بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە پێنج سەربازی عێراق بوونە قوربانی

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە پێنج سەربازی عێراق بوونە قوربانی
تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لەنزیك دەریاچەی حەمرین و شارۆچكەی سەعدییەی سەر بە شاری خانەقین، 3 سەربازی عێراقی کوژران و 2ی دیکەیش بریندار بوون.

نیخاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، رایگەیاند: "دوانیوەڕی ئەمڕۆ دوو شەممە، 12ی 4ی 2021، لەنزیك دەریاچەی حەمرین و شارۆچكەی سەعدییە، بۆمبێكی چێنراو بە هێزەكانی سوپای عێراقیدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە 3 سەرباز گیانیان لەدەست دا و 2 سەربازیش برینداربوون".

گوتیشی: "ئەو سەربازانە لە ناوچەكە سەرقاڵی گەڕان و پشكنین بوون بەدوای پاشماوەی تیرۆریستانی داعش و بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە".

هاوكات هەر ئەمڕۆ لە كاتی پووچەڵكردنەوەی بۆمبدا لە سنووری شاری باقووبە، 6 كارمەندی هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون".













باسنیوز


Top