بانکی ناوەندی عێراق بەهای دیناری بەرامبەر بە دۆلار دیاری کرد

بانکی ناوەندی عێراق بەهای دیناری بەرامبەر بە دۆلار دیاری کرد
بانکی ناوەندیى عێڕاق لە راگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرایکرد، کە نرخى 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ هاووڵاتیان 147 هەزار دینارە.

بانکى ناوەندیى عێراق، ئەمڕۆ شەممە 19ى12ی2020، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، نرخى یەک دۆلارى ئەمریکى بۆ نووسینگەکانى مامەڵەکردن بۆ نرخى دۆلار 1460 دینارە ،واتە 100 دۆلار بەرامبەر 146 هەزار دینارە.

ئەوەش خراوەتە روو، کە نرخى یەک دۆلار بۆ هاووڵاتیان 1470 دینارە "واتە نرخى هەر 100 دۆلارێک بۆ هاووڵاتیان 147 هەزار دینارى عێڕاقییە".

بانکی ناوەندی دووپاتی کردۆتەوە، بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی عێراقە و لە ناچاری ئەو کارەیان کردووە.

ئەمەش دواى ئەوەدێت، ئەمڕۆ عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى عێراق ڕایگەیاند: "نرخى هەر 100 دۆلارێک دەکەن بە 145 هەزار دینارى عێڕاقى".

چاودێرانی ئابووری هۆشداریانداوە ئەو هەنگاوەی حکوومەتی عێراق، دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری عێراق و خەڵک زیانی زۆری بەردەکەوێت.














باسنيوز



Top