حكومه‌تی به‌غدا بودجه‌ی 2021 په‌سندكرد و كازمی ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی ئیتیحادی و په‌سندكردنی بودجه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی عێراقی خسته‌ڕوو.
چه‌ند وته‌یه‌كی مسته‌فا كازمی:
* ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كران، به‌سه‌ر عێراقییه‌كاندا بارین و برینداری كردن.
* هیچ جۆره ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌كان قبووڵ ناكه‌ین.
* ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار و گومانلێكراومان ده‌ستگیركردووه، كه گومانده‌كرێت په‌یوه‌ندیان هه‌بێت به بۆردومانی شه‌وی رابردووی ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه.
* دوای بۆردومانه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، به‌رپرسانی كه‌رته ئه‌منییه‌كانمان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ئه‌وانمان خستووه‌ته زیندانه‌وه، تا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
* له بودجه‌ی 2021 ده‌ستكاری مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و مووچه خۆرانه ناكرێت، كه زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق پێكده‌هێنن.
* ئه‌وه‌ی له بودجه‌دا مووچه‌ی ده‌ستكاری كراوه، پله باڵاكانن، نه‌ك كه‌سی دیكه.
* حكومه‌تی توركیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه به بڕی 5 ملیار دۆلار پشتیوانی عێراق بكات.
* وه‌زیری ته‌ندرووستیمان رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا بده‌نه عێراق.
* پڕۆژه یاسای بودجه‌مان خستووه‌ته به‌رده‌م سه‌رجه‌م لایه‌ن و كوتله سیاسییه‌كان و سه‌رجه‌میان پشتیوانیان بۆ ده‌ربڕیوه.
* ته‌نیا ده‌ستكاری مووچه‌ی پله باڵاكان و پله تایبه‌ته‌كان ده‌كه‌ین.
* هه‌رچه‌نده فشاری زۆرمان له‌سه‌ره، به‌ڵام كاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی راناگرین.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی كازمی، %40ی مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له بودجه‌دا ده‌بڕدرێت و نوێنه‌ران و وه‌زیره‌كانیش به رێژه‌ی %30 مووچه‌یان ده‌بڕدرێت.
k24 -