ئه‌سیل نوجه‌یفی: بۆ هه‌ر كرده‌یه‌كی لێدانی په‌كه‌كه، توركیا ئاماده‌یه پشتیوانی ئاسمانی عێراق بكات
ئه‌سیل نوجه‌یفی گوتی: "توركیا (3) دۆسیه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ "مسته‌فا كازمی"، باس كردووه، یه‌كێك له‌وانه، دۆسیه‌ی ئه‌منییه، بابه‌تی "په‌كه‌كه" و "داعش"ه، وه‌ك دوو رێكخراوی تیرۆریستی، توركیا پشتوانی خۆی بۆ بنبڕكردنی تیرۆر ده‌ربڕیوه".
نوجه‌یفی گوتیشی: "له‌كۆبوونه‌كه‌دا توركیا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه پشتیوانی عێراق بكات، بۆ ده‌ركردنی په‌كه‌كه له شنگال، حكومه‌تی عێراقیش ده‌توانێت په‌كه‌كه له سه‌نته‌ری شنگال و ته‌واوی قه‌زاكه ده‌ربكات، ره‌نگه په‌كه‌كه بچێته چیای شنگال، بۆیه ئه‌وكات پێویست به ئۆپه‌راسۆنی سه‌ربازی ده‌كات، بۆ هه‌ر كرده‌یه‌كی لێدانی په‌كه‌كه، توركیا ئاماده‌یه پشتیوانی ئاسمانی عێراق بكات، به بۆچوونی من رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ ده‌كرێت".
نوجه‌یفی روونیكرده‌وه، "بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، چاككردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كه‌ركووك- جیهان بووه، ئه‌مه بۆ ئابووری نێوان هه‌ردوولا گرنگه، له داهاتوودا رۆڵی توركیا له عێراق گرنگتر ده‌بێت، چونكه په‌یوه‌ندی ئابووری نێوان عێراق و ئێران له جیهاندا قبووڵكراو نییه".
پارێزگاری پێشووتری نه‌ینه‌وا گوتی: "ده‌ركردنی په‌كه‌كه، یه‌كێكه له كاره له‌پێشینه‌كانی عێراق، به‌ر له‌دوو رۆژ، په‌كه‌كه هێرشی كردبووه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆیه ده‌ركردنی په‌كه‌كه، نه‌ك هه‌ر له شنگال، به‌ڵكو له هه‌رێمی كوردستانیش بابه‌تێكی سه‌ره‌كییه، توركیا ده‌توانێت پشتیوانی عێراق بكات".
سه‌باره‌ت به شاندنی هه‌رێمی كوردستان و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، نوجێفی روونیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ی له عێراق رووده‌دات، دوو ئیراده‌یه، ئێراده‌یه‌ك كه كازمی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتن بكات، ئیراده‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتوانی ده‌كرێن، نایا‌نه‌وێت رێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكرێت، ده‌یانه‌وێت پشێوی له هه‌رێمی كوردستاندا درووست بكه‌ن، له به‌غدا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، فشار له حكومه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌ر رێككه‌وتنێك بكرێت، په‌كی ده‌خه‌ن، پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا رووبه‌ڕووی ئه‌و لایه‌نانه ببنه‌وه".
له‌باره‌ی به شیعه‌كردنی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شاری موسڵ، نوجێفی ئاماژه‌ی كرد، "پێویسته كورد و عه‌ره‌بی سووننه، رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌وڵه ببنه‌وه، كه ده‌یانه‌وێت پشێوی درووست بكه‌ن و ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبوه‌شیننه‌وه، پرسه‌كه پرسی شیعه نییه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دۆخێك درووست بكه‌ن، ده‌وڵه‌ت له عێراقدا بوونی نه‌بێت، بۆیه پێویسته هه‌ماهه‌نگی له نێوان كورد و عه‌ره‌بی سووننه و لایه‌نه شیعییه میانڕه‌وه‌كان هه‌بێت، هه‌موان رێكبكه‌ون به‌ره‌یه‌كی به‌ره‌نگاربوونه‌وه درووست بكه‌ن، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه، راستتر بڵێم، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی میحوه‌ری ئێرانی، كه ده‌یه‌وێت پشێوی درووست بكه‌ن".
k24 -