ستافۆر کلاری لە پەنێڵێکی (ئەنیستیتیۆتی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان)دا: جێبەجێکردنی دەستوور گەرەنتییە بۆ یەکپارچەیی عێراق نەک حکومەتی فیدڕاڵی

ستافۆر کلاری لە پەنێڵێکی (ئەنیستیتیۆتی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان)دا: جێبەجێکردنی دەستوور گەرەنتییە بۆ یەکپارچەیی عێراق نەک حکومەتی فیدڕاڵی
ستافۆر کلاری لە پەنێڵێکی (ئەنیستیتیۆتی توێژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان)دا:
دادگای فیدڕاڵی عێراق دەستووری نییە و ھەتا ئێستا دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراقدا دانەمەزراوە
جێبەجێکردنی دەستوور گەرەنتییە بۆ یەکپارچەیی عێراق نەک حکومەتی فیدڕاڵی
دەستووری عێراق ریفراندۆمی قەدەغە نەکردووە، بەڵکو رێز لە مافی ئازادی رادەربڕین دەگرێت


ئەنیستیتیۆتی تویژینەوە و گەشەپیدان – کوردستان، کە ناوەندێکی ناحکوومییە بۆ توێژینەوە و گەشەپێدانی کوردستان دامەزراوە و بایەخ بە ھەموو ئەو پرس و بابەتانە دەدات کە پەیوەندییان بە سیاسەتی حوکمڕانی لە کوردستاندا ھەیەو لەم بوارەشدا ھەفتانە چالاکیی جۆراوجۆر لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە سیاسەتی حوکمڕانیی کوردستان ئەنجامدەدات، ھەفتەی رابردوو پەنێڵێکی بۆ بەڕێز ستافۆرکلاری(راوێژکاری باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان) سەبارەت بە دەستووری عێراق و ئەو ماددانەی پەیوەندیان بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە، گرێدا، لەم پەنێڵەدا کلاری زۆر بەوردی باسێکی ئامادەکردبوو لەسەر شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستوور و ھەروەھا پابەندبوونی حکومەتی کوردستان عێراق بە دەستوورەوە، کە ئاماژەی بە ٢٧ ماددەی دەستوور کردووە و رای خۆی لەبارەوە گوتوون، کە تایبەتن بە پرسی ریفراندۆم و ماف و دەسەڵاتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دەستوورەکەدا، بۆ ئەوەی خوێنەرانی گوڵان لەم باسە گرنگە بێبەش نەبن، بە باشمان زانی باسەکە بکەینە کوردی و بڵاوی بکەینەوە، سوپاس و پێزانینی خۆشمان ئاراستەی ئەنیستیتیۆتی تویژینەوە و گەشەپێدان- کوردستان دەکەین کە دەقەکەیان بەزمانی ئینگلیزی بۆ ناردین.
لەبارەی دەستووری ساڵی ٢٠٠ی عێراقەوە
ئەگەر دەستووری عێراق بوونی نەبێت.. عێراقیش بوونی نییە
نووسینی: ستافۆر کلاری – راوێژکاری باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان


بەپێی ئەو پێناسەی کە گوگل و ویکیپیدیا کردوویانە، دەستوور بریتییە لە کۆمەڵێک پرەنسیپ بۆ ئەوەی بزانرێت چۆن حوکمڕانی دەکرێت، حوکمڕانییش بە ھەموو ئەو پرەنسیپ انە بەڕێوەدەچێت کە لە دەستوورەکەدا ھاتووە، نەک بە بەشێکی، ئەمەش واتە یان پابەندبوون بەھەموو دەستوورەکە و ھەموو پرەنسیپ ەکان پێکەوە، یاخود ھیچ.
دەستوور مینۆی چێشتخانەکان نییە، بەڵکو پێچەوانەی مینۆی چێشتخانەکانە، لەبەر ئەوەی دەستووری نیشتمانی دیکۆمێنتێک نییە بۆ ئەوەی ماددەکانی ھەڵبژێریت، ھەر بۆیە ئەگەر وەک مینۆی چێشتخانە سەیر بکرێت، ئەوا دەبێت پابەند بیت بەوەی ھەرچی لەو مینۆیەدا ھاتووە بیخۆیت و دەبێت لە ھەموو کاتێکیشدا ئامادەبی بیخۆیت.
دەستووری نیشتمانی یاسای باڵایە لەسەر زەوی،ئەمەش واتە ھاووڵاتی لەگەڵ دەستوورەکەی رێگەی پێ نادرێت و ھیچ بژارەیەکی لەبەردەمدا نییە بەوەی پابەندی ماددەیەکی دەستوورەکە بێت و ماددەیەکی دیکەی پێشێل بکات.
ھەولێر و بەغدا ھەر لایەکیان دەستووریان بەکارھێناوە بۆ تەبریری ھەڵوێستەکانی خۆیان و ئەو ھەنگاوانە بکەن کە مەبەستیان بووە ھەڵیبگرن، ئەو شێوازەی ھەردوولا لەھەمبەر دەستوورە لێی راوەستاون، وەک دوو راوەستانی جیا بووە، بەڵام پێکەوە لەسەر چینێکی تەنکی سەھۆڵ راوەستاون.
