ئه‌و كوشتاره‌ی كه نازییه‌كانی به‌ڕلین له جووله‌كه‌كانیان كرد،ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو كتێب و فلیمه سینه‌ماییه زۆرانه نه‌بوونایه، كه باسی دۆزه‌خی جووله‌كه‌كان و نه‌هامه‌تییه‌كانیان ده‌كه‌ن، خه‌ریكبوو له بیری مرۆڤدا بچنه‌وه.ئه‌وه‌بوو ئه‌و هه‌موو تاوان و كردارانه‌ی كه نازییه‌كان ئه‌نجامیان دابوون،هه‌موو به ئه‌رشیف كران و خرانه به‌رده‌می هه‌موو جیهان. لیره‌وه ده‌بینین كه گه‌لانی جیهان به‌زه‌یی و سۆزێكی گه‌وره و تایبه‌تیان بۆ كێشه‌ی جووله‌كه‌كان هه‌یه و، وه‌كو كۆمه‌ڵ و كه‌سانێك كه بوونه قوربانیی سته‌ملێكردن و كوشتنی به كۆمه‌ڵ..هۆلیۆد و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و سه‌رمایه‌ی دارایی جوولكه‌كان ڕۆڵێكی زۆر ئه‌كتیڤ و گه‌وره‌یان گێڕا، بۆ به بیرهێنانه‌وه‌ی ڕای گشتی جیهانی بۆ دۆزی جووله‌كه‌كان و پێشاندانیان وه‌كو گه‌لێكی به قوربانیكراو و سته‌ملێكراو. ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر گه‌لی كورد و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی نازییه به‌عسییه‌كانی عێراقی و له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌واكانی پێشوتری عێراقه‌وه، به‌سه‌ر كوریان هێنا..به سه‌دان چیرۆكی مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه‌ڕوو،كه كاره‌ساته‌كان هێنده قووڵ و قێزه‌وه‌نن، ئاده‌میزاد شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.ئه‌م تاوانانه هیچ جیاوازییه‌كیان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه له لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی هیتله‌ری مامۆستای یه‌كه‌می سه‌دام حوسه‌ین ئه‌نجامدراون.به‌ڵكو ئه‌م بوو به مامۆستای ئه‌و له له كوشتنی بێوێنه‌ی كوردی بێ‌تاوان،كه هیچ گوناهێكیان نییه،ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كی ترن..ده‌بێ ڕاستیش بوترێ كه شه‌ڕكردن له دژی كورد، له سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا و، له سه‌رده‌می مه‌لیك غازی دا ده‌ستیپێكرد..له سه‌رده‌می عه‌بدولكه‌ریم قاسم دا هێوربووه‌وه،به‌ڵام له لایه‌ن عه‌بدولسه‌لام عارف،سه‌رۆكی پاراو به بیری شۆڤێنی و دڵڕه‌ق به‌رانبه‌ر به كورد، شه‌ره‌كه گه‌ڕایه‌وه‌و،هێڕشی به زۆر ڕاگواستنه‌وه‌ی كورد ده‌ستیپێكرد..به نیازی گۆڕینی باری دیموگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ی كه زۆرینه ڕه‌سه‌نه‌كانی كوردن،وه‌كو دێیه‌كانی جه‌له‌ولا و دیاله و پارێزگای كه‌ركوكیش كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه كوردییه. كه به عه‌سییه‌كان هاتن، كێشه‌كه‌یان قووڵتر كرده‌وه و ده‌ستیان به زۆر كۆچپێكردنی كورد و چۆڵكردنی دێیه‌كانیان كرد و دستیانكرد به هاوردن و نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌بی خوارووی عێراق و ده‌مچه‌وركردنیان به پاره، كه هه‌ر عه‌ره‌بێكی هاورده‌ی خوارووی عێراق به خۆڕایی پارچه‌یه‌ك زه‌وی و ده هه‌زار دیناری عێراقییان ده‌دایی، له‌و كاته‌دا پاره‌یه‌ی زۆر بوو.دوای ئه‌وه‌ش ئه‌و هێڕشانه ده‌ستیانپێكرد كه به( ئه‌نفال) ناوبران.دێیه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختكران و سڕانه‌وه،به‌شێكی زۆریشی دانیشتووانه‌كانی بۆ بیابانه‌كانی خوارووی عێراق به زۆر گوێزرانه‌وه.به هه‌زاراران كه‌سیشیان به به‌رچا وگۆی جیهانه‌وه له گۆڕی به كۆمه‌ڵدا زینده‌به‌چاڵ كردن..قێزه‌وه‌نترین تاوانیش كه ده‌رهه‌ق به كورد كردیان ئه‌وه‌بوو كه تاوانبارعه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید،بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری خودی سه‌دام حوسه‌ین، ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی به چه‌كی كیمیاوی بۆردوومان كرد. قڕكردنی كورد به پێی پیلانێكی كوشنده‌ی داڕێژراو ده‌ستی پێكرد..