وێنه‌کان گریانیان ده‌وویست !

وێنه‌کان گریانیان ده‌وویست !
له‌ 64 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی پێشڕه‌و پارتی دیمۆکراتی کوردستان له‌لایه‌ن لقی دووی پارتی له‌سنووری پایته‌خت پۆڵێك له‌پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ڕێبازی کوردایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ ڕێبازی پارتی و بارزانی ڕێزییان لێگیرا، ئه‌و کاتانه‌ی وێنه‌ی به‌خشینی ڕێزلێنانه‌که‌ له‌ که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان به‌خشکرا ،به‌م شێوه‌یه‌ ئاسان نه‌بوو مرۆڤ خۆی ڕابگرێت،چونکه‌ ڕێزلێنانه‌که‌ بۆ سات و وه‌ختێك نه‌بوو ،به‌ڵکو مێژووی پۆلێك قوتابی به‌وه‌فا و به‌ئه‌مه‌ك بوون بۆ مامۆستایه‌که‌یان که‌ئه‌ویش مامۆستای وانه‌ی کوردایه‌تی و خه‌بات و کۆڵنه‌دان بوو ،به‌ڵێ ئه‌و مامۆستایه‌ باوکی ڕووحی نه‌ته‌وه‌ییمان (بارزانی نه‌مر)ه،قوتابیانی (بارزانی نه‌مر) زۆر سه‌ربه‌رزانه‌ هاتنه‌ سه‌ر سه‌کۆی ڕێزلێنان و کاته‌کانی ئه‌وه‌نده‌ خۆشبوون مرۆڤ ناتووانێت به‌ شێوازێکی سانا و ساکار وه‌سفی بکات ،چونکه‌ وێنه‌کان فرمێسکیان ده‌باراند و گریانی پێوویستبوو ،زۆر جاران له‌ خه‌و و خه‌یاڵ مرۆڤ هه‌ست ده‌کات مێژوو هه‌یه ،به‌ڵام له‌دیمه‌نه‌کانی ئه‌و پۆڵه‌ قوتابییه‌ سه‌لماندرا که‌ مێژوو هه‌یه‌ و ئه‌و مێژووه‌ له‌ خۆڕایی دروست نه‌بووه ، مامۆستای کوردینی( بارزانی نه‌مر) خۆی له‌ خۆیدا مێژوویه‌که‌ پڕه‌ له‌ سه‌روه‌ری ، پێشمه‌رگه‌کانیشی مێژوویه‌کن ئه‌وانیش سه‌ربه‌رزن به‌وه‌ی مامۆستایه‌که‌یان که‌سێکه‌ ژیانی بۆ میلله‌ت و خاکی کوردستان ته‌رخان کردبوو ، هه‌ر بۆیه‌ش به‌سه‌ربه‌رزانه‌ یه‌که‌ به‌یه‌که‌ ده‌هاتنه‌ سه‌ر سه‌کۆ وخه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان له‌ده‌ستێکی ئه‌مینی وه‌ك مامۆستا (محه‌مه‌د مه‌لا قادر) وه‌رده‌گرت، له سه‌رو به‌ندی خه‌ڵاتی ڕێزلێنانه‌که‌ دیمه‌نه‌کان زۆر مه‌زن و جوان بوون ،پێشمه‌رگه‌ و قوتابی و دروێشی ڕێبازی (بارزانی نه‌مر) که‌مال عه‌بدولقادر به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی بۆمان سه‌لماند ،که‌ وه‌فاداری هه‌ر ماوه،دیمه‌نه‌که‌ی دیکه‌ (سافیه‌ حه‌مه‌ده‌مین مولوود) بوو ،ئه‌ویش سه‌لماندی که‌ ئافره‌تی کورد له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ له‌وانه‌ی کوردایه‌تی گه‌یشتوون و (سافیه حه‌مه‌ده‌مین) یش ده‌رگای مێژوویی بۆ کرایه‌وه‌ ،که‌پێشتر‌ بۆ زۆرانی تر له‌ ئافره‌تی کورد به‌گشتی و هه‌ولێری پایته‌خت به‌تایبه‌تی کرابۆوه.. دواجاریش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ماوه‌ بیڵێم ئه‌وه‌یه‌ ڕێبازی باوکی ڕووحی نه‌ته‌وه‌یه‌تی ڕێبازی (بارزانی نه‌مر) کورد قوتابییه‌کی سه‌ربه‌رزه‌ و( بارزانی نه‌مر) یش مامۆستایه‌و لێی فێربووین که‌ بزانیین وانه‌ی کوردایه‌تی چۆنه.‌
Top