لێرەدا پرسیاری گرنگ ئەوەیە، ئایا سەرەنجام دەستووری عێراق ئەو بایەخەی پێدەدرێت کە شایستەیەتی؟ ئایا بەوجۆرە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت کە لەبەرژەوەندیی ھەموو ھاووڵاتیانی عێراقدا بێت؟ ئەگەر ئەو دەستوورە جێبەجێ بکرێت، وەک ئەوەی ھەیە، دەکرێت ھەموو عێراقییەکان پێکەوە لێی سوودمەند دەبن؟ بەڵام ئەگەر تەنیا وەک وشەی سەر کاغەز بمێنێتەوە، ئەوا دەستوورەکە لە خۆیەوە ھیچی پێناکرێت.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکیدا کە رۆژی ١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لەرۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردۆتەوە، تیایدا ئاراستەی سیاسەتی خۆی بەوجۆرە رایگەیاندووە کە دەستوورەکەی بەھەڵە بۆ ئامانجەکانی خۆی تەفسیرکردووە، کە ئەویش بریتییە لە جەختکردنەوە لەسەر باڵادەستی و دەسەڵاتی سەنتڕاڵی حکومەت بەسەر حکومەتی ھەرێمدا.
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەی ئاشکرا کردووە کە حکومەتی عێراق لەکۆی ١٤٤ ماددەی دەستووری، ٥٥یانی پێشێل کردووە، بە تەواوییش لە جێبەجێکردنی ١٢ مادەی دەستووری دیکەشدا شکستی ھێناوە.
ھەر بۆیە ئەگەر ھەوڵی دڵسۆزانە بدرایە بۆ ئەوەی دەستووری عێراق جێبەجێ بکرێت و ئەو سەرچاوە گەورەیەی مرۆیی و سروشتی بخرایەتەگەڕ و بەشێوەیەکی شەفاف و بەرپرسیارانە بۆ خزمەتی بەرژەوەندیی ھەموو ھاووڵاتیان بەکاربھێنرایە، ئەوا بە چاوپۆشین لە باکگراوەندی ئیتنی وئایینی، بەشێوەیەکی مەزندەنەکراو ئیمکانیەتێکی ھێندە گەورە دەھاتە ئاراوە کە دەبووە سەرچاوە بۆ گەلێکی بەختەوەر و خۆشگوزەران لە ھەموو جیھاندا، بەمەش عێراقییەکان کارێکی موعجیزە ئاسایان پیشانی جیھان دەدا. ھەروەھا ئەگەر دەستوور جێبەجێ بکرایە، ئەوا ریفراندۆم نەدەکرا، ریفراندۆم بۆیە کرا لەبەر ئەوەی دەستوورەکە رێزی لێ نەگیرا و مافی ھاووڵاتیان پارێزگاری لێ نەکرابوو.
دەستووری عێراق ریفراندۆمی قەدەغە نەکردووە
لەراستیدا دەستووری عێراق ریفراندۆمی قەدەغەنەکردووە، بەڵکو دەستوور (گەرەنتیی مافی ئازادی رادەربڕینی کردووە، ئەوجا ئەم مافە بە ھەر رێگەیەک بکرێت)، بۆیە لەم چوارچێوەیەدا ریفراندۆم شەرعی و یاسایییە. ئەوەی لە ھەقیقەتدا ناشەرعی و نایاساییە ئەوەیە کە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق پەنای بۆ توندوتیژی بردووە و ئەو ھێرشە دوژمنکارییانەی کردووە، ئەمەش بە ئاشکرا پێچەوانەی دەستوورەو وڵات لەبەریەک ھەڵدەوەشێنێت و دەبێتە ھۆکاری کەڵەکەبوونی جیاوازییە سیاسییەکان لەناو کۆمەڵگەکاندا.
ئەو ھێرشە دوژمنکارانەیەی بەدوای ریفراندۆمدا ھاتووە، بۆتە ھۆکاری کەوتنەوەی سەدان قوربانی، بە دەیان ھەزار خێزان لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون، ماڵەکانیان و شوێنی کاروکاسبییان تاڵان کراوە و سووتێنراون، رەفتاری دڕندانە ئەنجامدراون. ئەمە وێڕای ھەڕەشە و تۆقاندن و سووکایەتیکردنی بەردەوام.ئەم شێوازی توندوتیژییە دەمانگێڕێتەوە بۆ سەردەمی سەدام حوسێن کە ھیچ پێویستمان پێی نییە و دەبێت دووریبخەینەوە.
دەستووری عێراق راشکاوانە دەڵێت: ھەرێمی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی فیدڕاڵییەوە دانی پێدا نراوە و سوپای عێراق رێگەپێدراو نییە کە دژی عێراقییەکان بۆ ئامانجی سیاسی بەکار بھێنرێت.کێڵگەکانی نەوت و گاز بەھاوبەشی بەڕێوەدەبرێن و داھاتەکەشی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش دەکرێت، تەنیا دادگای باڵای فیدڕاڵی )کە تائێستا دانەمەزراوە) دەتوانێ کێشەی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و ھەرێمی کوردستان یەکلایی بکاتەوە.ھەروەھا دەستوور داوا دەکات کە ئەنجومەنی دووەمی یاسادانان(ئەنجومەنی فیدڕاڵی) دابمەزرێت بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی ھەرێم و پارێزگاکان بکات.
