وادەی پرساندنی وەزیری دارایی لە پەرلەمانی عێراق دیاری کرا
بەپێی نووسراوەکە، کە واژۆی سادق جومعە، ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراقی لەسەرە، یوسف کیلابی، پەرلەمانتار، داوای بانگهێشتکردنی عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی کردووە.
هەروەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، پەرلەمانی عێراق مانگی 1ـی 2021ی بۆ ئامادەبوونی عەلی عەللاوی لە پەرلەمان دیاری کردووە بۆ پرساندنی.
باسنيوز