سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى دیبلوَماسیه‌تی سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان

سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى دیبلوَماسیه‌تی سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان
( یاداشتنامه‌ى پاریس , نووسینه‌وه‌ى مێژووى دوَستایه‌تى نێوان كورد و فه‌رِه‌نسییه‌كان بوو)

رِوَژى 15-06-2010 و سه‌روَكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى باڵا

گه‌یشتنه‌ پاریس و له‌چوارچێوه‌ى سه‌فه‌رێكى فه‌رمى سه‌روَكایه‌تى بوَ ئه‌ورِوپا , له‌ كوَشكى مێژوویى ئیلیزىَ ,به‌رِێز مه‌سعود بارزانى , سه‌روَكى هه‌رێمى كوردستانى عیراق , له‌لایان سه‌روَك كوَمارى فه‌رِه‌نسا نیكوَلا ساركوَزى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى و دوَستى دێرینى كورد به‌رِێز بێرنارد كوشنێره‌وه‌ پێشوازیان لێكرا .

ئه‌م پێشوازییه‌ مێژووییه‌ فه‌رمى بوو , سه‌روَكایه‌تى بوو , پێشوازى بوو بوَ سه‌روَكى وڵاتێك ناوى هه‌رێمى كوردستانى عیرِاق بوو ..

دووابه‌دوواى رِێورِه‌سمى فه‌رمى له‌ كوَشكى سه‌روَكایه‌تى فه‌رِه‌نساوه‌ , جه‌نابى مه‌سعود بارزانى سه‌روَكى هه‌رێم , یاداشتێكى مێژوویى پرِبایه‌خ و ومانابه‌خشى ئیمزا كرد ڵه‌گه‌ڵ كوَمارى فه‌رِه‌نسا , ئه‌م یاداشته‌ واتاو و سه‌مبوَڵێكى ئێجگار گه‌وره‌ و تایبه‌ت بوو , بوَ وڵاتێكى وه‌كوو فه‌رِه‌نسا و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان .

كوَمارو گه‌لى فه‌رِه‌نسى وه‌ له‌پێشه‌وه‌ى هه‌مووشیانه‌وه‌ , بێرنارد كووشنێر و كه‌سایه‌تییه‌ فه‌رهه‌نگى و سیاسییه‌كانى تریش , وه‌كوو مه‌دام مێتێرِان و هاوسه‌رى خوالێخوَشبوو فرِانسوا میتیرِان( سه‌روَك كوَمارى پێشووى فه‌رِه‌نسا كه‌ بوَ ماوه‌ى 14 ساڵ سه‌روَكایه‌تى كردووه‌ له‌ فه‌رِه‌نسا ) , به‌ یه‌كێك له‌ دوَسته‌ هه‌ره‌ دێریین و رِاسته‌قینه‌كانى گه‌لى كوردستان ده‌ژمێردرێن .



كاتێك باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كورد و فه‌رِه‌نسییه‌كان ده‌كه‌ین , هه‌میشه‌ وێنه‌ و رِوَڵى گه‌وره‌ى فرِانسوا میترِان و هاوسه‌ره‌كه‌ى و به‌رنارد كووشنێر و جاك لانگ ( وه‌زیرى كولتوورى پێشووى فه‌رِه‌نسا ) و رِوَڵاند دووما (وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشوو ) دێنه‌ پێش چاوانمان , ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌ , هه‌ر یه‌كێكیان به‌قه‌ده‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كى كوردستان خه‌باتیان كردووه‌ بوَ كێشه‌ى كورد و كوردستان .





