دروستكردنی جیهادی شیعەو پابەندبوون بە هێزی قودسەوە وەك ئەركێكی ئایینی
October 28, 2017
راپۆرتەکان
توێژەران و پسپۆڕان لە پۆلێنكردنی هەوڵەكانی هێزی قودسی سوپای پاسداران بۆ دروستكردنی میلیشیای وەكیل، لەماوەی ساڵانی 1980 – 2017 بەسەر چوار نەوەی جیاواز دابەشیان دەكەن كە بریتین لە:
1. نەوەی یەكەم و دووەمی میلیشیا وەكیلەكانی سوپای پاسداران ئەو چەكدارانەن كە لەساڵانی هەشتاكان و نەوەدەكانی سەدەی رابردوو لەچوارچێوەی حەرەكەی موسەلەحی ئیسلامی شیعەی عێراق پەروەردە دەكران بۆ رووخانی رژێمی سەدام حوسێن و دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی لە عێراقدا، یان دامەزراندنی سیستمێك لە عێراقدا وەك پاشكۆی ئێران.
2. جیلی سێیەمی ئەم میلیشیا وەكیلانە، ئەو چەكدارانەن لە ئاكامی چالاكییەكانی هێزەكانی قودس لە عێراقدا لەماوەی ساڵانی 2007-2010 لە میلیشیاكانی جەیشی مەهدی جیابوونەوە، ئەوانیش میلیشیاكانی عەسائیبی ئەهلی هەق و كەتائبی حزبوڵا و جەیشی موختارن.
3. نەوەی چوارەم كە بەرگری چەكداری دەگۆڕێت بۆ جیهادی شیعە لەسەر دەستی سەركردەی میلیشیاكانی عەسائبی ئەهلی هەق و كەتائیبی حزبوڵای عێراقی لە سووریا دروستكرا بۆ بەرگریكردن لە مەزارەكانی شیعە لە سووریا و دەوروبەری دیمەشق، ئەو تۆڕە میلیشیایە بەشداربوون لە جیهادی شیعە لە سووریا بریتین لە (هێزەكانی ئەبو فەزڵی عەباس، حەرەكاتی حزبوڵای نوجەبا، سەرایای خۆراسانی، كەتائیبی سەیدولشوهەدا، لیوای زولفەقار، لیوای عامر بن یاسر، لیوای یەوم مەوعود، هەموو ئەم میلیشیایانە ئێستا بوونەتە بەشێك لە حەشدی شەعبی و لە عێراق شەڕی دژی داعش دەكەن و لە سووریا شەڕ بۆ مانەوەی رژێمی بەشار ئەسەد دەكەن.