خوێندنەوەی دەستووری عێراق ئاسانە، بەڵام زۆر گرنگە
دەستووری عێراق و تەواوی ١٤٤مادەکەی خوێندنەوەی زۆر ئاسانە و بەزمانێک نووسراوەتەوە کەسێکی قوناغی ئامادەیی بە ئاسانی تێیدەگات، ھەروەھا ئەم دەستوورە جێگرەوەی یاسای کاتیی ئیدارەی قۆناخی راگواستن(TAL) ی عێراقە، ئەم یاسایە (TAL) لەلایەن ئەنجومەنی حکومی عێرق وەک دەستووری کاتیی عێراق لە مارتی ساڵی ٢٠٠٤ دەرکرابوو، لە مانگی حوزەیرانی٢٠١٤ دوای رادەستکردنی دەسەڵاتی کاتیی ھاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ حکومەتی عێراقی، کەوتە واری جێبەجێکردنەوە، پاشان دەستووری ھەمیشەیی عێراق بووە جێگرەوەی یاسای ئیدارەی قۆناخی ئینتیقالی(TAL) دوای ئەوەی حکومەتی عێراقی ھەمیشەیی لە ٢٠٠٦ دەسەڵاتی گرتەدەست.
یاسای کاتیی ئیدارەی قۆناخی راگواستن بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەلایەن ١٠ پیاوەوە نووسراوەتەوە، دوو کەسایەتی دیاری عێراقی تێدایبوو کە بریتی بوون لە فەیسەل ئیسترابادی و عەدنان پاچەچی، ھەردووکیان پێشتر پۆستی باڵیوزی عێراقیان لە نەتەوەیەکگرتووەکان ھەبووە، عەدنان پاچەچی پێشتر وەزیری دەرەوەی عێراقیش بووە، فەیسەل ئیسترابادی دکتۆرای لەزانستی دادپەروەری و یاسای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەرگرتبوو.
ھەروەک چۆن عێراقییەکان دەستووری ئیدارەی قۆناخی ئینتیقالییان داڕشت، بەھەمان شێوە ھەر عێراقییەکان دەستووری ساڵی ٢٠٠٥یان داڕشتووە، ھەر بۆیە ھەتا ئاساتێکی زۆر، دەستوور رەنگدانەوەی یاسای ئیدارەی قۆناخی راگواستنە.
دیباجەی دەستووری عێراق شایستەی ئەوەیە لانیکەم چەند جارێک بخوێنرێتەوە، ئەم دیباجەیە ئاماژە بۆ ئازاری چەوسانەوەی مەزھەبگەرایی و رەگەزپەرستی دەکات، وەک ھەڵەبجە و بارزان و ئەنفال، باس لە عێراقێکی نوێ دەکات کە دووربێت لە مەزھەبگەرایی و پەراوێزخستن. بۆ دروستکردنی نیشتمانی یاسا لەگەڵ دابەشکردنی دادپەروەرانەی داھات و دوورکەوتنەوە لە دوژمنکاری سیاسی، بۆ بڵاوکردنەوەی کەلتووری فرەیی و رەتکردنەوەی تیرۆریزم.
لە دیباجەی دەستووری ھەمیشەیی عێراقدا ھاتووە:
"ئێمەی گەلی عێراق.. بە متمانەبوون بە داھاتوو و لەرێی رژێمێکی کۆماری دیموکراسی فرەیی.. پەیمانمان داوە ھیمەت بکەین بۆ رێزگرتنی یاسا"
"ئێمەی گەلی عێراق بەسەرجەم پێکھاتەکانیەوە بە تەواوی ویستی خۆمان بە ئازادانەو ئارەزوومەندانە بڕیاری یەکگرتنی ئارەزوومەندانەمان داوە .. و ئەم دەستوورەمان داناوە."

"پابەندبوون بەم دەستوورەوە یەکێتی ئازادانەی گەل و خاک و سەروەریی عێراق دەپارێزێت."
واتە دیباجەی دەستووری ھەمیشەیی عێراق پێمان دەڵێت: کە یەکێتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق ئارەزوومەندانەیە، ھەروەھا پابەندنەبوون بەم دەستوورەوە یەکێتی گەلی عێراق ھەڵدەوەشێنێتەوە کە بە ئازادانە پێکەوە لە عێراقدا، ئەم یەکبوونە لەلایەن کوردستانی عێراقەوە پەسەند کراوە بەو مەرجەی حکومەتی فیدڕاڵی ئەم دەستوورە تازەیە جێبەجێ بکات و پشتگیری لێ بکات. لەو ریفراندۆمەی لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥ بۆ پەسەندکردنی دەستووری عێراق ئەنجامدراوە، ٩٨%ی دەنگدەر لە ھەرێمی کوردستان دەستووری عێراقی پەسەند کردووە.
رۆبەرت فۆرد کە لەساڵی ٢٠٠٥ و لەکاتی داڕشتنی دەستوورەکە راوێژکار بووە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا، ئەم ئاراستەی پشتڕاستکردۆتەوە و ئەوەی روونکردۆتەوە کەدەڵێت: مسعود بارزانی سەرەنجام لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥ راشکاوانە وەڵامی داینەوە: ئەگەر حکومەتی ناوەندی بەغدا رێز لەم دەستوورە تازەیە بگرێت، ئەوا حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەناو عێراقێکی یەکگرتوودا دەمێنێتەوە.
