یەکەم کاردانەوەی عێراق دژی بڕیاری ترەمپ بە ئازادکردنی بکوژی عێراقییەکان

یەکەم کاردانەوەی عێراق دژی بڕیاری ترەمپ بە ئازادکردنی بکوژی عێراقییەکان
پەرلەمانتارێکی عێراق یەکەم کاردانەوەی وڵاتەکەی دژی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بە ئازادکردنی بکوژی هاووڵاتییانی عێراق.

نەعیم عەبودی، پەرلەمانتاری عێراق بە ماڵپەڕی (RT)ی رووسی راگەیاندووە، ئازادکردنی چەکدارانی بلاک وۆتەر ”ئابڕووچوونێکی گەورەی ئەمریکایە“.

نەعیم عەبودی هەروەها رایگەیاندووە، ئەو ئازادکردنە نیشانەی ئەوەیە، ”ئەمریکا رێز لە یاسا ناگرێت“ و پێویستە حکوومەتی عێراق هەڵوێستێکی روونی لەوبارەیەوە هەبێت.

درەنگانی شەوی سێشەممە 22-12-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا،کە لە 20-1-2021 کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دێت، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ 15 کەس دەرکردووە، کە تاوانبار کرابوون بە تاوانی جیاجیا.

بڕیارەکەی ترەمپ بە لێخۆشبوون لەو 15 کەسە، چوار چەکداری کۆمپانیای بلاک وۆتەری ئەمریکیش دەگرێتەوە، کە تاوانبار کرابوون بە کوشتنی 14 هاووڵاتیی عێراقی و بریندارکردنی 17ـی دیکە.

رووداوەکە لە 16-9-2007 لە گۆڕەپانی نسوور لە بەغدا روویدا، کە تێیدا چەکدارانی کۆمپانیای ئەمنیی بلاک وۆتەر تەقەیان لە خەڵک کرد و ناڕەزایی توندی بەرپرس و هاووڵاتییانی عێراقی لێکەوتەوە.











باسنيوز



Top