(دیموكراسیزم ــ ئه‌ریستۆكراتی) یان (پراگماتی و ئه‌نجامه‌كانی)له نێوان ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا
December 12, 2010
وتار و بیروڕا
تۆكفیل رایگه‌یاندبوو كه ئه‌مریكا له مێژووی دروست بوونیه‌وه له ناو خۆیدا شۆرِشێكی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و پێویستیشی پێی نه‌بووه تا له ئه‌رستۆكراتیه‌وه بچێته دیموكراتی، به پێچه‌وانه‌ی فه‌ره‌نساوه كه له 1789شۆرِشێكی مه‌زن تێیدا رِوویدا ، شۆرِش به لای ئه‌مه‌وه ساته‌وه‌خته‌كانی گواستنه‌وه‌یه یان مه‌ودای ئه‌و بازدانه‌یه كه كۆمه‌ڵگه له ئه‌ریستۆكراتیه‌ت به‌ره‌و دیموكراتیه‌ت ده‌گوازێته‌وه، له‌وانه‌شه گواستنه‌وه‌كه پرِ بێت له توندوتیژی و هه‌ڵچوون و پێكداپژان.
جار هه‌بووه شۆرِش بریتی بووه له ململانێی نێوان چینه‌كان هاوكات ململانێش بووه له‌سه‌ر ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی داموده‌زگاكانی سیاسه‌ت له ولاَتێكدا یان له‌ناو سه‌رجه‌می كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا..
شۆرِشه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا به‌رله‌وه‌ی هه‌نگاو به‌ره‌و ئازادی بنێت هه‌نگاوی به‌ره‌و یه‌كسانی ده‌نا ، له‌وانه‌یه یه‌كسانی له ساته‌وه‌ختی رِوودانیدا بوارخۆش بكات بۆ هه‌ڵگه‌رِانه‌وه به‌سه‌رخۆیدا ، چونكه هیچ كه‌سێك ناتوانێت وه‌ك شمه‌كێكی به‌هادار یه‌كسانییه‌كی به‌ركه‌ماڵ بۆ كۆمه‌ڵگه وه‌دیبێنێت ، له‌واقیعی پراكتیكیدا پێوه‌ره‌كانی یه‌كسانی و بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌یی كه‌لێنێك ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه ، له‌م كه‌لێنه‌وه یه‌كسانی به ته‌نیا ده‌بێته خرۆشانێكی كۆمه‌لاَیه‌تی ، فه‌ره‌نسیه‌كان به‌و شێوه خرۆشاوه‌وه له یه‌كسانی ده‌رِوانن ، كه‌چی هه‌نگاونان بۆ یه‌كسانی له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكیدا به له‌سه‌رخۆیی و هێمنانه ورده ورده به‌رِێوه ده‌چێت ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان به‌رله‌وه‌ی ئه‌وله‌ویه‌ت بده‌نه ده‌وڵه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ده‌ن ..
هه‌ر له‌سه‌ر بابه‌تێكی له‌م شێوه‌یه (هیشام جعیت) له رۆژنامه‌ی زه‌مان ئه‌لیف یاْ كه له 6/2/2001 ژماره 840ی ده‌رچوو ده‌ڵێت : تۆكفیل له‌و برِوایه‌دایه له ئه‌مه‌ریكادا فه‌لسه‌فه‌و زانستی تیۆری بوونیان نییه ، بوونیان پێویستیش نابێت ، ته‌نیا بوونی یه‌كسانییه وا ده‌كات مرۆڤ له وته‌و كار‌و كردار و بیركردنه‌و له ژیانی رۆژانه‌یدا هاوشێوه‌و كۆپی كه‌سانی تر بێت ، ته‌نانه‌ت له ئه‌رك و مافه‌كانیشدا ،دواتر یه‌كسانی رێگه به هاوولاَتی نادات ره‌وایه‌تی به رێبه‌ران و سه‌رۆك و ره‌مزه‌كان بده‌ن ، رێگه‌شیان پێ نادات ئیعتراف بكه‌ن به مامۆستایی و هزرڤانیی كه‌سانی تره‌وه چونكه ئه‌م ره‌وایه‌تی دان و ئیعترافكردنه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌رچوونه له یه‌كسانی بوونه‌كه ، ئه‌مریكیه‌كان ته‌نیا ددان به هزری تایبه‌تی خۆیاندا ده‌نێن و هاوكات كار‌و چالاكیه‌كانیان به به‌رده‌وامی پراگماتیزمانه‌یه‌و به خۆرِایی و بێ به‌رانبه‌ر هیچ كارێك ئه‌نجام ناده‌ن ، له ئه‌مه‌ریكای دیموكراسیدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وروپای ئه‌رۆستۆكراتیی خه‌ڵكی پاره‌و كاتیی وازۆری نییه تا روو له فه‌لسه‌فه‌كاری و تێرِامانی هزری و زانستی بكه‌ن ، رِێزی زۆر بۆ زانا‌و هزرڤانان دانانێن و له زۆر كاتیش‌دا رِقیان لێیان ده‌بنه‌وه ..
پاساوه‌كانی تۆكفیل بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه ئه‌وه‌یه كه له ئه‌مریكادا شتێك به ناوی دیموكراسی بێغه‌ل و غه‌ش و ساف بوونی هه‌یه و له‌پاڵیدا شتێكیش هه‌یه به ناوی عه‌قڵگه‌رایی پراگماتی كه به به‌رده‌وامی به دوای سوودو به‌رژه‌وه‌ندی ماددی و دیار و به‌رجه‌سته‌دا وێڵه و بوار‌و تاقه‌تی فه‌لسه‌فه‌كاری و زانستیی نییه كه به‌لای پراگماتیكیه‌كانه‌وه ئه‌وه به هه‌ده‌ردانی كات ده‌ژمێردرێت .
