و شێوازه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق به عه‌قڵێكی ره‌خنه‌یی نوێ كه‌دواتریش بوو به ئه‌زموونێكی نوێ له كۆك و ته‌با كردنی فۆرم و روانینی یه‌كگرتوو بۆ ناوه‌رِۆك ، به كورتی رێبازه‌كانی پێشوو هیچیان نه‌یانتوانی وه‌ك ره‌وته‌كانی هیرمینیۆتیكا و هه‌ڵوه‌شانگه‌رایی هه‌نگاوی مه‌زن بهاوێژن ، گه‌رچی هه‌ندێك له نووسه‌رانی عاره‌ب كاتێك دێن به‌خوێندنه‌وه‌ی كولتووری ره‌خنه‌یی و فكریی خۆیانی شیكار بكه‌ن ده‌گه‌نه ئه‌و باوه‌رِه‌ی كه چه‌مكی فره ده‌لالات لای دریدا بچوێنن به چه‌مكی مانای ماناكه‌ی جرجانی یان ئیدراكی ئیدراكه‌كه‌ی ئیبن سینا گوایه پێشتر لای ئه‌وانیش باس كراوه..
به‌لاَم گه‌ر ئه‌م لێكدانه‌وه عاره‌بییه هه‌ندێك له راستیشی تێدا بێت ، بێگومان هه‌موو راستی نییه ، چونكه بۆچی به‌ر له دریدا هیچ هزرڤانێكی عاره‌ب ئه‌و تیۆرانه‌ی به‌كارنه‌هێنابوو ..