لەپێناوی دژایەتی حکوومەتی هەرێم بەغدا شکستەکانی دەشارێتەوە
January 14, 2018
راپۆرتەکان
داواش لە بانکی مەرکەزی دەکرێت پارە نەداتە حکوومەتی عەبادی
لەپێناوی دژایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەغدا کۆمەڵێک گەندەڵی شاردوەتەوە کە دەیەوێت لە رێگای دژایەتی حکوومەتی هەرێمی وکردستان ئەو گەندەڵیانە بشارێتەوە و شارەزایەکی ئابووریش باس لە گەندەڵەییەکانی حکوومەتی عێراق دەکات.
ماوەیەکە بەغدا کۆمەلێک بەلێن دەدات بەخەڵکی کوردستان بەبێ ئەوەی کرداری لەگەڵدابێت لەماوەی دوای ڕیفراندۆم تائیستا عەبادی ٦ جار لە گوتاری هەفتانەی خۆی باسی لەوە کردووە، کە ئەوان پابەندن بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، بەڵام لەهیچ یەکێک لەو لێدوانانە کرداری لەگەڵ نەبووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوا گوتاری خۆی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەگەر بەغدا نییەت پاکی نیشان بدات ئامادەن ئامارو داهاتی کوردستان رادەست بکەن، بەڵام تائێستا مەوقفێکی جددی لەو بارەوە لەبەغدا نەبووە. دواتر گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند جارێک وەڵامی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی داوەتەوە بەوەی هەرێمی کوردستانی بە ناردنی نەوت و ناشەفافیەت تۆمەتبارکردووە، شارەزایان پێیان وایە کە حکوومەتی عێراق گەندەڵیەکی زۆر دەکات، دەیەوێت لەرێگای دژایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گرفتەکانی خۆی دەرهاوێشتەی دەرەوە بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراقدا لەئاستی پێویست نییە، گەندەڵیەکی زۆر لە داهاتی نەوت و دەرهێنانی نەوت هەیە، محهمهد عانى، شارهزاى بوارى نهوت، ڕای گهیاند: "بههۆى جێبهجێنهكردنى پاڵاوگهى نهوتهوه، زیانهكانى عێراق مانگانه دهگاته 206 ملیۆن دۆلارى ئهمریكی".ئاماژهى بهوهشدا، كه گرێبهسته نهوتییهكانى 2008، كۆمپانیا نهوتییهكانى ناچار نهكردووه وهبهرهێنان له كێڵگه نهوتییهكاندا بكهن و پرۆژهى پاڵاوگهى نهوتى خاو دروست بكهن، ههرچهنده عێراق پێویستییهكى زۆرى بهو جۆره پرۆژانه ههیه.
باسى لهوهش كرد، كه عێراق تائێستاش بهرههمه نهوتییهكانى وهك: بهنزین، گاز، ڕۆنى جۆراجۆر، غاز، هاورده دهكات، ئهمهش مانگانه به سهدان ملیۆن دۆلار زیانی به حكوومهت، گهیاندووه.
جیالەوەی بەغدا ئامادە نییە گفتووگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات کەچی بەهەدەردانی پارەی گشتی عێراق بەردەوامە بەتایبەت بەیاسایی کردنی حەشدی شەعبی کە مانگانە پارەیەکی زۆریان بۆ بڕاوەتەوە، دواتر لە هەناردەی نەوتی بەسرە و کەرکووک ناشەفایەت هەیە، د.ئەردەڵان نوورەدین، ئەندامی لێژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە کە بەپێی ھەندێک قەبڵاندن نزیکی بە بەھای ١٠٠ ملیار دۆلار گەندەڵی لە عێراق کراوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە، گەندەڵییەکەش لە زۆربەی بوارەکاندا بووە، بەڵام قەبارەی گەورەی لە بواری نەوتدا بووە.
شارەزایان پێیان وایە کە ئەوەی ئێستا بەغدا دەیکات دەبێت بکەوێتە بەردەم لێپرسینەوە و و داواش لە بانکی نێودەوڵەتی کراوە کە پارە نەداتە عێراق چ بەقەرز چ بە کاش چونکە گەندەلیەکی زۆر لە عێراق هەیە ئەمە وای کردووە ئەو پارانەی بەناوی گەلی عێراقەوە دەهێنرێت دواجار بۆ کاری سیاسی و سەربازی خەرج دەکرێت و پشکی هەرێمی کوردستانیشی لێنادرێت کە ئەوەش بۆ ماوەی چەند ساڵ دەڕوات سزای گەلی کوردستان دەدرێت، ئەم سزایە لە دەرەوەی رێنمایی یاسایی و دەستووری عێراقدایەبۆیە دەبێت حکوومەتی عێراق پێداچوونەتەوەیەک بۆ سیاسەتی خۆی بکات.