وەزیری پلاندانانی عێراق: بە ئیمام عەباس هەموومان دەنگمان بهوه داوه مووچە بە لێبرین بدەین
لە بەرنامەیەكی كەناڵی ( ئەلشەرقیە)دا، وەزیری كشتوكاڵی عێراق محەمەد كەریم خەفاجی، كە ئەندازیارێكی كشتوكاڵییە، گوتی: ئێمە سوێندمان بە ئیمام عەباس خواردووە، لێبڕین و باج دانان لەسەر بودجە تێنەپەڕێنین".
لە بەرنامەكەدا خالید بەتاڵ، وەزیری پلاندانانی عێراق بە وەزیری كشتوكاڵ دەڵێت: دەی بە ئیمام عەباس هەموومان دەنگمان داوە، لەسەر لێبڕین لە مووچە و بڕاوەتەوە و بووهتە بڕیار".
وەزیری پلاندانانی حكوومهتی عێراق، جەخت دەكاتەوە لێبرینی مووچە جێبەجێ دەكرێت.
دانانی باج و لێبڕین لە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، جێگەی مشتومڕی نێوان حكوومەتی عێراق و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، وەزارەتی دارایی لە نووسراویدا وەك هۆیەك بۆ زیادكردنی داهات، باسی باجی سەر مووچەی كردووە، ئەویش پشتبەست بە بڕگەیەكی بودجەی 2021ی عێراق.
باسنيوز