ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی (2030)دا دەگاتە (53) ملیۆن کەس

ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی (2030)دا دەگاتە (53) ملیۆن کەس
وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێشبینی دەکات، ژمارەی دانیشتووان تا ساڵی (2030)، بگاتە (53) ملیۆن و (297) هەزار کەس.

عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، دیارترین ئەو ئاستەنگانەی لە قۆناغی داهاتوودا رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە، زیادبوونی رێژەی گەشەی دانیشتووانە، هۆکارەکەشی بۆ زۆری وەچەخستنەوە و بەردەوامی ناکۆکی ئابووری کۆمەڵایەتی نێوان پارێزگاکان دەگەڕێنێتەوە.

هینداوی گوتی: "دیارترین ئەو ئامانجانەی، کە پێویستە بەدیبهێنرێت، گرتنەبەری رێوشوێنی سیاسی دانیشتووانە، کە پرۆگرامی رێکخستنی خێزان بەکاربهێنرێن، بە ئاراستەی رۆشنبیرکردنی کۆمەڵگا و رێکخستنی ژمارەی لەدایکبوون کاربکرێت، به‌ سوودوەرگرتن لە پرۆگرامەکانی رۆشنبیرکردن، هه‌روه‌ها، دانانی ستانداردێك بۆ دیاریکردن و گۆڕینی بەشێک لە گوندەکان بۆ شارەدێ، گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو گوندانەی بێبەشن لە خزمەتگوزاری".
k24 -
Top