له دایكی مناڵێكی ئۆتیزمه‌وه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
August 21, 2010
وتار و بیروڕا
تو ویژدانی خۆتان.. زیندانی كردنی مناڵێكی ئۆتیزم له‌ناو چواردیواری ماڵه‌وه چ بارێكی قورسه بۆ دایكه‌كه‌ی ، دابرِانیان له دنیا چ رێگه‌یه‌كی نازانستییه بۆ ژیانی خێزان و ده‌وروبه‌ر ، ئه‌ی به حه‌قی كێ ره‌وایه له (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه) مۆڵه‌ت نادرێته ئه‌و چه‌ند دایكه‌ی كه هه‌موو ئه‌ركه‌كانی له‌سه‌ره‌وه باسم كردن كه‌وتۆته ئه‌ستۆی خۆیان و ناتوانن بۆ یه‌ك له‌حزه چاویان له مناڵه بێچاره‌كانیان غافڵ بكه‌ن ؟!!
له په‌روه‌رده‌وه به‌هه‌نجه‌تی ئه‌وه‌ی گوایه له‌و برِیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كه بۆ مۆڵه‌ت پێدانی دایكانێ ته‌رخان كراوه كه فه‌رمانبه‌رن و مناڵی(شه‌له‌ل ده‌ماخ و تالاسیما و مه‌نغۆلیان) هه‌یه ناوی (ئۆتیزم) نه‌هێنراوه/ بۆیه مۆڵه‌تیان راگرتون ، هه‌مووان ده‌زانن هه‌ریه‌ك له‌م نه‌خۆشیانه‌ی كه له برِیاره‌كه‌دا ناویان هاتووه به شێوازی جیاواز موعانات و گرفتی قورسیان بۆ دایكانیان هه‌یه ، به‌لاَم گه‌رله ئه‌نجومه‌ن یا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راوێژكاری ده‌روونیتان لایه، ده‌توانن لێیان بپرسن ؛ ئه‌و مناڵه ئۆتیزمانه‌ی كوردستان كه له راپۆرتی لیژنه‌كانی ده‌روونی و هه‌میشه‌یی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا به ((%100شكسته ))ته‌شخیس كراون ، له هه‌ر سێ نه‌خۆشییه‌كه‌ی تر زیاتر پێویستیان به چاودێری دایكیان هه‌یه یان نا ..؟؟؟
مناڵێكی ئۆتیزمی ته‌مه‌ن یازده ساڵ، 24 سه‌عاته به‌م گه‌رمایه حه‌فازه‌ی له‌پێ بێت وشه‌وان به‌حه‌ب بخه‌وێنرێت و خواردنی ورده‌شوشه له برنج جیا نه‌كاته‌وه و بێسڵكردنه‌وه ده‌ست به‌ناو ئاو‌و ئاگردا بكات و له ئاكامی خۆ فرِێدانه‌وه به‌و حاڵه‌یه‌وه تا ئێستا چه‌ندین جومگه‌و ئێسك له گیانیدا سه‌قه‌ت بووبێت ، ددانێكی ساغ له‌ده‌میدا نه‌مابێت و ته‌نیا زیندانیكراوی ناو ماڵه‌وه بێت ، گه‌ر من وه‌ك دایكی بچم بۆ ده‌وام و بێ سه‌رپه‌رشت له ماڵه‌وه جێی بهێڵم ، جه‌نابی به‌رِێوه‌به‌ری په‌روه‌رده بۆ ته‌نیا سه‌عاتێك ده‌توانێت چاودێری بكات ؟! دڵنیام له سه‌عاتی دووه‌مدا دنیای له‌به‌رچاو ره‌ش ده‌بێت ، بۆیه داوا له به‌رِێزتان ده‌كه‌م نووسراوێكی (الحاق) به‌و برِیاره‌تانه‌وه بنێرنه لای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ناوی ئه‌و ئۆتیزمانه‌ش زیاد بكرێن كه به‌پێی برِیاری لیژنه‌كانی پزیشكی پێویستیان به چاودێری به‌رده‌وامه تا دایكه‌كانیان مۆڵه‌تیان پێ بدرێن ، گه‌رئه‌مه‌تان پێ زه‌حمه‌ته، خۆ ده‌كرێت ئاسانكاری بۆ خانه‌نشین كردنی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌گمه‌نانه بكه‌ن به مه‌رجێك كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بژێوی خێزانه‌كانیان نه‌بێت
گه‌ر وه‌لاَم نه‌درێینه‌وه مناڵه ئۆتیزمه‌كان ده‌هێنینه ناو ساحه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه تا له نزیكه‌وه حاڵیان ببینن ..
دایكی مناڵێكی ئۆتیزم
مامۆستا په‌روین خدر ئیبراهیم