پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای تێچووی دارایی هەڵبژاردنەکانی پەسندکرد

پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای تێچووی دارایی هەڵبژاردنەکانی پەسندکرد
ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای تێچووی دارایی هەڵبژاردنەکانی عێراقی پەسندکرد.

لە پەرلەمانی عێراق لە بەغدا رایگەیاند، پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای تەرخانکردنی پارە و تێچووی دارایی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی پەسندکرد.

بەپێی پرۆژەکە، خەرجیی هەڵبژاردنەکانی عێراق 329 ملیار دینارە، بەڵام لە خەرجییەکانی بودجەی 2019 بڕی 133 ملیۆن دینار دەخرێتە سەر هەژماری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتارێکدا رۆژی 06ـ05ـ2020 رۆژی 06ـ06ـ2021ی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.

rudaw -
Top