له‌گه‌ڵ درووستبوونی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئێڕاق له‌سه‌ره‌تای بیسته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌سه‌ر ده‌ستی کۆڵۆنیزمی به‌ریتانیای گه‌وره و دواتر سوپای به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئێڕاق درووستبوو ، وه‌ك ئاشکرایه یه‌که‌م هه‌نگاوی ئه‌و به‌ناو سوپایه هێرشکردن بوو بۆ سه‌ر گه‌لی کورد له بارزان و له‌پاشاندا هێرشه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه فراوانتر بوو وچه‌ندین که‌س له‌و ده‌ڤه‌ره شه‌هید و برینداربوون ،هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سوپای پاشایه‌تی هه‌وڵی به‌رده‌وامی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی کورد که‌پ بکات.. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی باوکی ڕووحی نه‌ته‌وه‌یی کورد ( بارزانی نه‌مر) و هه‌ڤاڵانی له یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی حکومه‌تی قاسم له به‌ڵێنه‌کانی و دووباره سوپا هێرشی کرده سه‌رکوردان و لێره‌دا کورد ده‌ستیان به‌هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلول به‌سه‌رۆکایه‌تی (بارزانی نه‌مر) کرد، له‌به‌رامبه‌ردا سوپا ده‌ستی کرده شه‌ڕ له دژی کورد له باشووری کوردستان ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سوپای ئێڕاق به هه‌موو چه‌کێکی سووك و قورس خاکی کوردستان و میلله‌تی کوردیان کرده ئامانج و تاڕووخانی ڕژێمی سه‌دام هیرش به‌رده‌وام بوون و سوپا گه‌یشته حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی بۆ ئه‌نفال و کیمیاباران برد بۆ ئه‌وه‌ی کورد بسڕێته‌وه .. ئه‌مانه‌ی ئاماژه‌م پێ‌کرد کارووکرده‌وه‌ی سوپای دڕندی ئێڕاق بووه‌و کوردیش وه‌ك ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و سوپا به‌دناوه یه بوونه !! ، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانه‌یه‌ی که به‌ناو سوپای ئیڕاق به‌سه‌رمانی هێناوه که‌چی لای ئێمه‌ی کورد ساڵیادی سوپاکه ده‌که‌ینه‌وه که چۆن ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کانی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئێڕاق ساڵانه به‌ناوی جه‌ژنی سوپا له شه‌شی (کانون) وا شه‌شی یانوه‌ری به‌هه‌مان شێوه‌و شێواز حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ڕۆژه‌ی کردۆته پشووی فه‌رمی ، به‌ڵێ ئه‌مه‌یان کاره‌ساته که ده‌یبینین ساڵیادی سوپای به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئێڕاق له کوردستان پشووی فه‌رمی بێت ، که تاکه ئامانج و ئاواتی ئه‌و سوپایه له‌ناو بردنی میلله‌تی کورد بوو ..
چه‌ند هه‌واڵێکی دیکه
- بڕیاره ڕۆژی 9 ی ئه‌م مانگه گه‌لی باشووری سوودان ڕیفراندۆمێك بۆ چاره‌نووسی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و زۆربه‌ی ئاماژه‌کان هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن به‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌نگی سه‌ربه‌خۆیی به‌رز ده‌که‌نه‌وه. (بووکی له‌گه‌ڵ توومه خه‌سوو گوێت لێبی)!
- ئێستا ئه‌وه‌ی زۆر له کوردستان گرنگه‌و خه‌ڵکیان پێوه خه‌ریك کردووه ، یاسای خۆنیشاندانه‌و واده‌زانرێت به‌وه‌ی خۆنیشاندانی بێ مۆڵه‌ت سه‌ربه‌خۆیی بۆ کورد دێنێته ئاراوه‌و خۆزگه ئه‌وه‌ی بۆ شتی لاوه‌کی ده‌کرێت بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان بکرابووایه .
- ئه‌وه ماوه‌یه‌که عه‌ره‌بێکی زۆر له باشوور و ناوه‌ندی ئێڕاق به‌بیانۆی جیاجیا دێنه شاری که‌رکووك و لێی نیشته‌جێ ده‌بن و کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی کورد له‌و شاره خانوو و به‌ره بفرۆشێته ئه‌و عه‌ره‌بانه ، به‌ڕاستی سه‌یره کورد خانوو بفرۆشێته عه‌ره‌ب له‌کوێش له که‌رکووك !.