كۆماری ئیسلامیی ئێران لە دووڕیانی هەڵگیرسانی شەڕ و پابەندبوونی بە یاسا نێودەوڵەتییەكان

كۆماری ئیسلامیی ئێران لە دووڕیانی هەڵگیرسانی شەڕ و پابەندبوونی بە یاسا نێودەوڵەتییەكان
كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان، (بێجگە لە كۆماری ئیسلامی و میلیشیا وەكیلەكانی سوپای پاسداران)، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی هەر لە عێراقەوە تا یەمەن لەسەر ئەم خاڵانە كۆكن:
چارەسەركردنی كێشەكانی عێراقی دوای داعش
بۆ عێراقی دوای نەمانی تیرۆریستانی داعش، هەریەك لە ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان و دەوڵەتانی هاوپەیمانی دژی داعش جەخت دەكەنەوە كە:
ئـ: بۆ دووبارە رێكخستنەوەی پرۆسەی سیاسی و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، داوا دەكەن دەستووری عێراقی ساڵی 2005 جێبەجێ بكرێت. بە تەواوی ماددەكانیەوە، هەروەها ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەی ناوچە جێ ناكۆكەكان.
ب: میلیشیا پرۆئێرانییەكانی حەشدی شەعبی هاوشێوەی حەرەكاتی حزبوڵڵا و نوجەبا هەڵبوەشێندرێنەوە و راویژكارە سەربازییە ئێرانییەكان و چەكدارانی حزبوڵڵای لوبنانی لە عێراق نەمێنن.
ج: ئەو میلیشیایانەی كە دەكەونە ژێر چەتری یاسای حەشدی شەعبی، بەشێكیان تەسریح بكرێن، یان خانەنشین بكرێن، یاخود بگەڕێنەوە سەر پیشە مەدەنییەكانی خۆیان، ئەو هێزەی دەمێنێتەوە تێكەڵی هێزەكانی ئاسایشی عێراق بكرێن و نابێت تێكەڵی پرۆسەی سیاسی بكرێن.
نفووز و باڵادەستیی ئێران لە عێراقدا لەو ئاستەیە كە نەك هەر رێگە نادات هیچ كام لەم میكانیزمانە بۆ عێراقی دوای داعش جێبەجێ بكرێن، بەڵكو بە رێگەی میلیشیا وەكیلەكانی لە عێراقدا زەمینیەكی هێندە ئاڵۆز دروستكراوە كە بەهیچ شێوەیەك ناتوانرێت بە گەشبینی سەیری ئایندەی عێراق بكرێت.
Top