دادگای فیدڕاڵی عێراق دەستووری نییە
ئەو حوکمەی بەم دواییە لەلایەن دادگای بەغداوە بۆ ھەرێمی کوردستان دراوە، جێگەی پرسیارە. لەبەر ئەوەی خودی دامەزراندنی دادگا پرسیاری لەسەرە، ئەم دادگایە لە قۆناخی راگواستنی عێراق دامەزراوە و لە مانگی ئایاری ٢٠٠٦ ماوەکەی کۆتایی ھاتووە، ئەمەش واتە ئەو کاتەی دەستووری عێراق کەوتە بواری جێبەجێکردن و جێگەی یاسای ئیدارەی قۆناخی راگواستنی گرتەوە، ئەم دادگایە دیسان لەلایەن کابینەکەی نوری مالکییەوە بە خراپ بەکارھێنراوە بۆ نەھێشتنی سەربەخۆیی، ئەم دادگایە بەسیاسی کراوە و تەمەنی سەرۆکی دادگاکەش وادەی رێگەپێدراوی تێپەڕاندووە.


ئەو ماددانەی لە دەستووری عێراقدا ھاتوون و
دەبێت ھاووڵاتی کوردستان باش لێیان تێبگات
لە کۆی ١٤٤ ماددەی دەستوورەکە ، ٢٧ ماددەیان پەیوەندیان بە ئێستای ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە، ئەم ماددانە گرنگە بخوێندرێنەوە و دیراسەت بکرێن و لە یادەوەریماندا بمێننەوە.
 ماددەی ١١٧ دەڵێت: ئەم دەستوورە لەبەرواری پیادەکردنیەوە دان بەھەرێمی کوردستان و ئەو دەسەڵاتەی ئێستایدا دەنێت، وەک ھەرێمێکی فیدڕاڵی.
دەستووری عێراق لە ریفراندۆمێکی جەماوەری لەسەرتاسەری وڵاتدا لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٥ پەسەندکراوە و لەدوای ئەویش لە دیسەمبەری ٢٠٠٥ ھەڵبژاردن کراوە، لە مانگی ئایاری ٢٠٠٦ دوای پێکھێنانی حکومەتێکی تازە کەوتۆتە واری جێبەجێکردنەوە، ھەرێمی کوردستان پێکدێت لە ھەموو، یان بەشێکی ٦ پارێزگا نەک ( ٣) .
• ماددەی ١ دەڵێت: کۆماری عێراق دەوڵەتێکی فیدڕاڵی یەکگرتووی سەربەخۆی خاوەن سەروەرییە، رژێمی حوکمڕانی تێیدا کۆماری نوێنەرایەتی(پەرلەمانی)دیموکراسیە، ئەم دەستوورەش یەکپارچەیی عێراق دەپارێزێت.
لە ئەمڕۆی عێراقدا، ئەم وشە سەرەکییانە(فیدڕاڵی)، (نوێنەرایەتی)، (دیموکراسی)، (گەرەنتی)ھەن، بەڵام دەستوورەکە تەنیا وشەیە لەسەر کاغەز و ھەتا ئێستا نەخراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە, ئەوجا بۆ ئەوەی دستووری عێراق جێبەجێ بکرێت، دەبێت بە رەفتاری چاودێریکراو کە رەنگدانەوەی یاسا بێت،پشتی پێ ببەستین، ھەروەھا ئەو ھەوڵانەی کە بۆ گەشەپێدانی فیدڕاڵیزم دەدرێن، بەمەش دەبێتە ھۆکاری ئەوەی وڵات ھەموو پێکەوە لەمیانەی نوێنەرایەتییەکی چالاک و دادپەروەرانەوە، بەشداری لە دامەزراوە دیموکراتییەکاندا بکەین.ئەم دامەزراوانە دادگای باڵای فیدڕاڵی سەربەخۆ و ئەنجومەنی فیدڕاڵی وەک ئەنجومەنێکی شەرعی پەرلەمانی بوونی دەبێت.
خودی ئەم دەستوورە گەرەنتییە بۆ یەکپارچەیی، نەک حکومەتی فیدڕاڵی، تەنیا کاتێک ئەم دەستوورە رێزی لێدەگیرێت و بە جددی جێبەجێ دەکرێت، دەتوانێ گەرەنتی بێت بۆ یەکپارچەیی عێراق. جێبەجێکردنی دەستووری پێویستی بە بایەخدانێکی زۆر بە رێگەکانی جێبەجێکردن ھەیە.
• ماددەی ٤ دەڵێت: زمانی عەرەبی و کوردی دوو زمانی فەرمین لە عێراقدا
- ئەم ماددەیە زیاتر دەڵێت: زمانی فەرمی لەم بوارانە بەکاردەھێنرێت:
١- دەرکردنی رۆژنامەی فەرمی بە ھەردوو زمانەکە.
٢- قسەکردن و وتووێژ دەربڕین لەبوارە فەرمییەکاندا وەک ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنی وەزیران، دادگاکان و کۆنگرە فەرمییەکان.
