پهرلهمانتارێكی عێراقی: دهوڵهت شکۆی نەماوە و ناتوانێت رووبەڕووی میلیشیاکان ببێتهوه
نیگەرانییەکانی خەڵك و دەسەڵاتداران بەرامبەر دەسەڵات و هەژموونی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، تادێت زیاتر دەبێت، بەشێك لە پەرلەمانتارانیش پێیانوایە، گرووپ و میلیشیاکان دەسەڵاتیان هێندە زۆرە، حکومەت ناتوانێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات، هێرشەکانی سەر ناوچەی سەوز و بێدەنگی حکومەت و دهستهوهستانی دەرخەری ئەو بەهێزییەی میلیشیاکانە.
عەلی بدێری، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، هەندێك لە گرووپ و میلیشیاکان دەسەڵاتیان لە حکومەت زیاترە و دەتوانن هەر دامهزراوهیهكی فهرمی حکومەت بكهنە ئامانج.
سەبارەت بە هێرشی سەر ناوچەی سەوز و هەوڵەکانی حکومەت بۆ دەستگیرکردنی هێرشکاران، ئەو پەرلەمانتارەی عێراق روونیکردووەتەوە، رووداوەکانی ئەمدواییە و هێرشەکان دەرخەری ئەو راستییەن، کە دەوڵەت شکۆی نەماوە و نهك ناتوانێت یاسا و دهسهڵاتی رههای خۆی بپارێزت ، بهڵكو توانای رووبەڕووی میلیشیاکانیشی نییه.
لە چەند رۆژی رابردوودا گرژی و ئاڵۆزی زۆر لە بەغدای پایتەختی عێراق دروستبوون، بەتایبەت دوای دەستگیرکردنی یەکێك لە سهركردهكانی عەسائیب ئەهلولحەق، بەتۆمەتی ههڵدانی مووشەك بۆ سەر ناوچەی سەوز، بەشێك لە میلیشیاکان هێزهكانیان لە بەغدا بڵاوەپێکرد و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر دامودەزگاكانی دەوڵەتیان کرد، ئەگەر سەرکردەکانیان فەرمانیان پێبکەن.
لەبارەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی میلیشیاکان حامد موتڵەگ، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، حکومەت لە چەسپاندنی یاسا بەسەر گرووپە چەکدارەکان دەستەوەستانە و ناتوانێت بە یەکسانی یاسا بەسەر هەموواندا بچەسپێنێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەت بەرامبەر بە دەسەڵاتی میلیشیاکان لاوازە و ئەوان لە دەرەوەی وڵات ئاراستە دەکرێن و چەك و دارایی بەهێزیان هەیە و چۆنیان بوێت وا مامەڵە دەکەن.
k24 -