دادگا داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی لەسەر پەرلەمانتارێکی عێراق دەکات

دادگا داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی لەسەر پەرلەمانتارێکی عێراق دەکات


دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ لە بەغدا داوا لە دادگای فیدراڵیی کەرخ دەکات داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بکات پارێزبەندیی یاسایی لەسەر پەرلەمانتارێک، هەڵبگرێت.

بەپێی نووسراوێکی دادگاکە، خالید عوبەیدی، ئەندامی هاوپەیمانیی نەسر لە پەرلەمانی عێراق، لەو کاتەی وەزیری بەرگری بوو (2014-2016)، بەبێ چاوەڕێکردن بۆ تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، دەستی بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی لە فڕۆکەخانەی بەغدادا گرتووە.

دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ بە تۆمەتی گەندەڵی، سپیکردنەوەی پارە و کەیسەکانی دەستەی نەزاهە، داوای کردووە پارێزبەندیی یاسایی لەسەر خالید عوبەیدی هەڵبگیرێت، بۆ ئەوەی دادگایی بکرێت.








باسنيوز
Top