واشنتۆن تایمز: بۆچی نێچیرڤان بارزانی شیاوی خه‌لاتی نۆبڵی ئاشتییه؟
February 7, 2018
راپۆرتەکان
ئیران و عیراق ته‌نانه‌ت ئاماده‌ی به‌رپاكردنی شه‌ر بوون له پێناوی ئه‌وه‌ی دڵنیابن كه ده‌وله‌تیكی نوێ به‌ناوی كوردستان دانامه‌زرێت، سوپای پاسدارانی ئیران له‌گه‌ڵ هێزه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به‌ئێران هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، گه‌شتی نێوده‌وله‌تی له فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌كرا، كوردستان رووبه‌رووی گه‌مارۆ و گۆشه‌گیری نیوده‌وله‌تی بوویه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه كوردستان له‌سه‌ر ده‌ریا نییه، گه‌مارۆكان كوشنده بوون.
سه‌رۆك مسعود بارزانی زۆر هه‌وڵیدا بارودۆخه‌كه ئارام بكاته‌وه‌و له ئه‌مریكا و توركیا وله دنیا بگه‌یه‌نێت كه ده‌وله‌تی كوردستان ده‌بیته هۆی سه‌قامگیری و ئاشتی بۆ ناوچه‌كه و ته‌نیا بۆ باشووری كوردستانه و نه‌ك هییچ سنوریكی تر به‌لام ئه‌وه‌ش بێسوود بوو..
دووژمنه كۆنه‌كان قه‌ناعه‌تیان نه‌هات كه له هه‌ڵوێسته‌كانیان په‌شیمان ببنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش هاوكاری هاوپه‌یمانه كورده‌كانی نه‌كرد، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه كورده‌كان گوێیان بۆ ئه‌مریكا نه‌گرتووه كاتیك وتوویانه ریفراندۆم دوابخه‌ن تا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی عه‌بادی و دواتریش ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی كۆتای هات،له‌ناو ئه‌و كاره‌ساتانه‌دا ، قاره‌مانیك ده‌ركه‌وت و بووه فریاد ره‌سی ئه‌و رۆژانه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان نێچرفان بارزانی به وزه‌و لیاقه‌ی گه‌نجانه‌ی خۆی، پشگیری ته‌واوی خه‌لكی هه‌بوو كه شه‌ری سه‌رتاسه‌ری ده‌ست پێ بكات بۆ سه‌ربه‌خۆی ، له‌وكاته‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر هێرشی زیاتر له 68 گروپی جیاوازی میلیشیای شیعه دابوو، دراوسێكانی كوردستان ده‌ستیان به و هێرشه توندانه‌كرد چونكه نه‌یانده‌ویست هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ كورد هه‌بێت كه سه‌ربه‌خۆ بیت..
پیشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌هه‌موو كاتێك زیاتر ئاماده‌بوو كه شه‌ڕی پاراستنی كوردستان و سه‌ربه‌خۆی بكات كه خه‌ونی نه‌ته‌وه‌ییان بووه و دژایه‌تی كراوه له‌لایه‌ن وڵاتانی كۆڵۆنی و سنوور داریژه‌ر، ئه‌وانه‌ی سنووره‌كانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستیان كێشایه‌وه بیریان له‌وه نه‌كردۆته‌وه كێ له‌و ناوچانه ده‌ژی، كورد و شیعه‌و سووننه له‌ناو ولاتیكی شكستخواردوودا گیرۆده بوون كه ناوی عیراقه.
كورده‌كان زۆر خواستیانه كه له‌و ولاته شكستخواردووه جیاببنه‌وه‌و ولاتی خۆیان دامه‌زرینن چونكه پیێان وایه ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتنیان باشتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان وڵاتی پیكه‌وه ژیان و دیموكرات و زیاتر مرۆفایه‌تی ده‌بێت له ولاتیكی تایه‌فی دكتاتۆری.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه دادپه‌روه‌ی له به‌ره‌ی نێچیرڤان بارزانی بوو، به‌ڵام %50 خاكه‌كه‌ی زیاتر داگیركرا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورده‌كان شه‌ری زۆریان بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه له داعش و گروپه چه‌كداره‌كانی تر كردبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نێچیرڤان بارزانی ئاشتی هه‌ڵبژارد وو رایگه‌یاند هیچ شتیكی پۆزیتیڤ له شه‌ردا به‌ده‌ست نایه‌ت.
به‌رێز بارزانی بینی كه خه‌لكه‌كه‌ی گرفتاری زۆر ناخۆشی بوونه‌ته‌وه به‌له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك وه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كاره‌ساتی مرۆی بخولقێت ئه‌گه‌ر بیێت و شه‌ڕ بكات چونكه كورده‌كان له‌ژیر ده‌ستی سه‌ددام حسین یش تراجیدیای زۆریان به‌سه‌ر هاتبوو بۆیه ته‌حه‌مووله له‌ده‌ستدانی ئۆتۆنۆمیه‌كه‌شیان نه‌ده‌كرد، بۆیه نێچیرڤان بارزانی ده‌ستی كرد به رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماتییه‌كانی و رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر عه‌بادی ده‌ستووی جێ به‌جی كردبا ئه‌وا ئیمه بۆ سه‌ربه‌خۆی هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆی پێویست نه‌ده‌بوو.
بۆیه نێچیرڤان بارزانی ئه‌نجامی ریفراندۆمی هه‌ڵپه‌ساردوو ده‌ستی كرد به كۆبوونه‌وه‌و دیداری سه‌ركرده‌كانی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر عه‌بادی ده‌ستووی عیراق جێبه‌جێ بكات،ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی پشگیرییه‌كی ته‌واو بوو، له‌كاتیكدا پشگیری زۆر كه‌م و سنووردار بۆ سه‌ربه‌خۆی هه‌بوو، نیچیرڤان بارزانی پشگیرییه‌كی یه‌كجار زۆری نیوده‌ڵه‌تی به‌ده‌ستهینا بۆ ئه‌وه‌ی عه‌بادی ناچار بكه‌ن به‌ریكوپیكی ده‌ستوور جێبه‌جی بكات، ئه‌مریكا و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ولاتانی تری زلهێز رایانگه‌یاند كه عه‌بادی ده‌ستووری پیشێلكردووه و جێگه‌ی قبووڵ نییه.
به‌رێز عه‌بادی نه‌یده‌ویست له‌سه‌ر هیچ شتێك سازش بكات كه په‌یوه‌ندی به مافی كورده‌وه هه‌یه به‌ڵام ناچاركرا دوای ئه‌وه‌ی كورده‌كان پابه‌ندی خۆیان بۆ دیالۆگی و گفتوگۆی نێوده‌وله‌تی پیشاندا بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووی عیراق..
بۆیه شته‌كان به هێواشی و قۆناغ به قۆناغ به‌ره‌وپێشه‌وه چوون له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه عه‌بادی ده‌یوویست به‌ڵكو ئه‌وه دیبلۆماسیه‌تی نێچیرڤان بارزانی بوو ناچاریكرد كه بێته ژیر باری واقیعه نویێه‌كه..
دۆسیه‌ی كوردستان ده‌ستی كردووه به‌گه‌شه بێ ئه‌وه‌ی خوێن برژیت، سوپاس بۆ دیبلۆماسیه‌ت و ژیری نیچیرڤان بارزانی كه ده‌زانێت كه‌ی رێ له شه‌ر بگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه شیاوی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه بۆریگرتن له‌شه‌رێكی خوێناوی كه ده‌بووه هۆكاری كاره‌ساتی مرۆیی له عیراق.