کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق یەک مانگ مۆڵەت بە هاووڵاتییان دەدات
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق یەک مانگ مۆڵەت بە هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23-12-2020، کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ناوی ئەو کەسانەی لە ساڵانی 2001، 2002 و 2003 لەدایک بوون، خراوەتە ناو لیستی دەنگدەرانەوە.
هەر لە بەیاننامەکەدا، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندووە، لە رۆژی 2-1-2021 دەرگای بنکەکانی کۆمسیۆن دەکرێنەوە و هاووڵاتییان ماوەی 30 رۆژیان لەبەردەمە بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکانیان و خۆتۆمارکردنیان.
بڕیارە رۆژی 6-6-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت.
باسنيوز