له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ساردی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وکات نێوان ووڵاتانی زلهێز و یان زیاتر ڕوونتر بین نێوان ووڵایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو ،شۆڕشێکی به‌رفراوانی سه‌د ده‌رسه‌د کوردی هاته ئاراوه‌و به‌سه‌رۆکایه‌تی باوکی کورد (بارزانی نه‌مر) و ڕێبه‌رایه‌تی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، شۆرش له 11ی سیپته‌مبه‌ری 1961 هه‌ڵگیرسا و ناوی لێ‌نرا شۆرشی ئه‌یلول و که تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت کورد هه‌ر چاوی لییه‌تی ،چونکه شۆڕشێکی پاك و بێگرد بوو ،بۆیه له دڵ و ده‌روونی میلله‌تی کورد به‌پاکی و بێگه‌ردی مایه‌وه‌و هه‌ر ده‌شمێنێت..ئه‌گه‌ر به ووردی ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵگیرساندنی ئه‌م شۆڕشه بکه‌ین زۆر به‌شێوازێکی بابه‌تیانه ئه‌وه ده‌بینین به‌وه‌ی تاوه‌کو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هیچ کات و ساتێك کورد به‌م شێوه به‌رفراوانه شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری به‌خۆوه نه‌بینیوه،له‌م شۆڕشه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی شۆرشێکی به‌رگری و چه‌کداری بوو ،له‌هه‌مان کاتدا شۆڕشی بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و هه‌روه‌ها شۆڕشی به‌ره‌و پێشچوونی فه‌رهه‌نگی کوردی و کوردستانی بووه.. له‌مێژووی خه‌باتی کورد هه‌ر چۆنێك بێت هه‌نگاوی بۆ بنێین ئه‌وه ده‌بینین شۆڕشه‌کانی پێشووتری کورد زیاتر له‌یه‌ك سوونگه یائه‌وه‌تا له‌ناوچه‌و ده‌ڤه‌ر تێیانه‌ده‌پاڕاند ،به‌ڵام ئه‌یلول ئه‌م ترس و تۆقه‌ی شکاند و له‌شۆڕشی تاکی بووه شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری کورد ،نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا شۆڕشی باشوور ،به‌ڵکو خۆی خزانده نێو هه‌موو تاک و کۆمه‌ڵێکی کورد له تێکڕای به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا . کورد وه‌ك نه‌ته‌وه و پارتیش وه‌ك لایه‌ن و ئه‌یلولیش وه‌ك شۆڕش ته‌واوکه‌ری یه‌کتر بوون و له‌م شۆڕشه‌دا کورد هه‌موو پیێکه‌وه ڕوویان کرده کوردایه‌تی بوونه پارتی و شۆڕشێکیان هه‌ڵگیرساند ناوی لێ‌نرا شۆڕشی ئه‌یلول و له‌نێوه‌نده‌کانی ڕامیاری و فه‌رهه‌نگی کوردی زیاتر به شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی ناسراوه،به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی له‌م شۆڕشه‌دا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی به‌ڕاده‌یه‌ك به‌رز بۆوه‌و تاوه‌کو ئێستاش کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر ماوه ،ئه‌گه‌ر چی پێشتر و زیاتر ڕاستگۆتر بین ئه‌و جۆره هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تیه نه‌ده‌بینرا ،به‌ڵام ئه‌یلول ئه‌وه‌ی سه‌لماند به‌وه‌ی کورد بوونی هه‌یه‌و هیچ کات و ساتێك کورد ده‌ستبه‌رداری مافه ڕه‌واکانی نابێت، جالێره‌دا پێوویسته ئاماژه بۆ ته‌وه‌رێکی زۆر گرنگ بکه‌ین و پرسیار بکه‌ین ئاخۆ کێ و چۆن شۆڕش هه‌ڵگیرسا ،بێگوومان هیچ شۆرشێك بێ ڕێبه‌ر نا‌تووانێت له‌سه‌ر پێ بوه‌ستێت ،زۆر شۆڕش