ساڵی 2003 ئه‌و کاته‌ی سه‌دام و حیزبه‌که‌ی ڕووخان زۆر که‌س پێیانوابوو ، ئیدی ته‌واو کورد ده‌گاته ئه‌و ئامانجانه‌ی که له‌مێژووی خۆیدا بۆ تێکۆشاوه ، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی وا ده‌رنه‌چوو ، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونانه بوو که‌لێمان ده‌ڕوانی ، ئێمه‌ی کورد زۆرجاران به‌سۆز ده‌ڕوانینه پرسه‌که‌مان و زۆرجارانیش سۆز کاریگه‌ری له‌سه‌رمان ده‌بێت و کۆتاییه‌که‌ش دیمه‌نێکی نابه‌جێ و ترسناك دێته پێش.. ئه‌گه‌ر بۆ مێژووی هه‌ر ووڵات یاخوود نه‌ته‌وه‌یه‌ك بگه‌ڕێننه‌وه ئه‌وه ده‌بینین دۆست هه‌یه و له‌هه‌مبه‌ردا دووژمنیش هه‌بووه به‌واتای ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو فاکته‌ره‌ی ژیان ته‌واوکه‌ری یه‌کترن ،دۆست له‌گه‌ڵته بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته ئاستی لوتکه‌وه‌و هه‌روه‌ها دووژمنیش به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ڕێڕه‌وی ژیانته و ده‌یه‌وێ و ئاره‌زووی هه‌یه که هه‌میشه ژێرده‌ستی بیت و نه‌گه‌یته ئاوات و لوتکه ، جا بۆئه‌وه‌ی زیاتر بڕوانینه پرسێك که زۆر گرنگه ده‌رکاندنی ئه‌ویش دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له سۆز و خۆش باوه‌ڕی که مخابن بۆ ئێمه‌ی کورد بۆته به‌شه شه‌ریکی ژیانمان .. له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ده‌تووانم بڵێـم میدیایه‌کی زۆر و به‌بایه‌خه‌وه باسیان له سه‌ره مانشێت و بابه‌تێك کرد ، به‌وه‌ی بڵێیت پرسه‌که هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌و کۆتای هات ، جوواد ئه‌لمالکی ئه‌ندامی په‌رڵه‌مانی 2005 ی ئێڕاقی ودواتر بووه نووری ئه‌لمالکی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێڕاقی و به‌مه‌ش جگه له پرسی کورد زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ووڵاته ده‌ستکرده‌ی که‌له‌نه‌خشه و ئه‌تڵه‌سی جیهانی پێده‌وترێت ئێڕاق گرته ئه‌ستۆی خۆی ، له‌لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسه‌کان گووتوێتی به 18 خاڵی کورد ڕازییمه ،به‌واتای ته‌نیا له‌خاڵێك نیگه‌رانه‌و پێوویستی به ڕه‌شکردنه‌وه یاخوود به گۆڕانکاری هه‌یه ! .. له‌دوونیا سیاسه‌ته‌دا که‌سێك یاکۆمه‌ڵێك نا‌تووانێت بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه بدات به‌تایبه‌تی له‌ووڵاتێکی وه‌ك ئێڕاق که له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌ده‌ستی کۆڵۆنیزمی نێوده‌وڵه‌تی هاتۆته ئاراوه‌و وێڕای ئه‌مه‌ش ماوه‌ی زیاتر له هه‌شت ساڵ شۆفینه‌ت و دیکتاتۆری لێی باڵاده‌ستبوونه‌و چۆن ده‌کرێت ئێستا جه‌واد ئه‌لمالکی دوێنی و نووری ئه‌لمالکی ئه‌مڕۆ بتووانن به‌شێوه‌یه‌کی ساده ئه‌م پرسه یه‌کلابکه‌نه‌وه! ، ئه‌گه‌ر پرسی کورد له‌لایه‌ك سه‌ختی پێوه دیاره ،به‌ڵام لایه‌کی دیکه‌ش ساده‌یی له‌خۆ گرتووه ، ئێمه‌ی کورد ئه‌گه‌ر کوردانه و حه‌کیمانه‌و بابه‌تیانه هه‌نگاو بۆ پرسه گرنگه‌که‌ی خۆمان بهاوێژین ،ئه‌وه بێگوومان هیج که‌س و لایه‌نێك نا‌تووانێت کڕین و فرۆشتنمان به‌سه‌ردا زاڵ بکات و لێره‌دا هه‌ر خۆمان ده‌تووانین سه‌ودا و مامه‌ڵه بکه‌ین و که‌سیش بۆی نییه به ناوی دووژمنکارانه لێمان نزیکببێته‌وه .. ئه‌مه‌یان حاڵه‌تێک حاڵه‌ته‌که‌ی دیکه ئه‌وه چۆن بتوانین واز له سۆز و کاریگه‌ری خه‌ڵکانی بیانی له‌سه‌ر خۆمان بێنین ، ئه‌مه‌شیان بۆ هۆشیاری و زیره‌کی وێڕای خه‌مخۆری ده‌زگاکانی میدیایی.
خۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه که پێوویسته به‌رده‌وام بێت له‌هۆشیاری کردنی خه‌ڵکی کورد به‌خاكی خۆی که کوردستانه و نه‌ته‌وه‌که‌شی کورده ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بێتوو له‌ڕوانگه‌یه‌کی ئه‌خلاقی (مۆڕاڵ) په‌یڕه‌وی بکه‌ین ده‌تووانین بگه‌ینه ئامانجه‌کانمان ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆبوونی ووڵاته‌که‌مانه .. به‌هۆی تاقیکردنه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی داگیری کوردستان بۆ مان ڕوون بۆته‌وه به‌وه‌ی په‌رسه‌که‌مان ته‌نیا په‌یوه‌ند نییه به‌که‌سێك یاخوود لایه‌نێك ، به‌ڵکو گرێدراوه به‌چه‌ند فاکته‌رێکی سه‌رده‌میانه ، له‌وانه پرسی کورد پرسێكی گرنگه له‌جیهان به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینیش به‌تایبه‌تی و بۆیه ده‌بێت له ڕه‌وانگه‌ی سۆز دووربکه‌وینه‌وه‌و خۆمان بخه‌ینه نێو قاڵبێکی واقیعیانه و مافی خۆمان به شه‌رمه‌وه داوانه‌که‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت بیرووبۆچوونمان ئه‌وه بێت که بڵین پرسی کورد به ئه‌لمالکی یان جه‌عفه‌ری یائه‌وه‌تا عه‌لاوی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ،نه‌خێر پرسی کورد ته‌نها به‌ئیراده‌یه‌کی به‌هێزی ناوخۆیی و له‌گه‌ڵ پاڵپشتییه‌کی به‌هێزی ده‌ره‌کی فه‌راهه‌م و چاره‌سه‌ر ده‌کرێ.