لە گەرمەی ئاگری شەڕەوە بۆ گەشەپێدانی ئابووری

لە گەرمەی ئاگری شەڕەوە بۆ گەشەپێدانی ئابووری
لەسەر ئاستی ئابووری: سەرنجێك لە پەرەسەندیی بەرهەمی ناوخۆی خاو لە رواندا بدەین بەسە بۆ ئەوەی بزانین لە ماوەی 13 ساڵدا ئەمەیان دەیان ئەوەندە پەرەی سەندووە، كاتێ لە ساڵی 1994 لە 900 ملیۆن دۆلار تێپەڕی نەدەكرد، لە ساڵی 2017 گەیشتە زیاتر لە 9.14 ملیار دۆلار. هەروەها ئابووریی رواندا بە گەشەسەندترین ئابووریی ئەفریقیا دەژمێردرێت، ئەمەش وای كرد كە رواندییەكان لە تەحەدیی پشتبەست بە كۆمەكی دەرەكی دەربازبن و پشت بە ئابووریی وڵاتەكەیان ببەستن.
دامەزراندنی كۆمپانیایەك تەنیا پێویستیی بە 5 كاتژمێرە
لەئێستادا رواندا زۆرترین گەورە وەبەرەهێنەران رووی تێدەكەن، ئەو وڵاتە كەشێكی ئارام بۆ وەبەرهێنان دەڕەخسێنێت، بە شێوەیەك ساڵانە لە رواندا 10 هەزار كۆمپانیا دادەمەزرێت، بۆ دامەزراندنی هەر كۆمپانیایەك تەنیا پێویست بە پڕكردنەوەی فۆرمێك دەكات لەسەر ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی بە پشتگیریی كارمەندانی ئەنجومەنی پەرەپێدانی رواندا، لەگەڵ هێنانی كارتی ناسنامەو دیاریكردنی ناوی كۆمپانیاكە.
رێكارەكانی دامەزراندنی كۆمپاینا لە رواندا لە هەموو وڵاتانی دیكەی ئەفریقیا ئاسانترە، لە هەمان كالتدا خزمەتێكیش بە هاووڵاتیان دەكات لەپاێ هەزاران بیانی كە لێی سوودەمەند دەبن.
بەرپرسانی رواندا دان بەوەدا دەنێن كە ئەم رێكارانە لە سەنگافورەوە وەرگیراون، كاتێ دەزگایەكی كارگێڕیی دامەزراند بە ناوی(ئەنجومەنی پەرەپێدانی ئابووری) لە شێوەی ئەنجومەنەكەی سەنگافورە، بەمەش ئەو تەحەدییەی بەرزركردەوە( دامەزراندنی كۆمپانیا لە كەمتر لە 5 كاتژمێر) لە رێی تەنیا یەك پەنجەرەوە و بە كەمكردنەوەی ژمارەی بەڵگەنامەكانی پێویست.
گەشتوگوزار لە ساڵی 2020 یەكێكە لە هەرە بوارەكانی ستراتیجییەتی رواندا، ئەو وڵاتە هەڵمەتێكی جیهانیی راگەیاند بۆ ئەوەی گەشتیاران رووی تێ بكەن بە ناوی Visit Rwanda، دەبێ ئەوەش لەبیر نەكەین كە رواندا سپۆنسەری فەرمیی تیپی ئەرسیناڵی ئینگلیزییە، ئەمەش هۆكار بوو تا بتوانێت لە هەموو گردبوونەوەكانی وەرزشیی نێودەوڵەتیدا ریكلام بۆ ئەم هەڵمەتەی بكات. ئەمە وێڕای ئەوەی كە رواندا رەواج بە سروشتە دڵڕفێنەكەی و دارستانەكانی دەدات كە بەردەوام گەشتیاران رووی تێ دەكەن، بە تایبەتیش بۆ بینینی مەیموونی گۆریلا كە رواندا تاكە وڵاتە تا ئێستا ئەو جۆرە مەیموونەی تێدا ماوە كە هەڕەشەی نەمانی یەكجارەكیی لەسەرە.
كیگالی جوانترین شاری ئەفریقیایە
لە كۆتایی ساڵی 2015دا، نەتەوە یەكگرتووەكان كیگالیی پایتەختی رواندای بە جوانترین شاری جیهان و دواتریش بە پاكوخاوێنترین شاری ئەم كیشوەرەی پۆلێنكرد، Luben AHIMBISSIBWE بەڕێوەبەری ژێرخان لە پایتەختدا دووپاتیكردەوە كە ستراتیجییەتی شارەكە بریتییە لە فراوانكردنی ئەو رووبەرانەی تەرخانكراون بۆ پیادەو قەدەغەكراون بۆ ئۆتۆمبیل تاكو هاووڵاتیان و گەشتیاران هانبدەن بە پێ بڕۆن و رێژەی پیسبوون كەمبكرێتەوە، مەبەستیشی ئەوە بوو كە كیگالی ببێتە شارێكی سەوزو پشتیوانیی لە پەرەپێدانی بەردەوام بكات.
