سیاسەتمەدارێکی عێراقی: بەردەوامیی ئەو بارودۆخە حکوومەتی عێراقی دەڕووخێنێت

سیاسەتمەدارێکی عێراقی: بەردەوامیی ئەو بارودۆخە حکوومەتی عێراقی دەڕووخێنێت


سیاسەتمەدار و شیکەرەوەیەکی سیاسیی عێراقی رایدەگەیەنێت، بەردەوامیی ئەو بارودۆخە حکوومەتی عێراقی دەڕووخێنێت.

کامل بەیاتی، شیکەرەوەی سیاسیی عێراقی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بەهۆی دابەزاندنی بەهای دینار، نرخی هەموو کەلوپەلێک لە بازاڕە عێراقییەکان بەرز بووەتەوە.

کامل بەیاتی هەروەها رایگەیاندووە، لێدوانی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەوەی هەمو لایەنە سیاسییەکان رێککەوتوون لەسەر دابەزاندنی بەهای دینار، دەبێتە هۆی دروستبوونی جووڵەیەکی میللیی فراوان دژی هەموو لایەنە سیاسییەکان و حکوومەت و دوورخستنەوەیان لە حوکمڕانی.

ئەو شیکەرەوە سیاسییە پێیوایە ئەگەر بارودۆخی عێراق بەم شێوەیە بەردەوام بێ، ئەوا میللەت بەڕووی حکوومەت و حزبەکانەوە دەتەقێتەوە و حکوومەتی عێراق بەر لە گەیشتن بە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە (بڕیارە لە 6-6-2021 بەڕێوە بچێت)، لە لایەن میللەتەوە، دەڕووخێنرێت.







باسنيوز
Top