به‌ره‌و درووستكردنى سیسته‌مى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان .. ( ئالیه‌ت و بنه‌ما )
June 1, 2010
وتار و بیروڕا
پرسی ئاسایش یاخوود پاراستى,وڵات له مه‌ترسییه‌جوَراوجوَره‌كانى ناوه‌كى و ده‌ره‌كى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان , پرسێكى گرینگ و مه‌سه‌له‌یه‌كى ئیستراتیجی یه بوَ سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ده‌زگا په‌یوه‌ندییداره‌كانى وڵات .
دیاره مه‌سه‌له‌ى ئه‌من و سه‌قامگیرى و هێمنى هه‌رێمى كوردستان , وه‌كوو شانازییه‌كى گه‌وره‌یه , هه‌ر هاوڵاتییه‌كى ئه‌و وڵاته‌ى ئێمه تاوه‌كوو ده‌گاته سه‌روَكى هه‌رێم و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان , له هه‌موو بوَنه و شوێن و نێوه‌ندێكه شانازى پێوه‌ده‌كه‌ین .به به‌راوورد له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانى نێوه‌رِاست و باشوورى عیرِاق , هه‌رێمى كوردستان ناوچه‌یه‌كى هێمن و سه‌قامگیره له ناوچه‌كه‌دا نه‌وه‌كوو ته‌نها له عیرِاقدا .
ئه‌مرِوَكه شاڵاوێكى به‌تینى تیروَر رِووى له‌ناوچه‌كه كردووه , بوَیه پرسى پاراستنى ئاسایش به‌یه‌كێك له مه‌سه‌له زوَر زه‌حمه‌ت و ئالوَزه‌كان داده‌نرێت به‌تایبه‌تى بوَ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دامووده‌زگاكانى ئاسایشى هه‌رێم .
پاش رِووخانى رِژێمى به‌عس , و درووستكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى نوىَ له به‌غدا , هێزو لایانه عه‌ره‌بیه‌كان به‌شێوازێك و سیسته‌مێكى زوَر مه‌ترسیدار مه‌له‌فى ئه‌منى و موخابه‌راتیان له‌ئه‌ستوَگرتووه و كارى پێده‌كه‌ن , زوَر له‌شێوه و موَدێلى ئه‌مریكى ده‌چێت , به لێدان و هێرشكردنه‌سه‌ر ناوچه‌كان و به به‌كارهێنانى ئه‌وپه‌رِى دڵرِه‌قى و زه‌بروزه‌نگ و , بێ رِه‌چاوكردنى مه‌سه‌له وورده هونه‌رییه‌كان و بنه‌ماكانى مافى مروَڤ . له‌كاتى رِوودانى هه‌ر رِوداوێك و لوَكالكردنى ناوچه‌كه , له‌سه‌ر شێوازى ئه‌مریگى , ناوچه‌كان گه‌ماروَ ده‌درێن , به بێبه‌رنامه‌یه‌كى ئه‌منى هێرش ده‌كرێت , خه‌ڵكانێك و ناوچه‌كى گه‌وره وێران و قرِده‌كرێن ..!
تاوه‌كوو ئێستا ئه‌وه‌ى به‌دى ده‌كرێت له خوێندنه‌وه‌یه‌كى زانستیانه بوَ مه‌سه‌له‌ى ئاسایش له عیرِاقدا ,حكومه‌تى عیرِاق و هێزو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان , به فه‌لسه‌فه‌یه‌ك و ئالییه‌تێكى ئه‌منى زوَر زوَر جیاواز كار ده‌كه‌ن , به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان .
له‌به‌رئه‌مه‌شه , پێم وابێت , له ئاستى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ناوخوَ , به‌شێوه‌یه‌كى زانستیانه كارى جییدى بكرىَ بوَ دامه‌زرانى سیسته‌مێك و فه‌لسه‌فه‌یه‌كى كوردستانى بوَ ئاسایش و پاراستنى هه‌رێمى كوردستاندا .
له‌عیرِاقى ئه‌مروَدا كێشه ئه‌منییه‌كانىرِوَژبه‌رِوَژ قووڵتر ئالوَزتر ده‌بنه‌وه , لایانى ده‌ره‌كى و ناوه‌كى ده‌ستیان خستوَته نێوكارووبارى ئاسایشى حكومه‌تى به‌غدا , پێویسته هه‌رێمى كوردستان خوىَ جیابكاته‌وه له پلانه ئه‌منییه‌كانى به‌غدا , ده‌كرىَ هه‌ماهه‌نگى هه‌بێت به سوودوه‌رگرتن له زانیاری و مه‌سه‌له لوَجستییه‌كانى حكومه‌تى فیدرِاڵ , به‌ڵام له‌ئاستى ناوه‌خوَى هه‌رێمدا , پێویسته ده‌زگاكانى ئاسایشى هه‌رێم رِێوشوێنى تایبله‌ت و ئالییه‌تى تایبه‌تى خوَیان هه‌بێت ته‌واو جیاواز له‌گه‌ڵ سیسته‌مى ئه‌منى عیرِاقیدا .
له ئاستى كوردستاندا , پێش هه‌موو شتێك خوێندنه‌وه‌یه‌كى درووستمان هه‌بێت ده‌رباره‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌كى ئه‌مریكییه‌كان , , ده‌بێت بزانیین كه ئه‌مریكاى ئوَباما زوَر جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاى بوَش .