حوكمڕانیی باش و قەڵاچۆكردنی گەندەڵی
لەئێستادا رواندا بە یەكەم دەوڵەتی ئەفریقیا دەژمێردرێت لە رووی ئاستی شەفافییەتەوە، هەروەها یەكەمە لە بواری سیاسەتی قەڵاچۆكردنی گەندەڵی و قازانجی تاكەكەسی لەو كیشوەرەدا، ئەمەش وای كردووەو كە لە سەرەوەی دەوڵەتانی ئەفریقیاوە بێت لە رووی كەمترین گەندەڵییەوە، هەروەها لە ریزبەندیی 44 دێت لەسەر ئاستی جیهاندا كە ئەمە پلەیەكی بەرچاوە بە بەراورد بە دەوڵەتانی دیكەی ئەفریقیا.
دیارە پەرەسەندنی رواندا لەسەر ئاستی ئەو حوكمڕانییە باشە و قەڵاچۆكردنی گەندەڵییە بۆ هەوڵەكانی دەوڵەت دەگەڕێتەوە كە كۆمەڵێك یاسای قورسی دەركرد بۆ سزادانی گەندەڵان، تەنانەت سزاكان ئەوەندە توندن گەیشتە ئاستی لەسێدارەدان بۆ ئەوانەی لە گەندەڵییەوە گلاون یان سامالنی گشتییان بەهەدەرداوە.
كەمكردنەوەی مووچەی گەورە بەرپرسان
یەكێك لەو رێكارانەی كە پول كاگام سەرۆكی رواندا گرتییەبەر كەمكردنەوەی مووچەی گەورە بەرپرسان و وەزیرەكان بوو بە رێژەی 20%، لەوانەش مووچەی سەرۆك كۆمار، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی هەموو سامانی بەرپرسانی رواندا بە سەرۆك كۆماریشەوە، ئەمەش وای كرد كە پارەیەكی چاك بۆ بوودجەی دەوڵەت بگەڕێتەوەو ژێرخانی خۆی پێ بووژێنێتەوەو بەرنامە دابنێت بۆ نەهێشتنی هەژاری و بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندن.
خوێندن لە رواندا
ئەوەی جێگەی سەرنجە لە كاتی باسكردنی خوێندن لە رواندا كە رێژەی بوودجە بۆ ئەم سێكتەرە بەردەوام زیاددەبێت، دوای ئەوەی 17% بوو لە ساڵی2013 كە رێژەیەكی گرنگ بوو بە بەراورد بە دەوڵەتانی ئەفریقیا تەنانەت ئەوروپیش، لە ساڵی 2018 گەیشتە 22%، حكومەتیش جەختدەكاتەوە كە ئەم رێژەیە دەگاتە 25% بەمەبەستی سەرخستنی پرۆژەكەی رواندا لە ساڵی 2020دا.
هەروەك پێشتر بینیمان رواندا رووبەڕووی هەردوو كۆلۆنیالی ئەڵمانیاو بەلجیكا بووبۆوە، بەرنامەكانی خوێندن بە زمانی فەرەنسی بوو، بەڵام ئەم وڵاتە دواتر بڕیاری دا خوێندن بە ئینگلیزی بێت، كە لە پۆلی چوارمەوە دەخوێندرێت، هەروەها بڕیاردرا كە كەمترین ماوەی خوێندن بە خۆڕایی لە 12 ساڵان بێت، سیستەمێكی هەڵسەنگاندنیش بۆ مامۆستایان لەسەر رێژەی دەرچوون پەیڕەوكرا.
هاوكات بەمەبەستی تەبایی نێوان هۆزەكان لە رواندا، بەرنامەیەكی خوێندن دانراوە كە چەند بابەتێك لەخۆ دەگرێت سەبارەت بە مێژووی هاوبەشی نێوان هۆزەكان، ئەم بیرۆكەیەش بۆ ئەوە تەرخان دەكرێت كە پێشكەوتنی رواندا بەندە بە تەبایی و یەكگرتوویی نێوان سەرجەم لایەنەكانی نیشتمان، ئامانجیش ئەوەیە خوێندن بۆ هەمووان بێت.
كۆمپیوتەرێك بۆ هەر منداڵێك
Top