ووشه‌ی ( کاکه) ش بووه‌ جیهانی!

ووشه‌ی ( کاکه) ش بووه‌ جیهانی!
ئێمه‌ی میلله‌تی کورد، جێگای خۆیه‌تی شانازی به‌خۆمان بکه‌ین،چونکه‌ که‌سانێكمان هه‌ن به‌ لێهاتوویی خۆیان تووانیویانه‌ گه‌لی کورد و خاکی کوردستان بگه‌ێننه لووتکه‌ی سه‌ربه‌رزی، به‌هۆکاری چه‌ندین کاره‌سات و ماڵوێرانی ئێمه‌ی کورد نه‌ماتوانیووه‌ به‌ئاستێکی دیار خۆمان له‌نێو کۆمه‌ڵگاکانی دوونیا سه‌رده‌م نیشان بده‌ین ،به‌ڵام به‌بوونی چه‌ند که‌سێکی بلیمه‌ت له‌سه‌نگه‌ری کورد ،ئه‌وه‌ وامان لێهات ئێمه‌ش بناسرێن.. به‌ڕێز (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆکی کوردستان زۆر هێمن و لێهاتووانه هه‌نگاو بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان ده‌نێت و تاوای لێهاتووه‌ ببێته‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕشنگدار له‌مێژووی دێرین و هاوچه‌رخی کورد،ئه‌مه‌ش به‌ شێوازێكی ئاسایی وخۆڕایی ناهێته‌ به‌رهه‌م ،ئه‌گه‌ر که‌ساتێه‌کی وه‌ك خوودی سه‌رۆك (کاك) مه‌سعود بارزانی نه‌بێت.له‌دونیای کۆن و ئێستا چه‌ندین ووڵات و نه‌ته‌وه‌ به‌چه‌ند ووشه‌یه‌ك ده‌ناسرێن و ئه‌م ووشانه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێك ده‌بنه‌‌ هێما و ئامانج ،لای ئێمه‌ی کورد ووشه‌یه‌كی زۆر به‌کارهاتوو هه‌یه‌و ئه‌و جۆره‌ ووشه‌یه‌‌ ده‌شێت له‌حاڵه‌تێكی هه‌ستیار و بابه‌تیانه‌ مامه‌ڵه‌وباسی له‌سه‌ر ‌بکرێت ،چونکه‌ هه‌موو ووشه‌یه‌ك جێگای خۆی له‌نێو دڵ و ده‌روونی خه‌ڵك و کۆمه‌ڵگا ناکاته‌وه،چونکه‌ به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره‌ ووشانه‌ ده‌بێته‌ جێگای هه‌ڵوه‌سته‌ له‌ لای چین و توێژه‌کاندا.. له‌به‌ر خۆشه‌ویستی سه‌رۆك بارزانی له‌لایه‌ن میلله‌تی کورد و کوردستان ،ئه‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگرتنی چه‌کی شه‌ره‌فی کوردایه‌تی میلله‌تی کورد نازناوی (کاکه)یان پێ به‌خشی و تاوای لێهات سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کورده‌واری به‌م نازناوه ناوی بێنن و‌ ناوزه‌ندی بکه‌ن و به‌مه‌ش وه‌ك برایه‌کی گه‌وره‌ سه‌یر و ته‌ماشا ده‌کرێت..ئه‌م نازناوه‌ واتا (کاکه) سنووری کوردستانی به‌زاند و گه‌یشته‌ نێو کۆمه‌ڵگاکانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش،ئه‌و کاته‌ی له‌کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نووسیه‌که‌ی ( کاك) مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان و داوود ئۆگڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا زۆر جاران سه‌رۆکی دیپلۆماسیه‌تی تورکیا ئاماژه‌ی به‌م نازناوه‌ ده‌کرد و ده‌یگووت (کاك مه‌سعود) ،که‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا هه‌نگاوێکه‌ بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ووشه‌ی کوردی له‌پاڵ دیپلۆماسیه‌که‌ی سه‌رۆك (کاك مه‌سعود) ،له‌زۆر شوێنی دیکه‌دا ئاماژه‌ به‌م نازناوه‌ کراوه، له‌کاتی سه‌ردانی شاندی یانه‌ی کوێتی کوێت بۆ پایته‌ختی کوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاریی تۆپی پێ له‌گه‌ڵ یانه‌ی (هه‌ولێر) و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌که‌ بۆ ووڵاته‌که‌یان زۆربه‌ی میدیاکانی کوێت ئاماژه‌یان به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆک بارزانی له‌یاریه‌که‌دا کردبوو ،له‌زۆر مانشێتی ڕۆژنامه‌کان ووشه‌ی (کاکه) بڵاوکرابۆوه له‌وانه‌ (کاکه) له‌به‌ر خاتری کوێت ئاماده‌ی یارییه‌ مێژوویه‌که‌ی هه‌ولێر وکوێت بوو ، ئه‌مانه‌و زۆر سه‌رچاوه‌ی دیکه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن به‌وه‌ی کاك مه‌سعود و(کاکه)نازناوێکه‌ وهه‌موو کورد شانازی پێوه‌ ده‌کات و ووشه‌یه‌که‌ خۆی له‌نێو ووشه‌ جیهانیه‌کان دۆزییه‌وه.
Top