نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی

نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی
هه‌ردوو وه‌زیری به‌رێز كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌تان باش .هه‌وڵی وه‌زاره‌ته‌كانتان له‌ رووی ته‌ندروستی په‌روه‌رده‌وه‌ كه‌ هه‌ره‌ پێداویستی ژیانی مرۆڤن به‌رز ده‌نرخێنم .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كارو خزمه‌ته‌كانتان جێگای پێزانینن .كه‌ئه‌مه‌ش خزمه‌تكردنه‌ بۆته‌ندروستی دانیشتوانی هه‌رێم و پاشه‌رۆژی نه‌وه‌كانمان.به‌لاَم ئه‌وه‌ی جێگای قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ری و ره‌نگه‌ هه‌ردوو به‌رێزتان كه‌متر ئاگاداری بن كێشه‌و گرفتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانتانه‌ له‌ شارو شارۆچكه‌كان كه‌ دڵنیام له‌م رێگه‌یه‌وه‌ نه‌بێت ناتوانن نه‌ بیزانن نه‌ په‌ی پێ به‌رن .چونكه‌ نوسراوه‌كانی خۆتان وایكردوه‌ كه‌ ئاگاداری كێشه‌كانیان نه‌بن و ئه‌ونوسراوانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانتان كردوه‌ رێگره‌ له‌ گه‌یاندنی كه‌م و كورتی وكێشه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانتان . كه‌ هه‌ر ئه‌وانیشن خاوه‌ن كێشه‌و به‌و نوسراوه‌ی به‌رێزیشتان هه‌ر له‌وێ كێشه‌ كه‌ ده‌چێته‌ ته‌نه‌كه‌ی خولی ژێر مێزه‌كانیان . له‌ نوسراوه‌كانتان هاتوه‌ بۆ هیچ كارمه‌ندو فه‌رمانبه‌رێك و ته‌نانه‌ت راگه‌یاند كارو تیڤی و رۆژنامه‌ نییه‌ به‌ بێ بریاری به‌رێوه‌به‌ری گشتی لێدوان بدات و وێنه‌ بگرێت یان بیه‌وێ كێشه‌یه‌ك ده‌ربخات . ئه‌مه‌ش رێگه‌ خۆشكه‌رێكی ته‌واوه‌ بۆ ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتی یه‌ كه‌ نه‌ فه‌رمانبه‌رونه‌كارمه‌ندبوێرێ كێشه‌ی ده‌ربخات نه‌ رێگه‌ش بدات رۆژنامه‌ نوس باسی كێشه‌ی بكات ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌بێ رێگه‌ به‌رۆژنامه‌نوس نادات مه‌گه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌ نوسه‌ درۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتی یه‌ بكات جا بتوانێ كێشه‌كان به‌دیار بخات ئه‌ویش یه‌ك لایه‌نه‌ ته‌نها له‌لایه‌ن هاوولاَتیانه‌وه‌ ده‌بێت . من وه‌ك رۆژنامه‌نوس و په‌یامنێرێك ئه‌مه‌ به‌ گه‌وره‌ترین گرفتی ده‌زانم كه‌ ناتوانین ببینه‌ پردێك له‌ نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵك . بۆیه‌ حه‌ق هه‌یه‌ به‌رێزتان به‌و نوسراوانه‌دا بچنه‌وه‌ ریگه‌ به‌رۆژنامه‌ نوس بده‌ن وه‌ك خۆی گرفته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی له‌شارو شارۆچكه‌كان له‌ریگه‌ی رۆژنامه‌و تیڤی یه‌كانه‌وه‌ ده‌ربخه‌ن چونكه‌ باشترین سه‌رچاوه‌ بۆ ده‌ست نیشان كردنی ئه‌و گرفتانه‌ فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندانن ریگه‌ بده‌ن به‌ ئازادانه‌ قسه‌ بكه‌ن تا هه‌ڵه‌و كه‌م و كوری به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتی یه‌كان به‌ ده‌ركه‌وێ نه‌ك به‌ته‌نهاكه‌ خۆی خاوه‌نی هه‌ڵه‌و گرفته‌ بۆخۆشی خاوه‌نی لێدوان و چاوپێكه‌وتن بێت هیوادارم دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ كار بكرێ له‌لایه‌ن خۆتانه‌وه‌ گوێ له‌ چه‌ند كارمه‌ندو فه‌رمانبه‌رێكیش بگیرێت و كلیلی ئه‌و قوفڵ و زنجیره‌ش كه‌له‌به‌رده‌م ئێمه‌ دانراوه‌و خراوه‌ته‌ گیرفانی به‌رێوه‌به‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ربهێنرێت .
Top