خوێندنەوەی دەستووری عێراق ئاسانە، بەڵام زۆر گرنگە

خوێندنەوەی دەستووری عێراق ئاسانە، بەڵام زۆر گرنگە
دەستووری عێراق و تەواوی ١٤٤مادەکەی خوێندنەوەی زۆر ئاسانە و بەزمانێک نووسراوەتەوە کەسێکی قوناغی ئامادەیی بە ئاسانی تێیدەگات، ھەروەھا ئەم دەستوورە جێگرەوەی یاسای کاتیی ئیدارەی قۆناخی راگواستن(TAL) ی عێراقە، ئەم یاسایە (TAL) لەلایەن ئەنجومەنی حکومی عێرق وەک دەستووری کاتیی عێراق لە مارتی ساڵی ٢٠٠٤ دەرکرابوو، لە مانگی حوزەیرانی٢٠١٤ دوای رادەستکردنی دەسەڵاتی کاتیی ھاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ حکومەتی عێراقی، کەوتە واری جێبەجێکردنەوە، پاشان دەستووری ھەمیشەیی عێراق بووە جێگرەوەی یاسای ئیدارەی قۆناخی ئینتیقالی(TAL) دوای ئەوەی حکومەتی عێراقی ھەمیشەیی لە ٢٠٠٦ دەسەڵاتی گرتەدەست.
یاسای کاتیی ئیدارەی قۆناخی راگواستن بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایەن ١٠ پیاوەوە نووسراوەتەوە، دوو کەسایەتی دیاری عێراقی تێدایبوو کە بریتی بوون لە فەیسەل ئیسترابادی و عەدنان پاچەچی، ھەردووکیان پێشتر پۆستی باڵیوزی عێراقیان لە نەتەوەیەکگرتووەکان ھەبووە، عەدنان پاچەچی پێشتر وەزیری دەرەوەی عێراقیش بووە، فەیسەل ئیسترابادی دکتۆرای لەزانستی دادپەروەری و یاسای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەرگرتبوو.
ھەروەک چۆن عێراقییەکان دەستووری ئیدارەی قۆناخی ئینتیقالییان داڕشت، بەھەمان شێوە ھەر عێراقییەکان دەستووری ساڵی ٢٠٠٥یان داڕشتووە، ھەر بۆیە ھەتا ئاساتێکی زۆر، دەستوور رەنگدانەوەی یاسای ئیدارەی قۆناخی راگواستنە.
دیباجەی دەستووری عێراق شایستەی ئەوەیە لانیکەم چەند جارێک بخوێنرێتەوە، ئەم دیباجەیە ئاماژە بۆ ئازاری چەوسانەوەی مەزھەبگەرایی و رەگەزپەرستی دەکات، وەک ھەڵەبجە و بارزان و ئەنفال، باس لە عێراقێکی نوێ دەکات کە دووربێت لە مەزھەبگەرایی و پەراوێزخستن. بۆ دروستکردنی نیشتمانی یاسا لەگەڵ دابەشکردنی دادپەروەرانەی داھات و دوورکەوتنەوە لە دوژمنکاری سیاسی، بۆ بڵاوکردنەوەی کەلتووری فرەیی و رەتکردنەوەی تیرۆریزم.
لە دیباجەی دەستووری ھەمیشەیی عێراقدا ھاتووە:
"ئێمەی گەلی عێراق.. بە متمانەبوون بە داھاتوو و لەرێی رژێمێکی کۆماری دیموکراسی فرەیی.. پەیمانمان داوە ھیمەت بکەین بۆ رێزگرتنی یاسا"
"ئێمەی گەلی عێراق بەسەرجەم پێکھاتەکانیەوە بە تەواوی ویستی خۆمان بە ئازادانەو ئارەزوومەندانە بڕیاری یەکگرتنی ئارەزوومەندانەمان داوە .. و ئەم دەستوورەمان داناوە."

"پابەندبوون بەم دەستوورەوە یەکێتی ئازادانەی گەل و خاک و سەروەریی عێراق دەپارێزێت."
واتە دیباجەی دەستووری ھەمیشەیی عێراق پێمان دەڵێت: کە یەکێتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق ئارەزوومەندانەیە، ھەروەھا پابەندنەبوون بەم دەستوورەوە یەکێتی گەلی عێراق ھەڵدەوەشێنێتەوە کە بە ئازادانە پێکەوە لە عێراقدا، ئەم یەکبوونە لەلایەن کوردستانی عێراقەوە پەسەند کراوە بەو مەرجەی حکومەتی فیدڕاڵی ئەم دەستوورە تازەیە جێبەجێ بکات و پشتگیری لێ بکات. لەو ریفراندۆمەی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥ بۆ پەسەندکردنی دەستووری عێراق ئەنجامدراوە، ٩٨%ی دەنگدەر لە ھەرێمی کوردستان دەستووری عێراقی پەسەند کردووە.
رۆبەرت فۆرد کە لەساڵی ٢٠٠٥ و لەکاتی داڕشتنی دەستوورەکە راوێژکار بووە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا، ئەم ئاراستەی پشتڕاستکردۆتەوە و ئەوەی روونکردۆتەوە کەدەڵێت: مسعود بارزانی سەرەنجام لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥ راشکاوانە وەڵامی داینەوە: ئەگەر حکومەتی ناوەندی بەغدا رێز لەم دەستوورە تازەیە بگرێت، ئەوا حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەناو عێراقێکی یەکگرتوودا دەمێنێتەوە.
دادگای فیدڕاڵی عێراق دەستووری نییە
ئەو حوکمەی بەم دواییە لەلایەن دادگای بەغداوە بۆ ھەرێمی کوردستان دراوە، جێگەی پرسیارە. لەبەر ئەوەی خودی دامەزراندنی دادگا پرسیاری لەسەرە، ئەم دادگایە لە قۆناخی راگواستنی عێراق دامەزراوە و لە مانگی ئایاری ٢٠٠٦ ماوەکەی کۆتایی ھاتووە، ئەمەش واتە ئەو کاتەی دەستووری عێراق کەوتە بواری جێبەجێکردن و جێگەی یاسای ئیدارەی قۆناخی راگواستنی گرتەوە، ئەم دادگایە دیسان لەلایەن کابینەکەی نوری مالکییەوە بە خراپ بەکارھێنراوە بۆ نەھێشتنی سەربەخۆیی، ئەم دادگایە بەسیاسی کراوە و تەمەنی سەرۆکی دادگاکەش وادەی رێگەپێدراوی تێپەڕاندووە.
Top