پرسیار بۆ کورد ؟9 -1-2011 باشووری سوودان ده‌بێته‌ ده‌وڵه‌ت وه‌ڵامتان چییه‌ ؟!

پرسیار بۆ کورد ؟9 -1-2011 باشووری سوودان ده‌بێته‌ ده‌وڵه‌ت وه‌ڵامتان چییه‌ ؟!
هه‌موو ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانیین به‌وه‌ی هه‌موو میلله‌تێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ مافی چاره‌ی خۆنووسین به‌ده‌ستی خۆی بۆ خۆی دابین و مسۆگه‌ر بکات ، به‌مه‌رجێك ئه‌و میلله‌ته‌ حه‌ز و ئاره‌زووی له‌ خه‌و نه‌بێت ،به‌ڵکو حه‌ز و ئاره‌زووه‌که‌ی سه‌ربه‌خۆیی ووڵات و میلله‌ت بێت هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌کات ئاڵای ووڵات و ده‌وڵه‌ت شکاوه‌و سه‌ربه‌ز بێت .. ئه‌گه‌ر جاران و دوای ساڵی 1948 و ئه‌و کاته‌ی به‌فه‌رمی ئیسڕائیل بووه‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆو فه‌له‌ستینیش تا ڕاده‌یه‌ك له‌ئه‌تڵه‌سی جیهانی سڕایه‌وه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ی عه‌ره‌ب به‌وه‌ زۆر نیگه‌ران بوون و له‌هه‌موو لایه‌ك هاوار ده‌کرا به‌وه‌ی نابێت جارێکی دیکه‌ کاری به‌مجۆره‌ ڕووبدات و ئه‌وه‌بوو نیشتیمانی به‌ناو عه‌ره‌بیان پێکهێناو هه‌موو ئه‌و زه‌ویانه‌یان به‌ناوی عه‌ره‌ب به‌مووڵك کرد !! ، به‌ڵام له‌سه‌رووبه‌ندی ئه‌م هه‌واڵ و پڕۆگرامانه‌ی عه‌ره‌ب دایان ڕشت و زۆر ناسیونالیستی عه‌ره‌بی لێ هاته‌ کایه‌وه‌و به‌م پێیه‌ی ڕێگا نه‌درا هیچ له‌ نه‌ته‌وه‌کانی ژێر ده‌ستی عه‌ره‌ب ده‌نگیان به‌رز بێت له‌وانه‌ کورد وه‌ك پله‌ یه‌ك و هه‌روه‌ها ئه‌مازیغییه‌کان و له‌پاشاندا باشوورییه‌کانی سوودان ، گوومان له‌وه‌دانییه‌ به‌هۆکاری پێشکه‌وتنی میلله‌تان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانج که‌ سه‌ربه‌خۆبوون پله‌یه‌کی ئه‌و ئامانجانه‌یه‌ بۆ میلله‌ت و خاك ،چونکه‌ به‌هه‌موو پێوه‌ر و بۆچوونه‌کان سه‌ربه‌خۆبوون له‌سه‌ر خاك گه‌وره‌ترین پیرۆزییه‌ بۆ میلله‌ت ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی پاراستنی هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کان به‌سه‌ربه‌خۆیی خاك و ووڵات دابین و مسۆگه‌ر ده‌کرێن .. دوای خه‌باتێکی زۆر باشوورییه‌کانی سوودان که‌وتنه‌ خۆیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی به‌ده‌وڵه‌تبوونی خاك و نیشتیمانه‌که‌یان ،ئه‌وه‌ته‌ له ڕۆژی 9-1-2011 ئه‌م خه‌ونه‌ دێنه‌ دی و ئه‌ویش به‌ئه‌نجامدانی ڕاپرسییه‌کی گشتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌ت بۆ میلله‌تی باشووری سوودان ، به‌ڵێ ئه‌مه‌یه‌ خه‌باتی ڕاسته‌قینه بۆ هه‌ر تاك و کۆمه‌ڵێك ،چونکه‌ بڕوا به‌خۆبوون له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا گه‌وره‌ترین هه‌نگاوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف وگوومانیشی تێدانییه‌ به‌وه‌ی بڕوا به‌خۆبوون هه‌نگاوی گه‌وره‌ی له‌دواوه‌ دێت و هه‌روه‌ها به‌رهه‌می به‌پێزیش دیته‌ کایه‌وه‌ ، جا لێره‌دا زۆر پرسیار درووست ده‌بێت ئاخۆ بۆ کورد زیاتر حه‌ز و ئاره‌زووی له‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ به‌ ( خه‌وی ) قووڵ پشوو بدات و نازانێت خه‌وی قووڵ زیاتر (ته‌مبه‌ڵ و ته‌وه‌زوول) ده‌کا