مەترسیی میلیشیا وەكیلەكانی ئێران لەسەر دەوڵەتانی ئەنجومەنی كەنداو

مەترسیی میلیشیا وەكیلەكانی ئێران لەسەر دەوڵەتانی ئەنجومەنی كەنداو
لەوانەیە كاتێك باس لە مەترسیی ئەو میلیشیایانە بكرێت كە لەلایەن ئێرانەوە دروست و پشتگیری دەكرێن لە دەوڵەتانی ئەنجومەنی كەنداو و بەتایبەتی لە بەحرەێن و كوەیت و سعودیە، بەڵام ئەوانەی بە وردی توێژینەوە لەسەر رەفتارەكانی ئێران لەو دەوڵەتانە دەكەن، راشكاوانە ئەوە دەخەنەڕوو كە ئێران بە شێوەیەكی بەردەوام گەشەیەكی لەسەرخۆی بەو میلیشیا شیعانەی ئەو ناوچانە كردووەو بەكاریان دەهێنن دژی ئەو دەوڵەتانی كەنداو كە ئەمیر و پادشاكانیان سوننەن.
دیارە ئێران لەدوای ساڵی 1979وە بەردەوام بە رێگەی دامەزراوە هەواڵگرییەكانی و سوپای پاسداران هەوڵیداوە ئەو تەنگژانە بقۆزیتەوە كە لەلایەن كەمینەی شیعەی ئەو وڵاتانەوە دروست دەبن، بەڵام لە دوای راپەڕینەكانی وڵاتانی عەرەبی و پاش ئەوەی هێزەكانی سعودیە و ئیمارات چوون بەهانای بنەماڵەی پادشایەتی بەحرەینەوە، هەوڵەكانی ئێرانیش بۆ پشتگیری میلیشیاكانی شیعە زیاتر بووە و هەوڵیداوە كارگەی بچووك بۆ دروستكردنی بۆمبی سەر رێگاكان و هەناردەكردنی بۆ وڵاتانی دیكەی كەنداو بەردەوام بێت.
بەپێی ئەو هەوڵانەی هێزە ئەمنییەكانی بەحرەین و سعودیە بۆ چاودێریی ئەم گرووپانە كردوویانە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كەلوپەلی پێداویستی بۆ دروستكردنی ئەو بۆمبانە و هەروەها ئەو كەسانەی كە مەشقپێكراون بۆ دروستكردنی ئەو بۆمبانە، هەموویان بە رێگەی بەلەمێكی خێراوە بە رێگەی ئاوەكانی عێراق و ئێران گواستراونەتەوە بۆ بەحرەین، هەروەها ئەو خەڵكانەش لەناو بنكەكانی حەشدی شەعبی لە عێراق و بنكەكانی سوپای پاسداران لە ئێران مەشقیان پێكراوە. لەمەش زیاتر لە 28ی مارتی 2013 بەلەمێكی خێرای ئێرانی لە نزیك كەنارەكانی بەحرەین دەستی بەسەردا گیراوە كە رێژەیەكی زۆر لە تەقەمەنی تێدابووە، لەوانە 32 مینی كەسی جۆری كلایمۆر، هەروەها 12 مینی تانك شكێن، ئامێری ئەلكترۆنی بۆ ئاراستەكردنی چەك.
ئەم كارانەی سوپای پاسداران كە ئامانج لێی بە پلەی یەكەم تێكدانی ئاسایشی عەرەبستانی سعودیەیە و بە رێگەی كەنارەكانی بەحرەین دەیكات، بەڵام لە هەمانكاتدا كاریگەری لەسەر دەوڵەتی كوەیت هەیە، هەروەك چۆن ئەمساڵ كوەیت ناچار بوو دیپلۆماتیەتی خۆی لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرێت، یان چۆن لەكاتی لە سێدارەدانی شێخ نەمر لەلایەن عەرەبستانی سعودیەوە لە ئێران هێرش كرایە سەر كونسوڵخانەی سعودیە لە ئەسفەهان و سووتێنرا، ئەمانە هەمووی رۆڵی هەڵكشانی لەسەرخۆی ئێرانە لە دەوڵەتانی كەنداودا.
Top