دیاره‌ى سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كه‌ى شاندى باڵاى سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و خوودى جه‌نابى سه‌روَك بارزانى بوَ پاریس , په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان گه‌لى كوردستان و میلله‌تى دوَستى فه‌رِه‌نسا ده‌باته‌ قوَناغێكى زوَر پێشكه‌وتوو و جوانتر , ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌ى كه‌ هه‌روه‌كوو به‌رنارد كووشنێر له‌ پێشه‌كى رِێورِه‌سمى واژووكردنه‌كه‌ى یاداشتنامه‌كه‌ى پاریس پێشكه‌شى كرد :



ساڵانێكى زوَر بوو , ئه‌وه‌ى ئه‌مرِوَكه‌ ئه‌نجامدرا , وه‌كوو خه‌ونێك بوو , لێره‌دا ئاماژه‌ى بوَ جه‌نابى سه‌روَك بارزانى و شاندى یاوه‌رى كرد , ووتى :

ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ ساڵانێكى درێژه‌ پێكه‌وه‌ خه‌باتیان كردووه‌ بوَ نه‌هێشتنى ئێش و ئازاره‌كانى گه‌لى كورد , .. لێره‌شدا , گه‌لى كورد ده‌بێت , وه‌كوو واجبێكى ئه‌خلاقى بزانن , كه‌ خوودى به‌رِێز بێرنارد كووشنێر و مه‌دام میتێرِان و چه‌ندیین كه‌سایه‌تى ترى فه‌رِه‌نسی , هیچ كامیان رِوَڵیان له‌و پێشمه‌رگه‌ كوردانه‌ كه‌متر نه‌بووه‌ , ساڵانێكى درێژه‌ زوَر له‌نزیكه‌وه‌ , هاوخه‌م و به‌شدار بوونه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و بوَنه‌ خوَش و ناخوَش و ئه‌و رِووداوانه‌ى كه‌ به‌سه‌ر میلله‌تى كورددا هاتوون , هیچ وڵاتێك و هیچ كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسی , فه‌رهه‌نگى وه‌كوو فه‌رِه‌نسیه‌كان هاوخه‌م و دوَستى گه‌لى كورد نه‌بوونه‌ , رِاسته‌ به‌گشتى ئه‌ورِوپییه‌كان هاوخه‌من له‌گه‌ڵ كێشه‌ى كورد و ته‌واو له‌ مه‌سه‌له‌ى كورد گه‌یشتوون , به‌ڵام فه‌ره‌ِنسا وه‌كوو وڵات ,و خه‌ڵكانێكى زوَریشیان له‌ بووارى سیاسی و فه‌رهه‌نگى و مروَیى زوَر كار و خه‌باتیان كردووه‌ له‌پێناو كورد و كێشه‌ رِه‌واكه‌ى .



لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌ مه‌سه‌له‌یه‌كى زوَر گرینگ بكه‌م , له‌ یاداشتنامه‌كه‌دا هاتووه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رِه‌نسا بوورسى خوێندن ( بووارى خوێندن ) بوَ قووتابیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رِه‌خسیێنن , به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ كه‌م كه‌س هه‌بن له‌ كوردستان بزانن , كه‌ كوَمارى فه‌رِه‌نسا هه‌ر له‌ساڵانى 1970 وه‌ بوورسى خوێندن و ده‌رفه‌ت و هاوكارى ماددى و مه‌عنه‌وى ده‌به‌خشێته‌ قووتابیانى كوردستان بوَ ئه‌وه‌ى له‌ فه‌رِه‌نسا بخوێنن ... ئێٍستاكه‌ له‌ كوردستان , چه‌ندیین كه‌سایه‌تى سیاسی و فه‌رهه‌نگى حكومه‌ت و دامووده‌زگاكانى هه‌رێم هه‌ن هه‌موویان ده‌رفه‌ت و بوورسى خوێندنیان له‌ پاریس بوَ رِه‌خساوه‌ , جگه‌ له‌وه‌ى په‌ناهه‌نده‌ى سیاسی بوونه‌ له‌ فه‌رِه‌نسا قوتابى بوونه‌ له‌ وڵاته‌ , وه‌ هه‌مووشیان له‌لایان وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ و ئه‌نستیوتى كورد له‌پاریسه‌وه‌ كاریان بوَ كراوه‌ و هاوكارى كراون , لێره‌شدا جێگاى خوَیه‌تى سوپاسی گه‌رمى هه‌ریه‌ك له‌ مه‌دام میتێرِان و به‌رِێزان به‌رنارد كووشنێر و دكتوَر كه‌نداڵ نه‌زان بكرێت ... ئه‌م ئه‌و به‌رِێزانه‌ كاریان كردووه‌ بوَ ئه‌وه‌ى كورده‌كانیش وه‌كوو خه‌ڵكى هه‌ر وڵاتێكى تر ده‌رفه‌تى خوێندن و زانستیان پێ بدرێت و له‌ فه‌رِه‌نسا بخوێنن .


