پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکێتی: عێراق ساڵ بە ساڵ بەرەو شکست دەچێت
رهنگین عهبدوڵڵا، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیازپاکیی خۆی نیشانداوە، بەڵام حکوومەتی عێراق پابەندی بەڵێنەکانی نابێت، بۆیە بەردەوام کێشە لەنێوان هەولێر و بەغدا دروست دەبێت.
رەنگین عەبدوڵڵا هەروەها رایگەیاند، دابەزاندنی بەهای دینار و قەرزەکانی سەر عێراق، مەترسیی گەورە لەسەر ئابووریی عێراق دروست دەکەن و بەهۆی ئەوەشەوە، لە شەش مانگی داهاتوودا بارودۆخێکی سەخت بەرۆکی عێراق دەگرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق پێیوایە لە دوای 2003ـەوە، بە بەرنامە گەندەڵی لە عێراق بڵاو کراوەتەوە، بە دامەزراندنی گەنجان لە کەرتی گشتی خەڵک تەمبەڵ کراوە و هیچ کارگە و پرۆژەیەکی گەورە لە عێراق بونیاد نەنراوە.
رەنگین عەبدوڵڵا جەختی لەوە کردەوە، کە عێراق ساڵ بە ساڵ بەرەو شکستی زیاتر دەچێت، هەموو سەرۆک وەزیرانەکانی ئەو وڵاتە هێندەی بیریان لە بەرژەوەندیی کەسیی خۆیان و حزبەکانیان کردووەتەوە، هێندە بیریان لە بەرژەوەندیی وڵاتەکەیان نەکردووەتەوە.
باسنیوز