بابه‌خه‌یاڵ نه‌چین، بۆ کورد به‌غدا هه‌ر به‌غدایه !

بابه‌خه‌یاڵ نه‌چین، بۆ کورد به‌غدا هه‌ر به‌غدایه !
تاقیکردنه‌وه‌کانی مێژوو ئه‌وه‌ی بۆمان سه‌لماندووه به‌وه‌ی له‌حاڵه‌تی لاوازبوونی به‌غدا په‌نا بۆ کوردستان ده‌بات و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌هێز بن ئه‌وه‌ زه‌برێکی گه‌وره‌و کووشنده‌مان ئاراسته‌ ده‌که‌ن ، به‌ڵێ تاقیکردنه‌وه‌کانی مێژوو ده‌سه‌لمێنن که‌ به‌غدای جاران و به‌غدای ئێستا بۆ کورد هه‌ر یه‌ك به‌غدایه‌ و گۆڕانیش له‌سیاسیه‌تی به‌غداش بۆ کورد هه‌ر یه‌ك سیسته‌م و سیاسه‌ته و بابه‌خه‌یاڵ نه‌چین و بڵێین به‌غدا وه‌ك جاران نییه‌ و گۆڕاوه ، درووستبوونی ئێڕاق درووستبوونێکی نایاساییه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش متمانه‌ نێوان دانیشتووانی ئێڕاقی ده‌ستکرد به‌ ناته‌ندرووست هه‌نگاو ده‌هاوێژێت و هه‌ر کاتێك بۆ به‌غدا هێزێكی به‌هێز بنیاد بنرێت یه‌که‌م هێرش و هه‌نگاو بۆ میلله‌تی کورد و خاکی کوردستانه ،ئه‌مه‌شیان مێژوو سه‌لماندووێتی نه‌وه‌ك ته‌نیا قسه‌ی سه‌ر زاره‌کی ئێمه‌ومانان بێت ، سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست ووڵاتێك له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌کانه‌وه‌ درووستبوو ناوی لێنرا ئێڕاق ،ئه‌و به‌ناو ووڵاته‌ مێژوویه‌کی پڕ سه‌ره‌وه‌ری له‌ڕووی ماڵوێرانی و خوێن ڕشتن هه‌یه ، ئه‌گه‌ر ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژووی ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو ووڵاتی ئێڕاق بچین ساته‌ وه‌ختێك خۆشی چییه‌ لێی نابینرێت ،به‌ڵکو ده‌مار گیری و شه‌ڕ و کووشتار و خوێن و کاولکردن وه‌ك پیشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م ووڵاته ده‌بینرێت! ، هه‌ڵوه‌سته‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م که‌لتوور و داب و نه‌ریته‌ له‌و ئێڕاقه‌ی جاران و ئێستا داب و نه‌ریتێکی نه‌وه‌ك هه‌ر نامۆیه ،به‌ڵکو له‌هیچ شوێنێکی ئه‌م جیهان و دوونیایه‌ نه ‌تام و نه‌بوونیشی هه‌یه!! ..دوای 2003 سه‌دام نه‌ما و ڕووخا و زۆر که‌سایه‌تی نادیار خۆیان دیار خست و خزانه‌ نێو دوونیای سیاسه‌تی ده‌وڵه‌وتی به‌ناو ئێڕاق و هه‌ر یه‌ك له‌وانه‌ ده‌وڵه‌تێك وه‌ك فه‌رمانبه‌ر کاری پێده‌کات و هه‌ر کاتێکیش کاره‌ سپێردراوه‌که‌ی نه‌مێنێت ،ئه‌وه‌ خانه‌نیش ده‌کرێت و له‌ماڵ داده‌نیشێت و( مووچه) ‌که‌شی به‌ مسۆگه‌ری ده‌گاته‌ ده‌ست ، باشه‌ بۆ ئێمه‌ی کورد نه‌تووانین ئه‌م که‌سانه‌ ئاشکرا بکه‌ین؟ که‌ به‌ڕێنمایی و ئامۆژگاری ووڵاتان ده‌بنه‌ کۆسپ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی تێکڕای مافه‌ زه‌وتکراوه‌کانمان ،ئایا بێ ده‌نگیمان ڕاست و ڕه‌وانه ،که‌ ده‌بینین خه‌ڵکانێك که‌تاوه‌کو 2003 له‌ناو جه‌رگه‌ی به‌عس و سه‌دام (نۆشیان) ده‌کرد و ئێستاش به‌ربه‌ست بن ،نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌وا وڕاست نییه‌ ئێمه‌ی کورد له‌و که‌سانه‌ بێ ده‌نگ بین ،چونکه‌ ئێستا ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ ئه‌رکی فه‌رمییان پێ ڕاسپاردراوه‌و ده‌تووانن به‌شێوازێکی یاسایی هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه‌ لێمانی بستێنه‌وه .. له‌سوونگه‌ی مامه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ ژیانی ئه‌مڕۆماندا ئه‌وه‌مان بیرناچێته‌وه‌ که‌ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارن له‌به‌غدا ،هه‌ر چییان بۆ بکرێت له‌دژایه‌تیکردنی کورد و کوردستان درێغی ناکه‌ن ،به‌ڵکو به‌رده‌وام ده‌بن بۆ دژایه‌تیکردنمان ،چونکه‌ تاقیکردنه‌وه‌کانی مێژوو ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ سه‌لماندووه‌ که‌ ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌وان چه‌ند درێژه‌ی هه‌بێت و له‌به‌رانبه‌ردا هیچ سوودێکی نه‌ بۆ ئێستامان و نه ‌بۆ دوا ڕۆژیشمان نابێت ،چونکه‌ ڕابردووه‌یه‌کی تاڵمان له‌گه‌ڵ ووڵاتی ده‌ستکردی ئێڕاق هه‌یه‌ و به‌سانایی بیرمان ناچێته‌وه‌ که‌ چییان به‌سه‌رمان هێناوه !.‌
Top