مخابن له‌دێر زه‌مانه‌وه کورد ،به‌هۆی جیاجیا و کاری جاشایه‌تی و سیخووری و به‌کرێگیراوی هه‌ندێك له خۆفرۆشان ،هه‌میشه دووچاری چه‌ندین نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی بۆته‌وه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ك وای کرد نه‌تووانرێت کورد وه‌ك میلله‌تانی دیکه‌ی سه‌ر زه‌وی ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ.. ئه‌گه‌ر چی جاران وزۆریش به‌داخه‌وه چه‌ك هه‌ڵگرتن ببووه مایه‌ی ئه‌و نیگه‌رانییه،به‌ڵام ئێستا به‌هۆکاری جیاجیا له‌وانه به‌ناوی (قه‌ڵه‌می ئازاد) ئه‌وه توانراوه کاری سیخوڕی و ده‌ستی جاشایه‌تی و پاڵپشتی له داگیرکه‌ران سانا و ساکارتربێت.. نکۆڵی له‌وه ناکرێت به‌وه‌ی باوکی ڕووحی نه‌ته‌وه‌یی (بارزانی نه‌مر) هه‌میشه له‌ناو دڵی میلله‌تی کورد بووه‌و له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا دووژمنانی کورد هه‌میشه ئاماژه‌ی تایبه‌تییان بۆ کردووه‌و هه‌رده‌م له هه‌وڵدان بوونه بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌م سه‌رکرده مه‌زن و مێژووییه له‌که‌دار بکه‌ن ،به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه سانا نییه، چونکه (بارزانی نه‌مر) ئه‌گه‌ر چی کۆچی دوایی کردووه،به‌ڵام هه‌ر بۆ میلله‌تی کورد پشت و په‌نایه.. گه‌وره‌یی ( بارزانی نه‌مر) زۆر زۆر له‌قسه‌ی دووژمن و ناحه‌ز و خۆفرۆشان گه‌وره‌تره (بارزانی نه‌مر) هێمای میلله‌تێکه که هه‌میشه به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ هیچ که‌س ولایه‌نی دیکه‌دا ،چونکه دڵسۆزی باوکی کورد نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا له‌باشوور ،به‌ڵکو بۆ هه‌موو به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستان به‌یه‌ك چاو سه‌یر و ته‌ماشا ده‌کرا ، دڵسۆزی ئه‌و پیاوه مه‌زنه که مێژوو سه‌لماندوویه‌ێتی باوکی کورده به‌قسه‌ی که‌سانێکی خۆفرۆش وبه‌کرێگیراوی داگیرکه‌ران له‌که‌دار ناکرێت ،ئه‌وه‌ی ئێستا له باشووری کوردستان به‌ناوی (قه‌ڵه‌می ئازاد) جێ به‌جێ و په‌یڕه‌و ده‌کرێت به‌هیچ شێوازێك ناچێته خانه‌ی نووسینی بابه‌ت یان ڕه‌خنه‌ی به‌جێ ،به‌ڵکو ئه‌جیندایه‌که‌و ووڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان به‌و ناو به‌کاریان دێنێت بۆ ئه‌وه‌ی (قه‌ڵه‌م) بکه‌نه فیشه‌ك و دڵی کوردی پێ بریندار بکه‌ن .. ئه‌وانه‌ی به ناوی (قه‌ڵه‌می ئازاد) ئێستا به‌کرێگیراوی و سیخووڕی ده‌که‌ن ڕۆژێك دێت هه‌ناسه‌ی په‌شیمانی ده‌رده‌خه‌ن و میلله‌تی کورد هه‌ر به سه‌ربه‌رزی ده‌مینێته‌وه و (بارزانی مسته‌فای نه‌مر)یش هه‌ر هێماو سوونبوول و باوکی کورده.