عه‌لی کیمیاوی و عه‌لی بابان و سڕێنه‌وه‌ی کورد !

عه‌لی کیمیاوی و عه‌لی بابان و سڕێنه‌وه‌ی کورد !
زۆران که‌س هه‌یه‌ و ده‌بیژن هه‌تاوه‌کو ئێستا کورد به‌درووستی دووژمنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ناناسێت و هه‌ر که‌سێك بێت و سڵاوێكمان لێ بکات و به‌هه‌زار سڵاو و ڕێز وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌ خانه‌ی خۆش باوه‌ڕی وله‌هه‌ستکردن به‌ به‌رپرسیاریه‌ت دوور ده‌که‌وێته‌وه‌و قاڵبی سۆز زیاتر زاڵ ده‌بێت .. ئه‌مه‌یان ته‌ورێکه‌ و ته‌وره‌که‌ی دیکه‌ش لایه‌نێکی گرنگی ئه‌مڕۆمانه‌ ، ئه‌گه‌ر چی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مێژووی بیست ساڵێك و تۆزێك زیاتر ئه‌وه‌ ده‌بینرێت کورد گه‌یشته‌ حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی قڕ بکرێت و ئه‌گه‌ر چه‌ند ڕووداوێك نه‌بووایه‌ بێگوومان هه‌تائێستا دوور نه‌بوو ناومان له‌ ئه‌تڵه‌س و نه‌خشه‌ی جیهانی ده‌سڕایه‌وه ! ، له‌ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و به‌به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراو وورده‌ وورده‌ هه‌وڵ ده‌درا کورد بسڕێته‌وه‌و نه‌مێنێت و کاره‌که‌ گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی کیمیاباران بکرێت و له‌چه‌ند چرکه‌یه‌ك به‌هه‌زاره‌ها کورد له‌هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌مان و سڕانه‌وه‌و دواتر قۆناخی ئه‌نفال ده‌ستی پێکرد و له‌م لاشه‌وه‌ به‌چه‌ند ڕۆژێك به‌ ده‌یاها هه‌زار کورد له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان و هه‌تاوه‌کو گه‌رمیان له‌ نه‌خشه‌ و خاك نه‌مان وسڕانه‌وه ، به‌واتای به‌رنامه‌که‌ درێژه‌ی هه‌بوو ، لایه‌نه‌که‌ به‌عسی دیکتاتۆر سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد و سه‌رکرده‌ جێبه‌جێکاره‌که‌ش عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید ناسراو به‌ (عه‌لی کیمیاوی) بوو، ئه‌و زه‌مان دوونیا بۆ کورد زۆر تاریكی به‌خۆوه‌ ده‌بینی و چرکه‌یه‌ك چییه‌ له‌ ڕووناکی نه‌ده‌بینرا و حاڵه‌ته‌که‌ گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سه‌ و لای خۆیه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی مه‌رگ و سڕینه‌وه‌ی خۆی ده‌کرد ، چونکه‌ پێشتر زۆر به‌ دیقه‌ت و به‌به‌رنامه‌ هه‌وڵه‌کانی به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چوون و که‌سیش نه‌بوو وه‌ڵامێك بداته‌وه‌و بڵێ بۆ وا له‌و کورده داماوه‌ و له‌و کوردستانه‌ پێ پشت و په‌نایه‌ ده‌که‌ن .. له‌سه‌رده‌می ئێستامان که‌ به‌ سه‌رده‌می ( جیهان بۆته‌ گووند ) ناسراوه ، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی کورد هه‌ر هه‌مان نه‌خشه‌ و پیلانی جارانه‌ و جیهان هه‌ر جیهانه‌ مه‌زنه‌که‌یه‌و گووندیش هه‌ر لادێ یه‌که‌ی جارانه ! ، به‌غدا جاران ده‌یوویست کورد به‌ کیمیایی و ئه‌نفال بسڕێته‌وه ، ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی شارستانی و دیمۆکراتیانه‌ ده‌یه‌وێت نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌هێلێت و له‌سه‌ر خاك و زه‌وی بیسڕێته‌وه‌و سه‌رپه‌رشتکاری ئه‌مجاره‌ حکومه‌تی نیشتیمانی و دیمۆکراتیه‌و جێ به‌جێکاریش عه‌لی غالب بابان که‌ به‌ ( عه‌لی بابان ) ناسراوه . وه‌ك بڕیار بوو له‌ هه‌فته‌ی کۆتایی هه‌یڤی ئۆکتۆبه‌ری 2010 سه‌رژمێری گشتی ئه‌نجام بدرێت ،به‌ڵام به‌هۆی ناڕازیی بوونی عه‌ره‌بی مووسڵ و هه‌ندێك عه‌ره‌ب و تورکمانی که‌رکووك ئه‌وه‌ دواکه‌وت بۆ کاتێکی دیکه‌و هیچ گرێنتیه‌ك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و کاته‌شدا سه‌رژمێری به‌ڕێوه‌بچێت ، دوای ئه‌مانه‌ش به‌بڕیاری وه‌زیری پلاندانان یاخوود باشتر بڵێێن وه‌زیری پیلاناندان له‌دژی کورد ( عه‌لی بابان ) ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر فۆڕمی سه‌رژمێریه‌که‌ لابراوه‌و به‌واتای ئه‌وه‌ی وه‌ك کورد زۆر جاران ده‌ڵێت ( به‌بێ ته‌قه‌ کردن گیرا) ئه‌مه‌یان ( عه‌لی بابان ) په‌یڕه‌وی کرد و بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س کیمیایمان به‌سه‌ر ببارێنێت یا ئه‌نفالمان بکات ،ئه‌وه‌ ده‌سڕێنه‌وه ! .. کورد ده‌بێت له‌هه‌موو پیلانێك زیره‌ک و هۆشیارتر بێت ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی بۆ کورد هیچ جیاوازییه‌ك نییه‌ نێوان هه‌ر ناوێك ، چونکه‌ ناوه‌کان هه‌ر که‌سه‌و پیلانی خۆی هه‌یه‌ و به‌هه‌ر ناوێك بێت ده‌یانه‌وێت کورد بسڕێته‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر ( عه‌لی کیمیاوی یا عه‌لی بابان ) بێت .
Top