نێچیرڤان بارزانی: زەنگی یەکەم هەنگاوی سەرکەوتنی پرۆسەی وردبینی لە داهاتی کوردستانی لێ دا
January 10, 2018
راپۆرتەکان
راپۆرتی شیکاری-گولان
هێنانی دوو کۆمپانیا بۆ وردبینی لە داهاتی کوردستان دڵخۆشی بۆ سەرجەم لایەنەکان دروست بووە چونکە هێنانی ئەو دوو کۆمپانیایە تەواوکەری ئەو پرۆژە چاکسازیانەیە کە حکوومەت لە سێکتەرەکاندا ئەنجامی دەدات.
یەکەم زەنگی سەرکەوتن
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری چاکسازی داوە لەسەرجەم سێکتەرەکان، پرۆژەیاساشی ئامادە کردووە بۆ بەشێکیان تا بیداتە پەرلەمان و لەوێوە بکرێتە یاسا، بەتایبەت پرسی چاکسازی لە خانەنشینی پلەتایبەت، کە دڵخۆشی لای خەڵکی کوردستان دروستکردووە، جگە لەوەی پارەی دەرماڵە و بەشێکی لە پێداویستیە زیادەکانی خۆی دەفرۆشێت، لەپێناوەی گەرانەوەی پارە بۆ خەزێنەی حکوومەت، یەکێک لەو هەنگاوانەی دووساڵە حکوومەت کاری بۆ دەکات هێنانی دوو کۆمپانیای بیانییە بۆ وردبینی کردن لە داهاتی کوردستان کە حکوومەتی هەرێمی کورستان دەتوانێت لەم رێگایەوە راستی ئاماری داهات و فرۆشتن و خەرجییەکانی ڕوونبکاتەوە، کە بەگوتەی چاودێران ئەم هەنگاوە یەکەم زەنگی سەرکەوتنی پرۆسەی چاکسازییە، چونکە تا وردبینی نەکرێت لە داهات هیچ هەنگاوێکی چاکسازی سەرکەوتوو نابێت، دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووشه‌ممه 8/1/2018ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه هه‌فتانه‌كه‌یدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "ئه‌مڕۆ ئێمه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌بوو، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر پرسی وردبینی له پرۆسه‌ی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان بوو. به‌پێی یاسای نه‌وت و غاز كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پابه‌ند كردووه كه پێویسته وردبینی له كۆی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كرن و فرۆشتنی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان بكات".
ئاژانسە جیهانییەکان باس لە سەرکەوتنی هەنگاوەکە دەکەن
ئاژانسیە جیهانییەکان باس لە سەرکەوتنی هەنگاوەکەی حکوومەت دەکەن، پێیان وایە بەم هەنگاوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەخاتە سەر لێواری گەشەکردن، چونکە لەرێگای ئەو ئامارانەوەی کە لەلایەن دوو کۆمپانیاوە وردبینی بۆ دەکرێت، راستی و دروستی پرۆسەکانی نەوت ڕوون دەکاتەوە، کە ماوەیەکە بوەتە گرفتی لایەنە سیاسییەکانی کورستان، ئەم پرۆسەیەک دەتوانرێت لەپەرلەمانی کوردستان دەوڵەتمەند بکرێت، و داهاتەکانی کوردستان لەرێگای ساڵ یان شەش مانگ جارێکەوە بەو داتا و سیستەمەوە لەپەرلەمان قسەی لەسەر دەکرێت و دەخرێتەڕوو، لەکاتێکدا زۆربەی سیستەمە ئابووریەکانی جیهان لەسەر بنەمای پێشکەوتنی کارەکانیان ئەم هەنگاوە دەکەن، ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ سەرکەوتنی کارەکان، شارەزان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەرێگای ئەم سیستەمەوە حکوومەت دەتوانێت کاربکات بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئابووریانەی کە حکوومەت دەتوانێت کاریان لەسەر بکات لەو شوێنڵنەی هەڵئاوسان و داشکانی ئابووری دەبێت ئەم سیتسەمە دەتوانێت بەوردی هەڵسەندگاندنی بۆ بکات، هەرلەو کۆنگرە ڕۆژنامە وانییەدا نێچیرڤان بارزانی، دەڵێت: "به‌پێی ئه‌و یاسایه ئێمه شوباتى 2016 له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و بڕیاره‌مان ده‌ركردووه و ئێمه‌ی پابه‌ند كردووه كه كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تیی بواری وردبینی بهێنینه هه‌رێمی كوردستان و وردبینیی ته‌واو له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن. ئه‌مڕۆ به خۆشحاڵییه‌وه ده‌توانم ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نم كه له‌پێناو شه‌فافیه‌ت له هه‌رێمی كوردستاندا و وردبینیكردن له پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كرن و فرۆشتنی نه‌وت، ئێمه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگمان جێبه‌جێ كردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دوو كۆمپانیای ئه‌و بواره‌مان هێناوه‌ته هه‌رێمی كوردستان كه یه‌كه‌میان كۆمپانیای (دیلۆیت) و ئه‌وی دیكه‌شیان كۆمپانیای (ئێرنستینگ)ه كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا كاری وردبینی ده‌كه‌ن و دوو كۆمپانیای زۆر گرنگن و له جیهان ناسراون و به‌پێی ئه‌و ته‌نده‌ره‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان كراوه، ئه‌م كاره جێبه‌جێ كراوه".
گرێ کوێرەکان دەکاتەوە
گرفتی هەولێرو بەغدا گرێکوێرەکەی نێوان هەردوولایە، حکوومەتی عێراق، بەبەردەوام لەرێگای حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە داهاتی کوردستان شەفافەتی تێدانییە، بەڵام کوردستانیش لەو بارەوە وەڵامی داوەتەوە، شارەزایانی ئابووری باس لەوە دەکەن کە ئەگەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی لەرێگای داتاکانەوە بەکۆمیانیاپ بیانی بسپاردایە ئێستا وەڵام دانەوەکانیشی دەچونە قالێکی دیکەوە چونکە ئەو کۆمپانیا وردبینیانە دواجار پەیوەندیان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانەوە هەیە، ئەو پەیوەندیە متمانەی نێودەوڵەتی دروست دەکات و گرێکوێرەی بەغدا و هەولێر لەو ڕوەوە دەڕەوێنێتەوە کە بەغدا کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکات کە ئامارەکانی داهاتی دروست نین، و ئەم کۆمپانیایانە بەهاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان دەتوانن بەفەرمی راپۆرتی خۆیان بدەنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و راستی دروستی داهاتەکانی بخەنەڕوو.
جگە لە گرنگی خودی هاتنی دوو کۆمپانیای بیانی، ئه‌م پرۆسه‌یه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز جێبه‌جێ كراوه، کە وەک سەرۆکی حکوومەت باسی لێوەدەکات، ئێمه هه‌موو وردبینیی ئه‌و ڕاپۆرته له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان له ڕۆژانی داهاتوودا باس ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵیان ڕێككه‌وتووین به‌رله‌وه‌ی ژماره‌كان بڵاو بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵیان باسی ده‌كه‌ین و دواتر هه‌موو ئه‌و ژماره و ورده‌كارییانه‌ی له ڕاپۆرتی دیلۆیتدا هاتووه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ڕای گشتی بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.