نۆسه‌د ملیۆن دینار لە خەزێنەی یانەی قوە جەوییە دیار نییە

 نۆسه‌د ملیۆن دینار لە خەزێنەی یانەی قوە جەوییە دیار نییە
سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی یانەی وه‌رزشی قوە جەوییەی عێراقی ئاشکرای کرد، ئاگاداری 900 ملیۆن دینار لە خەزێنەی یانەی قوە جەوییە نییە و چارەنووسی دیار نییە.

لیوا تەیاڕ شهاب جاهد، سەرۆکی دەستەی کارگێڕیی یانەی وه‌رزشی قوە جەوییە لە لێدوانێکیدا، کە نووسینگەی راگەیاندنی یانەکە گواستوویەتییەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ئاگاداری ئەو 900 ملیۆن دینارە نییه‌، کە پێشتر لەلایەن وەبەرهێنەر بە یانەکەیان دراوە و "لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ ئەوەی بەسەر قەرزەکانی یانەکەدا بچێتەوە“.

دووپاتیشی کردەوە، كه‌ ده‌یانه‌وێ لە رێی دروستکردنی یاریگایەکی تاییەت بە یانەی قوە جەوییە رێڕەوەکە راست بکەنەوە، "دەمەوێ کار لەسەر سەربەخۆیی دارایی یانە بکەم و پشت بە پارەی دەوڵەت نەبەستین".











باسنيوز


Top