٣- داننان بە بەڵگەنامە فەرمییەکان و ئاڵۆگۆڕکردنی نامە و دەرکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان بەھەردوو زمان.
٤- کردنەوەی قوتابخانە بە ھەردوو زمانەکە بەپێی یاسا پەروەردەییەکان.
٥- ھەر بوارێکی دیکە کە بنەمای یەکسانی بیگرێتەوە، وەک پارە، پەساپۆرت، پوول.
• ماددەی ٥ دەڵێت: سەروەری بۆ یاسایە، گەلیش سەرچاوەی دەسەڵات و شەرعیبوونیەتی، کە بەھۆی دەنگدانی راستەوخۆ و نھێنییەوە لە رێی دامودەزگا دەستوورییەکانەوە ئەنجامی دەدات.
• ماددەی ٩ دەڵێت: ھێزە چەکدارەکانی عێراق و دەزگاکانی ئاسایش لە پێکھاتەکانی گەلی عێراق پێکدێت.. نابێتە دەزگایەک بۆ داپڵۆسینی گەلی عێراق و دەست وەرناداتە کاروباری سیاسی..
((کاتێک بەغدا بەم دواییە سوپای عێراق و ھێزەکانی ئاسایشی بەکارھێنا بۆ توندوتیژی و داپلۆسینی گەلی عێراق، لەم حاڵەتەدا بۆ کاروباری سیاسی بەکاریھێناوە)).
یاسایەکی ھاوشێوەی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، سوپای عێراق ناتوانێت بێتە ناو ھەرێمی کوردستان بەبێ مۆڵەتی پەرلەمانی کوردستان، ئەم یاسایە بەپێی ئەحکامەکانی دەستووری عێراقی ٢٠٠٥ پەسەندکراوە.
بڕگەی ٢ لە ماددەی ٩ دەڵێت: قەدەغەیە میلیشیای سەربازی لەدەرەوەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق دروست بکرێت.
"حەشدی شەعبی کە رێکخراوەکەی بۆتە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر میلیشیای شیعە لە دەرەوەی بەرنامەی ھێزە چەکدارەکان پێکھێنراوە، ھێزێکی رێکنەخراوەو لە ژێر فەرماندەیەکی جێگەی پرسیاردا ئۆپەراسێۆن دەکەن و کۆنتڕۆڵی ئەم ھەیکەلە جیایە لەوەی کە لە سوپای عێراقدا ھەیە."
• ماددەی ١٣ دەڵێت: ئەم دەستوورە بە یاسای باڵا و ھەرە بەرز لە عێراقدا دادەنرێت و پێویستە لە ھەموو شوێنێکی عێراقدا پابەند بن پێوەی بێ جیاوازی.
• ماددەی ١٤ دەڵێت: عێراقییەکان یەکسانن لەبەردەم یاسادا بەبێ جیاوازی رەگەز، یان نەژاد، یان بنەچە، یان رەنگ، یان ئایین، یان ئایینزا، یان بیروباوەڕ، یان بارودۆخی کۆمەڵایەتی، یان ئابوورییان.
• ماددەی ١٥ دەڵێت: ھەموو تاکێک مافی ژیان و ئاسایش و ئازادی ھەیە و نابێ لێیان بێبەش، یان سنووردار بکرێت.
• ماددەی ١٦ دەڵێت: یەکسانیی ھەل مافی ھەموو عێراقییەکانە.
• ماددەی ١٩ برگەی ٢ دەڵێت: ھیچ کەسێک تاوانبار ناکرێت و سزا نادرێت، تەنیا بەدەق نەبێت.
• ماددەی ٣٨ دەڵێت: دەوڵەت گەرەنتی ئەم خاڵانە دەگرێتە ئەستۆ:
١- ئازادی رادەربڕین بە ھەموو شێوەیەک.
٢- ئازادی رۆژنامەگەری و چاپکردن و ریکلام، میدیا، بڵاوکردنەوە.
٣- ئازادی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ھێمنانە بەیاسا رێکدەخرێت.
"ریفراندۆم شانازییەکی ئازادی رادەربڕینە، لەکاتی ریفراندۆمەوە حکومەتی فیدڕاڵی ئازادی رادەربڕینی سنووردار کردووە."
• ماددەی ٤٢ دەڵێت: ھەر تاکێک مافی ئازادی بیر و باوەڕی ھەیە.
"ھەموو ئەوانەی بەشداری ریفراندۆمیان کردووە، شایستەی ئازادی بیرکردنەوەن و بیروباوەری خۆیان ھەیە."
• ماددەی ٦٥ دەڵێت: ئەنجومەنێکی یاسادانان پێکدەھێنرێت کە بە (ئەنجومەنی فیدڕاڵی) ناو دەبرێت ، نوێنەرانی ھەرێم و پارێزگایانە لەخۆ دەگرێت کە ناکەونە ناو ھیچ ھەرێمێکەوە..
"ئەم ئەنجومەنە کە لقی دووەمی دەسەڵاتی یاسادانانە لە ناو پەرلەمانی عێراقدا پێداویستییەکە بۆ فیدڕاڵیەت، دەبێت دروست بکرێت، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی ھەرێم و پارێزگاکان بکات، بەڵام ھەتا ئێستا دانەمەزراوە."
