ئیسڕائیل په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی عێراق ده‌كا

ئیسڕائیل په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی عێراق ده‌كا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل، به‌ هۆی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی عێراق و گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆی بۆ عێراق و هاووڵاتییانی ده‌ربڕی.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25/4/2021، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل، له‌ په‌یامێكدا ڕای گه‌یاندووه‌: پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان بۆ عێراقییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین، به‌ هۆی ئه‌و پێشهاته‌ی له‌ ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ به‌غدا دروست بوو، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و بریندار بوون.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: ئارامی و خۆگری بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و به‌ هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بریندارنی ڕووداوه‌كه‌.

له‌و په‌یامه‌كه‌، هاوشانی تێكسته‌كه‌، هه‌ردوو ئاڵای عێراق و ئیسڕائیل له‌ شان یه‌ك دانراوه‌.

دوێنێ شه‌و 24/4/2021 له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌ی بوتڵێكی ئۆكسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ به‌غدا، كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی كۆرۆنا، ئاگرێكی گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ 27 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و 30 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.




باسنيوز
Top