ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا گهرمووگۆڕییهك سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی به‌رچاو ده‌که‌وت و دواتر تۆزێك کزی به‌خۆیه‌وه بینی و ئێستاش پرسه‌که (تۆزی) له‌سه‌ر نیشت و که‌س به‌گرنگی و گهرمووگۆڕییهوه باسی لێوه‌ناکات !! ئه‌مه‌یان بۆ؟ نازانرێت هۆکار چییه ،له‌ووڵاتانی جیهان ئه‌گه‌ر پرس و ڕووداوێکی وه‌ها گرنگ و هه‌ستیار بێته پێش زۆر بهزووییهوه هه‌وڵی بۆ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته نێو خانه‌ی جێبه‌جێکار و هه‌ر له‌م سوونگهوه لێژنه بۆ ماوه‌یه‌کی دیارکراو ده‌ستبه‌کار ده‌بێت و له‌ماوه‌یه‌کی دیاریکراویشدا کاره‌کان کۆتایی پێ دێت و جێ به‌جێ ده‌کرێ .. ووڵاتی ده‌ستکردی ئێڕاق هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی کۆڵۆنیزمی به‌ریتانیا ،ئه‌وه ژیان و کار به‌ئاڵۆزی هه‌نگاو ده‌نێن و هه‌تاوه‌کو (ژه‌مه‌کانی خواردنیش) هه‌ر به‌دواکه‌وتن ده‌خورێت !! ،ئه‌م ووڵاته له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی و تاوه‌کو کۆماری و دیتکاتۆری و تاك ڕه‌وی ،ئه‌وه تامی ژیانی لێ به‌دی و به‌رچاو ناکه‌وێت ،به‌ڵکو بۆنی خوێن و ده‌مارگرژی و ماڵوێرانی زیاتر لێ دێت له‌وه‌ی بۆنی گوڵ و گوڵزاری لێ بێ ، به‌ڵێ وه‌ك باسمان کرد ،ماوه‌یه‌ك بوو باس باسی سه‌رژمێری بوو ،به‌ڵام واهه‌ست ده‌کرێت ئه‌مه‌شیان بووه (فشه) و باسیشی لێوه ناکرێ ، سه‌رده‌مانێك عه‌لی کیمیاوی ببوورن (عه‌لی بابان موسڵاوی) پێشنیارێکی به‌بڕیار ئامێز ده‌رکرد که له‌فۆرمی سه‌رژمێری نابێت ناوی نه‌ته‌وه بنووسرێت به‌واتای ( به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ ده‌ویست چه‌کمان بکات) ! .. ئه‌مه‌یه حاڵمان له‌گه‌ڵ ووڵاتی ده‌ستکردی به‌ناو ئێڕاق ،ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن ،چه‌ند زووه باله‌خۆمان بگه‌ین و هه‌رچی زووشه ئاماده‌باشی بۆ بڕیاری سه‌ربه‌خۆبوونی خۆمان بده‌ین ، باوه‌رتان هه‌بێت نه‌وه‌ك سه‌رژمێری ،به‌ڵکو ژیان له‌و ووڵاته‌ی پێی ده‌وترێت ئێڕاق (فشه‌یه) و هه‌ر وا ده‌مێنێت به‌واتای ( له فشه فشه‌تر) .