• ماددەی ٦٧ دەڵێت: سەرۆک کۆمار نیشانەی یەکپارچەیی نیشتمان و سەروەریی وڵاتە، ھەوڵدەدات بۆ پابەندبوون بەدەستوور و پارێزگاری لەسەربەخۆیی و سەروەریی یەکێتی و پاراستنی خاکی عێراق بە پێی بڕگەکانی دەستوور.
"دەبێت سەرۆک کۆمار دەربکەوێت، لەبەر ئەوەی کارێکی گرنگ یەکلاکەرەوەی لەبەردەمە و دەبێت بیکات."
• ماددەی ٩٢ دەڵێت:
١- دادگای فیدڕاڵی باڵادەستەیەکی دادوەری سەربەخۆیە لەرووی دارایی و بەڕێوەبەرایەتییەوە.
٢- دادگای فیدڕاڵی باڵا لە ژمارەیەک دادوەر و پسپۆڕی فیقھی ئیسلامی و یاساناس پیکدێت، دیاریکردنی ژمارە و شێوازی ھەڵبژاردن و کاری دادگا بە یاسا رێکدەخرێت و بەزۆرینەی دوو لەسەر سێ ئەندامانی ئەنجومەنی نوینەران دەبێت.
"یاسایەکی لەمجۆرە ھەتا ئێستا دەرنەکراوە، دادگای باڵای فیدڕاڵی دانەمەزراوە، ئەو دادگا فیدڕاڵییەی ئێستا بانگەشەی ئەوە دەکات کە بڕیار لەسەر کێشەکان دەدات، دەرھاویشتەی حکومەتی راگوزەر بووە کە لەژێر یاسای بەڕێوەبردنی ئیدارەی راگوزەر (TAL) دامەزراوە کە دواتر دەستووری عێراقی ٢٠٠٥ جێگەی گرتەوە، بەمجۆرە ئەو پێگەی پێی دەگوترێت دادگای فیدڕاڵی زۆر جێگەی گومانە و ویلایەتێکی راشکاوانەی بۆ کارکردن نییە. ھەرچۆنێک بێت، ئەم دادگایە ھاوشێوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی نییە کە لەماددەی ٩٢ دەستوور ئاماژەی پێکراوە."
• ماددەی ٩٣ دەڵێت: دادگای باڵای فیدڕاڵی دەتوانێت حوکم لەسەر ئەم بوارانە بدات:
دادگایفیدڕاڵیی باڵا تایبەتە بەم بوارانەوە:
یەکەم: چاودێریکردنی رادەی دەستووری بوونییاساو پێڕەوەکارپێکراوەکان.
دووەم: لێکدانەوەی دەقەکانی دەستوور.
سێیەم: یەکلاییکردنەوەی ئەوکێشانەی لە ئەنجامی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەتیفیدڕاڵییەوە دروست دەبن و ئەو بڕیارو پێڕەوو رێنماییو رێوشوێنانەی لە دەسەڵاتیفیدڕاڵییەوە دەردەچن،یاساش ماف دەدات بە ھەریەک لە ئەنجومەنی وەزیران و کەسانی خاوەن پلەو ئەوانی دیکە راستەوخۆ لە دادگا رەخنە لەو بڕیارانە بگرن.
چوارەم: یەکلاکردنەوەی ئەو دووبەرەکییانەی لەنێوان حکومەتیفیدڕاڵی و حکومەتی ھەرێمەکان و پارێزگاو شارەوانی و ئیدارە ناوخۆییەکان روودەدات.
ھەشتەم: ا- یەکلاکردنەوەی ناکۆکی لە نێوان بواریکاری دادگایفیدڕاڵی و دەستەی دادوەری ھەرێم و پارێزگاکانکە ناکەونە سنووری پارێزگاکان.
ماددەی ١٠٥ی دەستوور دەڵێت: دەستەیەکی گشتی پێکدەھێنرێت بەمەبەستی پاراستنی مافی ھەرێمەکان و ئەو پارێزگایانەی ناکەونە سنووری ھیچ ھەرێمێکەوە بۆ بەشداریکردنیان بە شێوەیەکی داپەروەرانە لە بەڕێوەبردنی دامودەزگا جۆراوجۆرەکانی حکومەتیفیدڕاڵیو نێردەکان و زەمالەکانی خوێندن و شاندەکان و کۆنگرە ھەرێمیو نێودەوڵەتییەکان.
• ماددەی ١٠٦ دەڵێت: بەیاسا دەستەیەکی گشتی بۆ چاودێریکردن و تەرخانکردنی داھاتیفیدڕاڵی دادەمەزرێندرێت.
١- دڵنیابوون لە دابەشکردنی دادگەرانەی باربوو و یارمەتیو قەرزە نێودەوڵەتییەکان بەگوێرەی پشکی ھەریەکە لە ھەرێمەکان.
٢- دڵنیابوون لە بەکاربردن و دابەشکردنی داھاتی داراییفیدڕاڵی بەباشترین شێوە.
٣- دڵنیابوون لە ھەبوونی شەفافیەت و دادپەروەری لەتەرخانکردنی پارەوپول بۆ حکومەتە ھەرێمیەکان.