كاتێك ئه‌مریكا برِیارِى شه‌رِى كه‌تاندنى دیكتاتوَرى به‌غداى دا , به هه‌ڵمه‌تێك و درووشمى چه‌سپاندنى دیموكراسی و ئازادى هاته ناوچه‌كه , درووشمى دیموكراسی بوَ عیرِاق ئاڵاى شه‌رِه‌كه بوو , به‌ڵام سه‌روَك ئوَباما هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵمه‌ته‌ى وه‌ستاندووه , ئه‌مروَكه ئه‌مریكا ته‌واو سیاسه‌تێكى تر‌ى هه‌یه , بوَ ئه‌مریكا مه‌سه‌له‌ى سه‌قامگیرى ئه‌منى گرینه ( How we keep the Stability in Iraq ) ئوَباما و سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا , به‌دووایى سه‌قامگیرى و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى و ئاسایشى هێزه‌كانى خوَیانه‌وه‌ن و هیچى تر نا ! ئێستا ئه‌مریكا گوىَ پێنادات ئه‌گه‌ر دیكتاتوَرێكیش بێت له به‌غداوه حكومى وڵات بكات , به‌مه‌رجێك هێمنى و ئاسایشى عیرِاق و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا بپارێزێت .
له‌به‌رئه‌وه‌یه ده‌بێت كورد له بووارى ئاسایش‌دا و سیسته‌مێكى به‌هێزى ئاسایشى هه‌بێت وه بوَ رِووبه‌رِووبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ته‌روَریزمدا و ئالییه‌تێكى به‌هێزى موَدێرنى هه‌بێت , ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه له هاوكێشه‌كاندا ئه‌زموونى دیموكراسیمان و رِوَڵمان له‌عیرِاقدا درزى گه‌وره‌ى تێ ده‌كه‌وێت .
چیبكرێت باشه بوَ درووستكردنى سیسه‌تمى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان :
پێموابێت كوَمه‌ڵگاى كورده‌وارى كوَمه‌ڵگایه‌كى ساده و كوَمه‌ڵایه‌تییه , بنه‌ماكانى په‌یوه‌ندى كوَمه‌ڵایه‌تى به‌شێوازێكى تایبه‌ته , ده‌كرێت سوود له‌و خه‌سڵه‌ته كوَنه رِه‌سه‌نه وه‌ربگیرێت , به‌رِێگاى زگه‌وت و ناوه‌نده كوَمه‌ڵاییه‌تیه‌كانى گووند و شاره‌كان , كاربكرێت بوَ ئاگاداركردنه‌وه‌ى دامووده‌زگاكانى ئاسایش له‌هه‌ر هێرشێك و مه‌ترسییكى ئه‌منى .
ده‌بێت له ئاستى كوردستاندا , بوَ مه‌سه‌له‌ى پاراستنى ئاسایشى خه‌ڵك , به‌شدارى گشتى په‌یرِه‌و بكرێت , هاوڵاتیان به‌شداربن به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان له ئاگاداركردنه‌وه و هه‌متهه‌نگى له‌گه‌ڵ پوَلیس و ئاسایشى وڵات . به‌مه‌ش ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كه به‌هێزده‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌كه‌ش پارێزراوده‌بێت .
بازارِى كوردستان و سه‌رجه‌م پێكهاته جیاجیاكانى ئابوورى هه‌رێم , ده‌كرێت بكرێنه لایانه‌كى زوَر گرینگ له درووستكردنى سیسته‌مى ئاسایش , به سازدانى په‌یوه‌ندى درووست و خزمه‌تكردنى كاسبكاران و توێژى وه‌به‌رهه‌مهێنه‌ران و دووكانداران و خه‌ڵكانى كاسبكارى كوردستان , ئه‌م توێژه زوَر گرینگه ببێته خه‌ڵكانێكى زوَر نزیك له ده‌زگاكانى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان .
ئه‌مرِوَكه مه‌ترسى ئێجگار گه‌وره رِووبه‌رِووى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ده‌بنه‌وه , پێویسته كار بكرێت بوَ درووستكردنى سیسته‌مێكى موَدێرنى پێشكه‌وتووى ئاسایش له كوردستاندا , به‌سوود وه‌رگرتن له پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لوَژیا و زانیارى و به‌رنامه‌كانى ئه‌نته‌رنێت.
له‌بیرشمان بێت هه‌وێنى سه‌ره‌كى پاراستنى ئاسایشى كوردستان , له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ى و رِێزبه‌ندنى هه‌موو هێزو و لایانه سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه وه‌كوو پشتگیرى و هاوكارى بوَ كار و برِیارِ و به‌رنامه‌كانى سه‌روَكایه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا , یه‌كماڵى و یه‌ك گووتارى سیاسی كوردى , چه‌كێكى به‌هێزه بوَ شه‌رِى رِووبه‌رِووبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ دووژمنان و ناحه‌زانى میلله‌تى كوردستان.
تێبینى : ئه‌م بابه‌ته‌م بوَ مێزگردێكى سه‌نته‌رى زانیارى و لێكوَڵینه‌وه‌ى سترِاتیژى كوردستان ئاماده‌كردبوو كه تایبه‌ت بوو به رِه‌هه‌نده‌كانى به‌هێزكردنى به‌هێزكردنى ئاسایش له هه‌رێمى كوردستان , له رِوَژى 25-5-2010 له هه‌ولێر سازكرابوو .