كازمی: رێگه به هیچ هێرشێك نادرێت هه‌ڕه‌شه له توركیا بكات
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا له ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوێستی روونه و رێگه به هیچ هێرشێك نادرێت، هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا بكات.
كازمی باسی له هێرشه‌كه‌ی یه‌په‌گه كرد و گوتی: "هه‌وڵی به‌زاندنی سنوور له سووریا دراوه، به‌ڵام هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستێكی ئازایانه‌یان هه‌بووه".
كازمی گوتی: "له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا، هه‌ڵوێستی عێراق زۆر روونه، هه‌ر هێرشێك له خاكی عێراقه‌وه بكرێته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، ره‌تكراوه‌یه، رێگه به هیچ رێكخراوێكی ده‌ره‌وه‌ی یاسا نادرێت، بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له دراوسێیه‌كانی، خاكی عێراق به‌كاربهێنێت. هاوكارده‌بین له‌گه‌ڵ توركیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه، داعش و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه، به‌م دوایانه‌ش هه‌نگاوی گرنگ له شنگال و سنووری سووریا نراون، بۆ رێگه‌گرتن له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی رێكخراوه‌كان بۆ ناو عێراق، ئه‌وه‌ی كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر روویدا، به‌شێكی گروپه‌كان هه‌وڵی به‌زاندنی سنووریان دا بۆ هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستێكی ئازایانه‌یان به‌رامبه‌ر به‌م هه‌وڵه نیشان دا".
k24 -