"ئەم کۆمسیۆنە ھەتا ئێستا دانەمەزراوە، عێراق یەکێکە لە ھەرە دەوڵەتە گەندەڵەکان لە جیھاندا، لە ناو ١٧٦ دەوڵەتدا بەپێی راپۆرتی شەفافییەتی نێودەوڵەتی ساڵی ٢٠١٦ ـ عێراق پلەی ١٦٦ ی ھەیە، واتە یەکێکە لە ١١ دەوڵەتە ھەرە گەندەڵەکەی جیھان."
• ماددەی(١٠٩)دەڵێت: دەسەڵاتیفیدڕاڵییەکێتی و یەکپارچەیی و سەربەخۆیی و سەروەری و یاسای دیموکراسیخوازانەیفیدڕاڵی عێراق دەپارێزێت.
"ئەمە کرۆکی باسەکەیە، بەھۆی باڵادەستبوونی مەزھەبگەرایی، حکومەتی فیدڕاڵی بوونی نەماوە، بەھۆی پەنابردن بۆ توندوتیژی گەورەترین پریشک بەر عێراقییەکان کەوتووە، دوێنێ لەگەڵ سوننە، ئەمڕۆ لەگەڵ کوردستان، بەمشێوەیە نەیتوانیوە یەکێتی و یەکپارچەی عێراق بپارێزێت."
• ماددەی(١١٠) دەڵێت:ئەم دەسەڵاتانەی خوارەوە تایبەتن بە حکومەتیفیدڕاڵییەوە: لە خاڵی دووەم ھاتووە:
- دانان و جێبەجێکردنی سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانی لەوانەش پێکھێنان و بەڕێوەبردنی ھێزێکی چەکدار بەمەبەستی دڵنیابوون لە پاراستن و مسۆگەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و بەرگریکردن لێیان.
"لە حاڵەتێکدا ھیچ ھەڕەشەیەکی ئاسایش لە وڵاتانی دراوسێوەوە بوونی نەبێت، ئەوا لە بارودۆخی ئێستادا پێویست نییە ھێزەکانی فیدڕاڵی بۆ پاراستنی سنوورەکان بێنە سنورەکانی ھەرێمی کوردستان، مەگەر تەنیا لە حاڵەتێکدا مەترسی ھەبێت و ھێزەکانی دیکە ئامادەباشییان نەبێت، بە پێی ئەم پرسی یاسایە ھێزەکانی ئاسایشی عێراق ناتوانن بەبێ مۆڵەتی پەرلەمانی کوردستان بێنە ھەرێمی کوردستان."
• ماددەی(١١٢)دەڵێت: حکومەتیفیدڕاڵی لەگەڵ ھەرێم و پارێزگا بەرھەمھێنەرەکان نەوت و غازی بەرھەمھێنراویکێڵگەکانی ئێستا بەڕێوە دەبات بەمەرجێک داھاتەکانیان بەشێوەیەکی دادپەروەری و بەگوێرەی دابەشبوونی دانیشتووان لەسەرجەم پارچەکانی وڵاتدا دابەش بکرێت.
"ئەگەر سەرنج لەم پەرەگرافە بدەین وشەی سەرەکی بریتییە (لەگەڵ) و ( بەمەرجێک)، کۆنتڕۆڵی پیشەسازی نەوت و گازی عێراق بکرێت، ھیچ دەسەڵاتێکی سەرتاپاگیر بۆ حکومەتی فیدڕاڵی بوونی نییە."
• مادەی(١١٤)دەڵێت:دەسەڵاتە ھاوبەشەکانی نێوان حکومەتیفیدڕاڵیو حکومەتی ھەرێمەکان ئەمانەن:
١- بەڕێوەبردن و رێکخستنی گومرگ بەھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمەکان و ئەو پارێزگایانەی ناکەونە سنووری ھیچ ھەرێمێکەوە، ئەمەش با یاسا رێکدەخرێت.
• ماددەی(١١٥)دەڵێت:ھەرشتێک لە سنووری دەسەڵاتە تایبەتەکانی حکومەتیفیدڕاڵیدا ئاماژەی پێنەکرابێت، ئەوە دەبێتە دەسەڵاتی ھەرێمەکان و ئەوپارێزگایانەی ناکەونە سنووری ھیچ ھەرێمێکەوە. ئەگەر ناکۆکی دروستبوو لەسەر دەسەڵاتە ھاوبەشەکانی نێوان حکومەتیفیدڕاڵیو حکومەتی ھەرێمەکان، ئەوا پێشینە بۆیاسای ھەرێمەکەیە.
• ماددەی(١٢١) دەڵێت:
١- دەسەڵاتی ھەرێمەکان مافی پیادەکردنی دەسەڵاتەکانییاسادانان و راپەڕاندن و دادوەرییان ھەیە بەگوێرەی ئەمدەستوورە جگەلەو دەسەڵاتانەیکەتایبەتن بە حکومەتیفیدڕاڵییەوە.
٢- حکومەتی ھەرێم مافی ھەموارکردنی جێبەجێکردنییاسایفیدڕاڵی لە ھەرێمەکەدا ھەیە، ئەگەر ناکۆکی،یان دژیەکی لەنێوانیاسایفیدڕاڵیویاسای ھەرێمدا ھەبوو، لەسەر بابەتێککە لە سنووری ئەو دەسەڵاتانەدا نەبێتکە تایبەتن بە حکومەتیفیدڕاڵی.
