نووسینگهی ئاوهدانکردنەوەی نەینەوا دهکرێتهوه
شێروان دووبردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: به بریاری مستەفا کازمی، سهرۆک وهزیرانی عێراق، نووسینگهی ئاوهدانکردنهوهی پارێزگای نهینهوا دەکرێتەوە.
شێروان دووبردانی هەروەها رایگەیاند: مستەفا کازمی سەرۆکایەتیی نووسینگەکە دەکات و وەزیرەکانی دارایی، ئاوهدانکردنهوه و جێگری پارێزگاری نەینەوا ئەندامن تێیدا.
هەروەک ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، نووسینگەکە، کە ئەمڕۆ دووشەممە 26-4-2021 دەکرێتەوە، سەرپەرشتیی ئاوەدانکردنەوەی شاری مووسڵ و شار و شارۆچکەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا دەکات، کە بەهۆی داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش (2014-2017)ـەوە بە تەواوی وێران بوون.
نووسینگەکە، کە بەپێی پێشبینیی شێروان دووبردانی ”رەنگە دوو تا سێ ئەندامی کوردی هەبێت“، بڕی دوو ملیار دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی نەینەوا، لەبەر دەست دەبێت.
باسنیوز