ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی نائاسایی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە ئەنجامدەدات

 ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەی نائاسایی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی کۆبونەوەی نائاسایی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 ئەنجامدەدات.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات و تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەش پرسی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ە.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق هەڵوێستی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ئەو هەنگاوە سودی بۆ ئێستای عێراق هەیە.

جێگیرکردنی یەک دۆلاری عێراقی بەرامبەر هەزار و 450 دینار بۆ میزانییەی 2021 هەنگاوێکی ناچارییە و بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی قەیرانی دارایی

ئاماژەی بەوەشکرد، جێگیرکردنی یەک دۆلاری عێراقی بەرامبەر هەزار و 450 دینار بۆ میزانییەی 2021 هەنگاوێکی ناچارییە و بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی قەیرانی دارایی.

وەزیری دارایی ئەوەشی خستەڕو، ئەو رێژەیەی پێشوی عێراق کە دانرابو رەنگانەوەی پێویستییەکانی ئەم قۆناغە نییە و پێویستمان بەڕێژەیەکی نوێ هەیە کە وەڵامدەرەوەی دۆخەکە بێت.



خەندان
Top