ئای له‌و زوڵمه‌ گه‌وره‌یه !‌

ئای له‌و زوڵمه‌ گه‌وره‌یه !‌
زمان به‌واتای پێناسه‌ی مرۆڤ و هه‌ر له‌ڕێگای زمان ده‌زانرێت ئه‌و مرۆڤه‌ له‌چ نه‌ته‌وه‌و تیرێکه‌ و یائه‌وه‌تا له‌چ بنچینه‌یه‌کی ئاده‌میزادی ڕووی ئه‌م زه‌وییه‌ ، له‌ شێوازی ژیانی مرۆڤدا زۆر کرده‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنن به‌وه‌ی مرۆڤ به‌زمانی ڕاسته‌قینه‌و دایکی خۆی ده‌تووانێت پێناسه‌ی مرۆڤایه‌تی خۆی بچه‌سپێنێت نه‌خاسمه‌ له‌ڕۆژگارێکی وه‌ك ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا که دوونیا بۆ یه‌ک هاتۆته‌وه‌و زۆر له‌زمانه‌کان به‌هۆی په‌یوه‌ندیه‌وه‌ له‌یه‌کتر نزیكبوونه‌ته‌وه‌ ، به‌و مانایه‌ی زۆر پێوویسته‌ زمانی خۆت له‌ نێوه‌ندی زمانه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان به‌دیار بخه‌یه‌یت و بیپارێزیت .. میلله‌تی کورد میلله‌تێکه‌ مێژوو له‌لایه‌ك و جوگرافیاش له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ زووڵمیان لێکردووه ،مێژووه‌که‌مان له‌گه‌ڵ دووژمنانمان زۆر تاڵه و به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌ووردی لێی بڕوانێت ( قێز ) له‌خۆی ده‌کاته‌وه ، هه‌ر وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێکرد زمان بۆ ناساندنی تاك و کۆمه‌ڵ به‌ کۆمه‌ڵگاکانی جیهان ئامرازێکی یه‌کجار گرنگه‌ هۆکار به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ یه‌کجار زۆرن ،چونکه‌ به‌راورد نێوان زمان و هۆیه‌کانی دیکه‌ فراوانه ، مرۆڤی ئه‌مڕۆ له‌زۆر حاڵه‌تدا له‌یه‌کتر نزیکن ته‌نیا له‌زمان نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر باس له‌ که‌لتوور و داب و نه‌ریت و خواردن و هه‌ڵسووکه‌وت و هتد ... بکه‌ین ،ئه‌وه‌ ده‌بینین په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز نێوان میلله‌تان درووست بووه و به‌م هۆیه‌ی نازانرێت ئه‌م که‌لتوورو یان داب و نه‌ریته‌ یائه‌وه‌تا خواردن ویاخوود هه‌ڵسووکه‌ته‌ سه‌ر به‌کام نه‌ته‌وه‌یه‌ ، به‌ڵام که‌دێیته‌ سه‌ر پرسی زمان ئه‌وه‌ بێگوومان ده‌زانرێت له‌چ نه‌ته‌وه‌یه‌که ،چونکه‌ هه‌ست به‌ ناسینی ئه‌و مرۆڤه‌ زمان پێناسه‌ی ده‌کات .. وه‌ك مێژوو ئێمه‌ی کورد زمانی خۆمان هه‌یه‌ که‌ کوردیه‌ و وه‌ك جووگرافیا خاك و نیشتیمان سه‌روه‌رمانه که‌ئه‌ویش کوردستانه ، که‌چی له‌و زمانه‌ی که‌ دایکمان پێی داخاڤێت لێی بێ به‌شین ،ئه‌وه‌تا گه‌لی کورد له‌باکووری کوردستان وه‌ك نموونه‌یه‌کی زیندوو له‌زمانی خۆیان بێ به‌شن ،هه‌رچه‌نده‌ له‌ ڕۆژئاڤا و ڕۆژهه‌ڵات حاڵه‌ته‌که‌ باشتر نییه ، لێ باس له‌باکوور بکه‌ین ده‌بینین زیاتر له‌ 30 ملیۆن مرۆڤ له‌ ئاخاڤتنی زمانی دایکیان که‌ کوردییه‌ بێ به‌شن ، له‌ ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فییه‌وه‌ ئه‌مه‌یان ده‌چێته‌ خانه‌ی گه‌وره‌ترین زووڵم و زۆرداری که‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌ناو موسڵمان که‌ تورکه‌ ده‌یکاته‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌ڕاستی موسڵمان که‌ ئه‌ویش کورده ، کورد له‌باکوور بۆی نییه‌ بڵێت به‌زمانی خۆم ده‌خوێنم ، کورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت به‌فه‌رمی به‌زمانی خۆی باخڤیت ، باشه‌ بۆ تورك ئه‌و زوڵمه‌ له‌ کورد ده‌کات ، چ ئاینێکی ئاسمانی و هه‌روه‌ها چ یاساییه‌کی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤایه‌تی ئه‌م زوڵمه‌ی تورکان قه‌بووڵ ده‌کا ؟ ، کورد پێوویسته‌ له‌م پرسه‌دا ببێته‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست ، چونکه‌ ئێمه‌ی کورد ئه‌گه‌ر زمانه‌که‌مان نه‌مێنێت به‌چ ڕوانگه‌ێکه‌وه‌ بزانین کوردین ، (ئای له‌و زوڵمه‌ گه‌وره‌ی) ! ، که‌ توورکی به‌ناو موسڵمان به‌سه‌ری کورد ده‌یکه‌ن ، ئه‌مه‌ له‌ ئاماژه‌کانی زوڵم و زۆرداری چۆته‌ ده‌روه‌و گه‌یشتۆته‌ قۆناخێك ، که‌ ئه‌ویش قۆناخی سڕێنه‌وه‌ی کورده ، و مێژوو و جوگرافیا هۆکاری ئه‌و سڕینه‌وه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌م هۆ و هۆکاره‌شدا یه‌کگرتنی کورد له‌ هه‌موو بابه‌تێکی دیکه‌دا پێوویستر و به‌سوودتره ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمن به‌رامبه‌رمان زۆر به‌هێزه‌و له‌هه‌مبه‌ری ئه‌مانه‌شدا ئێمه‌ی کورد ئه‌گه‌ر چی به‌ده‌ست و بازوو به‌هێزین ، به‌ڵام له‌ئاستی یه‌کگرتوودا زۆر لاوازین و لاوازییه‌که‌شمان شایانی باسکردن نییه .‌‌
Top