هه‌بووه ڕێبه‌ریش به‌رچاو که‌تووه،که‌چی سه‌ری نه‌گرتووه،چونکه ڕێبه‌ر پێوویسته حه‌کیم بێت له‌گه‌ڵ مامه‌ڵکردن به‌ڕۆژگاره‌کانی ژیانی شۆرشگێری سه‌رده‌مدا ،به‌ڵێ باوکی ڕووحی نه‌ته‌وه‌یی کورد(بارزانی نه‌مر) تووانی شۆڕش بکاته شۆڕشێکی سه‌رتاسه‌ری کورد و کوردستانی و به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی تووانی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕش به‌شێوازێکی حه‌کیمانه بکات و ئه‌مه‌ش وای کرد هه‌ولێر بگاته ئامادو مێردین و سلێمانی خۆی له قامشلۆ بدۆزێته‌وه‌و زاخۆ ی ده‌لال له خانه‌قین نیشته‌جێ بێت و مه‌هاباد له دهۆك نزیکببێته‌وه ،بێگوومان ئه‌مانه به‌شێوه‌یه‌کی ساکار ناهێته ئه‌نجام و کایه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ر لێهاتوو و به‌تووانا و حه‌کیم نه‌بێت، لێهاتوویی و به‌تووانایی و حه‌کیمایه‌تی (بارزانی نه‌مر) وای له کورد کرد که بزانی کورد وه‌ك میلله‌ت چییه و کوردستانیش وه‌ك خاك چۆنه..له ڕوانگه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی سه‌باره‌ت به شۆڕشی ئه‌یلولی نه‌ته‌وه‌یی مه‌زن ،ئه‌وه زۆر به‌ڕوونی به‌رچاومان ده‌که‌وێت که کۆکردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی ژیان سه‌رده‌مانه‌ی کورد له‌م شۆڕشه به‌رجه‌سته کرا،چونکه به‌هۆی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلول کورد متمانه‌ی به‌خۆی کرد به‌وه‌ی مرۆڤه و مافی ژیانی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی هه‌یه، کورد له‌وه تێگه‌یشت ئه‌گه‌ر په‌ره به‌م شۆڕشه مه‌زنه بدات ،ئه‌وه ده‌تووانێت بیرۆکه‌ی ژیانی سه‌ربه‌خۆبوون بۆخۆی و نه‌ته‌وه‌که‌ی فه‌راهه‌م بکات، له‌ئه‌یلول کورد تووانی بگاته پێگه‌یه‌کی مه‌زنی شارستانی سه‌رده‌میانه ،چونکه قوتابخانه‌یه‌کی مه‌زنی کوردایه‌تی بوو و هه‌ر بۆیه‌ش له سوونگه‌ی مامه‌ڵه‌کردندا ،ئه‌وه ده‌بینین هه‌تاوه‌کو ئێستاش هه‌ر قوتابیانی ئه‌م شۆڕشه ڕێڕه‌و و سه‌رکردایه‌تی ژیانه‌وه‌ی کورد و خاکی کوردستان ده‌که‌ن..ئه‌گه‌ر حاڵی حازر باس له ڕووحیه‌ت و ده‌روونێکی پاكی کوردانه بکه‌ین ،ئه‌وه سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول دێته به‌رباس و ئاخافتنه‌کان ،چونکه شۆڕش له‌و په‌ڕی پاکی و بێگردی و دڵسۆزی بوو بۆیه ناتووانرێت به ساده‌یی له‌بیری بکه‌ین، ئه‌وکات کار و کرده‌وه‌یه‌ك له یاد و بیری نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌چێت ،ئه‌گه‌ر نه‌تووانرێت به‌شێوازێکی حه‌کیمانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێ ،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌یلول زۆر مه‌زن بوو ، ناتووانرێت له‌یاد بسڕێته‌وه. دیسانه‌وه ده‌ڵێین کورد نه‌ته‌وه‌یه‌و خاوه‌ن مافه‌و هه‌ر ده‌بێت ئه‌و مافه بگه‌ڕێته‌وه بۆی و پارتیش لایه‌نێکی گرنگی ژیانی کوردایه‌تیه‌و دابینکه‌ری ژیان و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کورده، وهه‌ر پارتیش ده‌تووانێت پێشڕه‌وایه‌تی شۆڕش و خه‌باتی میلله‌تی کورد بکات ، ئه‌وه‌ی ئێستاش کورد شانازی پێوه ده‌کات هه‌ر بناغه‌که‌ی ئه‌یلوله‌و بۆیه هه‌ر سێکیان ته‌واوکه‌ری یه‌کترن واتا کورد و پارتی و ئه‌یلول.