و له‌ ئاست و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی دوورت ده‌خاته‌وه ، بۆ کورد نازانێت تامی سه‌ربه‌خۆبوون چیه! بۆ تائێستا له‌ئاستێکی بووێریدا نه‌مانتووانیوه‌ ده‌نگی سه‌ربه‌خۆیی به‌رز بکه‌ینه‌وه ، بۆ ناتووانین به‌ره‌نگاری ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌روونییه‌ ببینه‌وه‌ که‌ به‌دڵه‌ ڕاوکی چه‌نده‌ها ساڵه‌ خه‌بات ده‌که‌ین ئایا ڕه‌وایه‌ خه‌باتکردن دڵه‌ ڕواکێی له‌گه‌ڵ بێت ، ئایا پرسیار بۆ ته‌واوی گه‌لی کورد هه‌ست بچی ده‌که‌ن که‌ هه‌موو میلله‌تان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێن ، ته‌نیا ئێمه‌ی کورد نه‌بێت که‌ ئه‌وه‌ بیست ساڵه‌ سه‌ربه‌خۆیین و که‌چی زاتی ئه‌وه‌ ناکه‌ین به‌ڵێین ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێت ، ئه‌گه‌ر هه‌نگاو بۆ مێژووی ئه‌و میلله‌تانه‌ ببه‌ین ، هیچ کام له‌م میلله‌تانه‌ به‌ڕێژه‌ی میلله‌تی کورد خه‌باتیان نه‌کردووه‌و له‌به‌رامبه‌ردا قووربانیشیان نه‌داوه به‌ڵێ میلله‌تی کورد خه‌باتێکی گه‌وره‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانێکی بچووکی کردووه ، ئه‌و خه‌بات و قووربانییه‌ی کورد ئه‌نجامیداوه‌ زۆرگه‌وره‌تر بووه له‌وه‌ی باشووری سوودان و کۆسۆڤۆ و ته‌یمووری ڕۆژهه‌ڵات و ووڵاتانی به‌لکان و ئه‌و دوورگانه‌ی که‌ تائێستا نه‌ناسراون لای ئێمه‌ی کورد ،که‌چی ووڵات و ئاڵا و ده‌وڵه‌تیان هه‌یه و کوردیش بێ ئاڵا و بێ ده‌وڵه‌ت و بێ سه‌رفرازییه ! ، دروستبوونی ده‌وڵه‌ت حاڵه‌تێکی زۆر ئاساییه و هه‌روه‌ها ساناییه ، چونکه ئه‌و میلله‌تانه‌ی ده‌گه‌نه‌ مافی سه‌ربه‌خۆبوون میلله‌تێکی هۆشیارن و ده‌زانن ته‌نیا سه‌ربه‌خۆبوون ئامانجه‌ و هیچی تر له‌وه‌ که‌متر نابێته‌ ئه‌لته‌رناتیڤ ،هه‌ر بۆیه‌ش ده‌نگی سه‌ربه‌خۆیی به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌و له‌دوایشدا ئامانج و ئاواته‌کانیان دێته‌ به‌رهه‌مهێنان ..هۆشیاری میلله‌ت به‌وه‌ مسۆگه‌ر ده‌بێت که‌ بتووانیت بۆ مافی سه‌ربرخۆبوون یه‌کگرتوو بیت ،نه‌وه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م مافه‌ په‌رته‌وازیه‌یی پێوه‌ دیار بێت ، به‌ڵێ به‌داخه‌وه‌ میلله‌تی کورد له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ناکۆکن ،بگره‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆبوونیش هه‌ر ناکۆکن و هه‌ر ئه‌م ناکۆکییه‌ش هۆکاری ئه‌وه‌بوو نه‌مانتووانیوه‌ تامی قه‌واره‌ و ده‌وڵه‌ت بوون بکه‌ین ، ئه‌گه‌ر بۆ کاتێکیش وه‌ك باشوورییه‌کانی سوودان بیرمان بکردابۆیایه‌ حاڵمان وه‌ك ئێستا نه‌ده‌بوو ، به‌ڵکو وه‌ك میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ سه‌ربه‌خۆبووین و خاکمان سه‌رفراز بوو و ئاڵاشمان شکاوه‌ ده‌بوو ، به‌ڵام مخابن و هه‌زار جار مخابن که‌ئێمه‌ی کورد له‌ ( خه‌وێکی ) قووڵێن و نازانین له‌ جیهان چ باسه‌ و چ ده‌کرێت و من لێره‌دا ئه‌وه‌ بیر ده‌خه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێـم کوردینه‌ له‌ 9-11-2011 باشووری سوودان ده‌بێته‌ ده‌وڵه‌ت و ئێمه‌ش له‌خه‌و خه‌ون به‌ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌به‌ین . ‌‌
Top