مه‌دام مێتێرِان و كوشنێر و جاك ڵانگ و چه‌ندیین كه‌سایه‌تى سیاسی و فه‌رهه‌نگى فه‌رِه‌نسى, هه‌موویان به‌درێژایى مێژوو كار و خه‌باتیان كردووه‌ , چوونكه‌ ئه‌وان به‌جییدى برِوایان به‌ دوَز و مافى گه‌لى كوردستان هه‌بووه‌ , هه‌ر ئه‌م به‌رِێزانه‌ش بوون سیاسه‌تیان خستبووه‌ خزمه‌ت مروَڤایه‌تى و خزمه‌تكردنى گه‌لانى ژێرده‌ست و زوڵملێكراوه‌كان,ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌, هه‌وڵیان داوه‌ كه‌ حكومه‌ته‌كه‌یان , سیاسه‌تى فه‌رِه‌نسیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر كورد و كوردستاندا , ئه‌مرِوَكه‌ وه‌ به‌ واژوَكردنى ئه‌م رِێككه‌وتنامه‌یه‌ى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستانى عیرٍِاق و كوَمارى فه‌رِه‌نسا ,ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو گه‌ل به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌بات و ئاستى هاوكارى و په‌یوه‌ندییه‌كان و خوَشه‌ویستى هه‌ردوولا بوَ یه‌كتر ده‌گاته‌ لووتكه‌ و به‌ره‌و ئاسوَیه‌كى پرِشنگدار هه‌نگاو ده‌نێت .



ئه‌م سه‌فه‌ره‌ى شاندى سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئاستى ئه‌ورِوپى و كارى دیبلوَماسییدا , پێشكه‌وتنێكى گه‌وره‌ى خه‌باتى دیبلوَماسی سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌ و چاوه‌رِوانى زوَریش ده‌كرێت كه‌ به‌جیدى سه‌رجه‌م وڵاتانى ئه‌ورِوپا و یه‌كێتى وڵاتانى ئه‌ورِوپا رِوَڵێكى باشتر و كاریگه‌رتر ببینن له‌ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان وه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ دیبلوَماسییه‌ى شاندى هه‌رێمى كوردستان, ببێته‌ هه‌لێك بوَ ئه‌ورِوپیه‌كان بوَ ئه‌وه‌ى ئامرازى نوىَ و تێرِواتنین نوىَیان له‌لا درووست بێت ده‌رباره‌ى هه‌رێمى كوردستان و سیاسه‌تێكى نوىَ په‌یرِه‌وبكه‌ن بوَ ته‌عاموولكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستان و بتوانن ئه‌وانیش سه‌رمایه‌ و پلان و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌رِێژیان هه‌بێت بوَ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان .

فه‌رِه‌نسیه‌كان بوَ جارێكى تریش بوَ كورد و هه‌موو دوونیایان سه‌لماند كه‌ بوَ ئه‌به‌د دوَست و هاوخه‌مى میلله‌تى كورد و كوردستانن , ئه‌وان به‌ واژووكردنى ئه‌م یاداشته‌ مێژووییه‌ ڵه‌گه‌ڵ سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان, هیوا وبرِوابه‌خوَبوونێك و هێزێكى گه‌وره‌یان به‌خشییه‌ میلله‌تى كورد وحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان, هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌ كوَمارى فه‌رِه‌نسا و گه‌لى خوَشه‌ویستى فه‌رِه‌نسى چاوه‌رِوانده‌كرا ...
Top