به ده‌گمه‌ن له فه‌رهه‌نگ و مێژووی ئه‌مریكادا ناوی دره‌وشاوه‌ی هزرڤان و فه‌لسه‌فه‌كاری مه‌زن ده‌بیسترێت ، ئه‌و داهێنانه زانستیانه‌ی ئه‌مریكا شانازی پێوه ده‌كات به‌رهه‌می ئه‌و مرۆڤه ئه‌وروپیانه‌یه كه به‌هۆی دوو جه‌نگی گه‌وره‌ی جیهانییه‌وه سه‌ری خۆیان به‌ره‌و ئه‌مریكا هه‌ده‌ڵگرت ، ئێستا كه ئه‌مریكا بووه‌ته مه‌ڵبه‌ندی زانست و زانیاری له دنیادا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه توانای ماددی و زه‌مینه سازی بۆ هه‌موو بواره‌كان ده‌رِه‌خسێنێت و پێی وایه له‌سایه‌ی زانسته‌وه ده‌توانێت رابه‌رایه‌تی جیهان بكات كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی شێوازێكه له بیركردنه‌وه‌ی پراگماتیكانه ، هه‌ر زانستێك ته‌كنیكێكی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت ، ته‌كنیكی نوێش دووره له‌سیماو خه‌سڵه‌تی فه‌لسه‌فه‌كاری و تێرِامانی هزرییانه‌و نزیكه به بابه‌ت و مه‌سه‌له‌كانی پراگماتییه‌ت .
له‌سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌وروپا پرِی بوو بوو له بیرمه‌ندو هزرڤان و هونه‌رمه‌ندو تیۆرسازو ره‌خنه‌كارو ئه‌دیب و فه‌لسه‌فه‌كاری به توانا له‌به‌رانبه‌ردا ته‌نیا ولیه‌م جیمس له ئه‌مه‌ریكا بوو كه ئه‌ویش سه‌ر به ره‌وتی پراگماتیی بوو، ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی تێرِامان و سه‌رنجه ئه‌مریكیه‌كان له بری فه‌لسه‌فه و تێرِامانكاری زانستیانه‌ی تیۆری رِووت ، روویان كردۆته زانسته‌كانی مرۆناسی و كۆمه‌لاَیه‌تی و مێژوویی ، به‌هه‌مان شێواز ئه‌نترۆپۆلۆژیاو سۆسۆلۆژیای ئه‌مریكایی ده‌چێته خانه‌ی پراگماتیكیه‌ته‌وه و چونكه شه‌فافن و وردبوونه‌وه‌وقووڵبوونه‌وه‌ی زۆریان ناوێت ، بۆ مێژووش فه‌لسه‌فه‌یه‌كیان وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسایی دانه‌رِشتۆته‌وه .
كاتێك هزرڤانێكی وه‌ك لیۆسترۆس له ئه‌مریكا سه‌ری هه‌ڵدا كه كاری له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ده‌كرد هه‌ر زوو به‌زوو خرایه كونجی فه‌رامۆشی و لاته‌ریك خرا و بۆچوونه‌كانی ره‌ت ده‌كرانه‌وه ، كاتێك سه‌روه‌ختێك له‌سه‌ر تایلۆریش قسه ده‌كرا به‌وه‌ی ئه‌مریكاییه كه‌چی به رِه‌چه‌ڵه‌ك به‌ریتانیاییه .
به‌م شێوه‌یه تۆكفیل زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌دیب و نووسه‌رانی ناوداری جیهان به نه‌وه‌ی دیموكراسی ــ ئه‌رستۆكراتی ده‌ژمێرێت و ده‌ڵێت له ئه‌وروپا چینێك به به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌وه خه‌ریكن و بازارِ بۆ به‌رهه‌مه زه‌ینیه‌كانیان ده‌دۆزرێته‌وه و رێسای بازارِه‌كه‌ش پابه‌ندكراوه به پیشه‌ی كار‌و نووسین و شه‌ره‌فه‌وه ، به‌لاَم له ئه‌مریكادا هه‌مووان به شوێن زۆرترین قازانجه‌وه‌ن بۆیه نووسه‌ری راسته‌قینه له ئه‌مریكا ئه‌وانه‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌خه‌نه ناو ماسمیدیاو ریكلامخانه‌كانه‌وه ، گه‌ر سه‌ر بكه‌یت به كتێبخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا به ده‌گمه‌ن كتێبێك ده‌بینیته‌وه كه له بواری فه‌لسه‌فه‌دا نووسه‌رێكی ئه‌مریكایی نووسیبێتی .
كاتێك چووم بۆ كتێبخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فرانكفۆرت ،ئه‌و به‌شه‌م بینی كه بۆ به‌رهه‌م و كتێبی ئه‌مریكایی ته‌رخان كرابوو زۆر گچكه‌تربوو له به‌شه‌كانی تری ولاَتانی ئه‌وروپیی كه‌چی له زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا بازرگانی ئه‌مریكیم ده‌بینی كه‌به پراگماتیكیانه و به‌زاری قه‌ره‌باڵغیانه‌وه به‌شداربووانی ئه‌و پێشه‌نگایه‌یان له ده‌وری خۆیان خرِكردبوونه‌وه .