حكوومەتی عێراق بۆ ماوەی دوو هەفتە مۆڵەكان و چێشتخانەكانی وڵاتەكە دادەخات
ئەم ئێوارەیە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داخستنی مۆڵەكان و چێشتخانەكانی وڵاتەكەی بۆ ماوەی دوو هەفتە راگەیاند، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جیهاندا.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دووپاتیشی لەسەر توندكردنی ڕێوشوێنەكان و هەوڵەكان كردەوە بۆ هەرچی زیاتری خۆپاراستن لە جۆرە نوێیەكەی پەتای كۆرۆنا، كە چەند وڵاتێكی جیهانی گرتووەتەوە.
لەمبارەیەوە حكوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا، كە خێراتر بڵاو دەبێتەوە، ڕێوشوێنی نوێیان گرتووەتەبەر، داواشی لە هاووڵاتییان كرد پابەندی بەستنی ماسك و لێكتری دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی بن.
هەروەها گەشتكردنیشی هاووڵاتییانیشی بۆ وڵاتانی بەریتانیا، باشووری ئەفریقیا، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵەندا، بەلجیكا، ئێران و ژاپۆن قەدەغە كرد.
باسنيوز