٣- دەبێت لەو داھاتانەی لە حکومەتیفیدڕاڵیدا بەدەست دەھێنرێت، پشکێکی گونجاو بۆ ھەرێمەکان تەرخان بکرێت،کە بەشی ھەستان بە ئەرکەکانی بکات، بە لەبەرچاوگرتنی داھات و پێویستیەکانیو رێژەی دانیشتووانیشی.
٤- نووسینگەی تایبەت بە ھەرێم و پارێزگاکان دەکرێتەوە لە باڵوێزخانەو نێردە دیپلۆماسییەکاندا بەمەبەستی بەدواداچوونیکاروباری رۆشنبیریوکۆمەڵایەتیو گەشەپێدان.
٥- ھەرچی پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی ھەرێمەوە ھەیە لە ئەستۆی حکومەتی ھەرێمدایە، بەتایبەتی پێکھێنان ورێکخستنی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ھەرێم وەک پۆلیس و ئاسایش و پاسەوانی ھەرێم.
• مادەی (١٤١)دەڵێت: کارکردن بەویاسایانەیکە لە ھەرێمیکوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ ـەوە دەرکراوە بەردەوام دەبێت، بەھەمان شێوە ئەو بڕیارانەشکارپێکراونکە لە حکومەتی ھەرێمیکوردستان دراون – لەوانەش بڕیارەکانی دادگا و گرێبەستەکان –ئەگەر ھەموار نەکرابن،یان ھەڵنەوەشابنەوە، بە پێی بڕیارەکانی ھەرێمیکوردستان لەلایەنی پەیوەندیدارەوە، بە مەرجێک پێچەوانەی دەستوور نەبێت.
• ماددەی (١٤٠) دەڵێت:
١- دەسەڵاتـی راپەڕاندن ھەنگاوی پێویست دەنێت بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی مادەی (٥٨) لەیاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە بە ھەموو بڕگەکانیەوە.
٢- ئەو بەرپرسیاریەتییەی لەسەر شانی دەسەڵاتی راپەڕاندنە لە حکومەتی ئینتیقالیداکە لە مادەی (٥٨) لەیاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوەدا ئاماژەی پێکراوە،بەردەوام دەبێت و دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتی راپەڕاندنی ھەڵبژێردراو بەگوێرەی ئەم دەستوورە بۆئەوەی بە تەواوی جێبەجێ بکرێت (ئاساییکردنەوە، سەرژمێری، لەکۆتاییدا ئەنجامدانی راپرسی لەکەرکووک و ناوچەکانی تر کە ناکۆکییان لەسەرە بۆ دیاریکردنی ویستیھاووڵاتیان) لە ماوەیەکی دیاریکراوداکە لە مانگی ١٢/٢٠٠٧ تێپەڕ نەکات.
• ماددەی (١٤٣)دەڵێت: یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ قۆناغی گواستنەوە و پاشکۆکەی ھەڵدەوەشێنەوە لەپاش پێکھێنانی حکومەتی نوێ جگە لە بڕگەی (ا) ی مادەی (٥٣) و مادەی(٥٨).
- ماددەی ٥٣ لە یاسای ئیدارەی قۆناخی راگواستن دەڵێت: حکومەتی ھەرێمی کوردستان دانی پێدادەنرێت وەک حکومەتێکی فەرمی لەسەر ئەو خاکەی ئەو حکومەتە بەڕێوەی بردووە، ھەتا رۆژی ١٩ی مارتی ٢٠٠٣ لە پارێزگاکانی ( دھۆک، ھەولێر، سلێمانی، کەرکووک ، دیالە ، نەینەوا)، زاراوەی (حکومەتی ھەرێمی کوردستان) ئاماژەیە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، دەسەڵاتی دادوەری ھەرێمی کوردستان.
- ماددەی ٥٨ لە یاسای ئیدارەی فۆناخی راگواستن دەڵێت:
حکومەتی راگوزەری عێراق.. رێوشوێنی خێرا و پێویست دەگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەو زۆڵمەی کە رژێمی پێشوو کردوویەتی لە گۆڕینی دیموگرافیای چەند ناوچەیەکی دیاریکراو لە نیویاندا کەرکووک، بە رێگەی دەرکردن و راگواستنی ھاووڵاتیان لەو ناوچانە و کۆچپێکردنی زۆرەملی لە ناوەوەو دەرەوەی ھەرێمەکە، خەڵکی ھاوردەیان لەو شوێنانە نیشتەجی کردووە، ھاووڵاتیانیان لەکار بێبەش کردووە، شێواندنی ناسنامەی نەتەوەیی کراوە.
بەشێکی دیکە ماددەکە لەیاسای کاتیی بەڕێوەبردنی راگوزەر ئەو ھەنگاوانە دەخاتەڕوو کە پەیوەندی بە قەرەبووکردنەوە، دروستکردنی ھەل بۆ دووبارە نیشتەجێکردنەوە، راستکردنەوەی شێواندنی ناسنامەی نەتەوەیی، گێڕانەوەی سنورە ئیدارییەکان و سەرژمێرییەکی دادگەر و شەفافانە ھەیە.








Top