بازرگان و خاوەنکارانی عێراقی دژی دابەزاندنی بەهای دینار خۆپیشاندان دەکەن
خۆپیشاندانەکە ئەمڕۆ سێشەممە 22-12-2020 لە بەردەم باڵەخانەی بانکی ناوەندیی عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندەران دژایەتیی خۆیان بۆ دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی و بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار، دەربڕی.
رۆژی یەکشەممە 20-12-2020، بانکی ناوەندیی عێراق بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی، بڕیاری دابەزاندنی بەهای دیناری وڵاتەکەی دا و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە 122 هەزارەوە گەیاندە 147 هەزار دینار.
باسنيوز