ڕه‌شه‌كوژی و به كۆمه‌ڵكوشتن،نه‌ك هه‌ربه ته‌نها پیاوو ئافره‌ت و منداڵانی كردن به قوربانی، به‌ڵكو ئه‌م كوشتن و بڕینه ئاژه‌ڵ و دار و هه‌واشی گرته‌وه، نه دار نه چۆله‌كه نه په‌پووله ،تا ده‌گاته شنه باش به ژه‌هری كیمیاوی تووشبوون. ئایا ده‌بێ چه‌ندین چیرۆك و ڕۆمان و فلیمی بوێت، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌دان چیرۆكی جه‌رگبڕ تۆمار بكرێن؟ تا جیهان و نه‌وه‌ی داتوو له‌وه‌ی به‌سه‌ر كوردیان هێنا له یادی نه‌كه‌ن. ئێستا ده‌پرسین ئه‌ی جیاوازی چییه له نێوان هۆڵۆكۆستی جووله‌كه‌كان و هۆڵۆكۆستی كورددا و، بۆچی هه‌موو جیهان لایه‌نگری كێشه‌ی جووله‌كه‌كان بوون و،له ئاستی كێشه‌ی كوردیشدا خۆیان گێل كرد؟ كاتی ئه‌وه هاتووه‌كه ویژدانی مرۆڤایه‌تی به ئاگابێته‌وه و لایه‌نگری به ڕاستی ڕه‌وای كوردبن و پاڵپشتی ئه‌م گه‌له ڕه‌وشبه‌رزه بن،كه له‌سه‌ر ده‌ستی نازییه به‌عسییه‌كانی عێراقدا،دووچاری ئه‌وپه‌ڕی قێزه‌وه‌نترین چه‌وسانه‌وه و كوشتن و بڕین بوون..هۆڵۆكۆستی كورد له‌یاد كراوه، له‌وانه‌یه له بیری مرۆڤایتدا ساڕابێته‌وه.. كه‌چی هێشتا برینه‌كان ته‌ڕن و ساڕ‌ێژ نه‌بوونه و، نه‌ك هه‌ر ته‌نها خوێنیان لێده‌چۆڕێته‌وه، به‌ڵكو هه‌ست به ئازار و مه‌خابین ده‌كه‌ن له‌م هه‌ڵوێسته دووڕووییه‌دا. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه له‌سه‌ر كورد و خه‌ڵكی تریشدا دووباره نه‌بنه‌وه،پێویسته ئه‌م درامایه مرۆڤایه‌تییه ته‌وزیف بكرێت و بكرێته چه‌ندین فلیمی سینه‌مایی ناوخۆیی یا ئه‌گه‌ر كرا له هۆلیۆدیش بێت.من پێشنیاری ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م كه تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌وه، پێشبڕكێیه‌كی ئه‌ده‌بی له بواری ڕۆمان و چیرۆك و شانۆ و شیعردا سازبكرێت و خه‌ڵاتی به نرخی بۆ ته‌رخان بكرێت.كه به‌بێ جیاوازی هانی نووسه‌رانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان بدرێن، بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌و كه‌سانه تۆماربكه‌ن،كه له‌و كوشتن وبڕینه ڕزگاریان بووه و له ژیاندا ماون، تا له‌بیركردنه‌وه ڕاماڵی نه‌كردوون..بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌موو توانایه‌كی داهێنان بخرێنه گه‌ڕ و، لیژنه‌یه‌ك له نووسه‌رانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و له كه‌سانێكی تر پێكبهێنرێت،له‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی هه‌ڵوێستی پاكن ومێژووه‌یه‌كی بێگه‌ردیان هه‌یه..به بۆچوونی من بێگومان هێنانه‌دیی ئه‌م كاره ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڵسۆزی هه‌بێ و هه‌وڵبدرێت كارێكی مه‌حاڵیش نییه..له‌سه‌ر حكومه‌تی ئه‌مڕۆی عێراقیش وه‌كو چه‌شنێك له پۆزشهێنانه‌وه بۆ گه‌لی كورد.له‌سه‌ر هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وت یه‌ك دۆلار باج دابنێ و به‌و پاره‌یه به‌رهه‌مێكی سینه‌مایی گه‌وره به‌رهه‌مبهێنرێت و، هه‌روه‌ها بۆ هاندانی چاپكردنی ئه‌و بابه‌ته ئه‌ده‌بییه تایبه‌تییانه‌ی ده‌رباره‌ی هۆڵۆكۆستی كورد ده‌نووسرێن و گوزارشت له هاوكاری وهه‌ستی قووڵی مرۆڤایه‌تیمان ده‌كه‌ن و سه‌ركۆنه‌ی سته‌م و توندوتیژی ده‌كه‌ن. تێبینی// ده‌قی ئه‌م بابه‌ته له نووسینی نووسه‌ر و شاعیری عه‌ره‌بی عێراقی«عه‌لوان حوسه‌ین»ه،كه به‌زمانی عه‌ره‌بی ڕۆژی دوو شه‌ممه «٩/٩/٢٠١٠»له ماڵپه‌ڕی كتابات دا بڵاوی كردۆته‌وه..به باشم زانی كه بیگوڕمه سه‌ر زمانی كوردی ــ ره‌زا شوان/نه‌رویج